چەور کردنى سەر بە زەیت و دەست نوێژ گرتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەور کردنى سەر بە زەیت و دەست نوێژ گرتن
پرسیار:

ئایا کاتێک کە هەندێ زەیتی زەیتون کە لە پرچ دەدرێ دەبێتە ڕێگر لە گەیشتنی ئاو بەپرچ و لەئەنجامدا دەس نوێژی بەتاڵ دەبێت؟

دانی هەندێ زەیتی زەیتون لە پرچ نابێتە ڕێگر لەگەیشتنی ئاو بەپرچ  .

قاعیدەیەک هەیە ، هەروەک شێخ ابن عثيمين ڕةحمەتی خوای لێ بێت باسی کردووە :

مرۆڤ گەر ڕۆن(جا کرێم بێت یاخود زەیت)ى بەکار هێنا بۆ ئەندامەکانی دەس نوێژی ، ئەوا یان ئەوەیە ئەو ڕۆنە قەبارەی هەیە ودەمێنێتەوە ، لەم حاڵەتەدا پێویست پێش دەس نوێژ گرتن لاببرێت ، خۆ ئەگەر لاینەبات و ئەو قەبارەیە بمێنێتەوە بەئەندامەکانی دەس نوێژەوە ئەوا دەس نوێژەکەی دروست نی یە .

بەڵام گەر ڕۆنەکە قەبارەی نەبوو ، تەنها شوێنەوارەکەی مابوو بەئەندامەکانی دەسنوێژیەوە ، ئەوا زیانی نی یە ، بەڵام لەم حاڵەتەدا پێویستە دەست بەو ئەندامەنەدا بێنێن چونکە عادەتەن ڕۆن کەبەجەستەوە بوو ئاو لێی جودا دەبێتەوە ، دوور نی یە بەو هۆیەوە هەموو ئەندامەکە ئاو بەری نەکەوێت .

"فتاوى الطهارة" (ص 147) .

جگە لەوەش مەسحی سەر کردن تەخفیف کراوە وئاسانکاری تێدا کراوە ، چون فەرزی سەر مەسحە نەک شوشتن ، و لەمەسحیشدا مەرج نی یە ئاو بگاتە هەموو تەڵە مویەک .

وە بەهەمان شێوە لەم بارەیەوە پرسیار کراوە لە شێخ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت:

گەر ئافرەت سەری خۆی گرت لەخەنە ئایا مەسح بکات لەسەری ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی:

بەڵێ گەر ئافرەت سەری خۆی گرت لەخەنە مەسح دەکات لەسەری وپێویست ناکات سەری هەڵوەشێنێتەوە وخەنەکە لاببات ؛ چونکە لەپێغەمبەرەوە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سابت بووە لەئیحڕام دا بووە و سەری گرتووە لە خەنە.
ئەوەی دەدرێ لەسەر تابعە بۆ سەر ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاککردنەوەی سەر جۆرێک لەئاسانکاری تێدایە.

"فتاوى المرأة المسلمة" (1/28) .

سەردان: ٢,٢٨٧ بەش: دەستنوێژ