ئایا بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ؟
پرسیار:

ئایا بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ؟ 
بۆچونى زانایان چۆنە لەم بارەیەوە؟
وە هەروەها ئایەتى (أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ) مەبەست پێى دەست لێدانە یان جووت بوون؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

زانایان جیاوازن لەم بابەتەدا و سێ بۆچوون هەیە لەم بارەیەوە :
بۆچونی یەکەم : بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە لەهەموو حاڵەتێکدا دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، جا بەئارەزوەوە بێت یاخود بەنەزانین وبەبێ مەست بێت .ئەمەش مەزهەبی ئیمامی شافعی یە رحمه الله .
بۆچوونی دووەم : بەپێچەوانەی بۆچوونی یەکەمەوە پێی وایە : بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە لەهەموو حاڵەتێکدا دەس نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، جا بەئارەزوەوە بێت یاخود بەنەزانین وبەبێ مەست . ئەمەش مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنيفەیە رحمه الله .
بۆچوونی سێیەم : گەر دەست لێدانەکە بەئارەزووەوە بێت ئەوا دەست نوێژدەشکێت ، گەرنا ناشکێت .ئەمەش مەزهەبی ئیمامی مالیک وئەحمەدە .
جا ڕاجح ترین وڕاست ترین بۆچوون ، بۆچوونی دووەمە ، کەپێی وایە :
دەست دان لەئافرەت بەهیچ شێوەیەک دەست نوێژ ناشکێنێت ، جا بەئارەزووەوە دەستی لێ بدرێت ویاخود بەبێ مەبەست .

 زانایان جیاوازن لەم بابەتەدا و سێ بۆچوون هەیە لەم بارەیەوە :

بۆچونی یەکەم :
بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە لەهەموو حاڵەتێکدا دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، جا بەئارەزوەوە بێت یاخود بەنەزانین وبەبێ مەست بێت .
ئەمەش مەزهەبی ئیمامی شافعی یە رحمه الله .
وەئەم ئایەتەی کردووە بەبەڵگە : ( أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء ) النساء/43 .
واتە : کاتێ کە گیانتان بەلاشەی ئافرەتان کەوت .
جا ئەسڵ لە مانای( اللمس ) بەرکەوتنی دەستە .
وەلەفەرموودەی تردا هاتووە کە مەبەست لە ( اللمس ) بەرکەوتنی دەستە ، هەروەک فەرمایشتی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کە بە ماعیزی رضي الله عنه فەرموو : ( لَعَلَّكَ قَبَّلْتَ أَوْ لَمَسْتَ ) رواه أحمد في المسند (2130) .
واتە : ڕەنگە ماچت کردبێت یاخود دەستت لێ دابێت .

وەهەروەها ئەم فەرموودەیەش : ( وَالْيَدُ زِنَاهَا اللَّمْسُ ) رواه أحمد (8392) وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (8204) .
واتە : دەستیش زینا دەکات وزیناکردنی بەرکەوتنە .

بەڵام ئەم فەرمودانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ( المس )یاخود ( اللمس ) هەندێ جا بۆ بەرکەوتن دێت نەک جووت بون وجیماع کردن ، ئا ئەمە هیچ خیلافێکی تێدا نی یە ، بەڵکو ئەوەی جێی مشت ومڕە ئەوەیه ئایا ئەو (الملامسة)یەی کەلەئایەتەکەدا هاتووە مەبەست لێی جیماعە یاخود بەرکەوتنی دەست وهەر ئەندامێکی تری لاشەیه ؟

جا هیچ یەکێک لەو فەرمودانە نابنە بەڵگە بۆ ئەوە و بەو مانایە بێن کە مەبەستی ئەو ئایەتە بەرکەوتنی دەستە نەک جیماع کردن .

وەبێگومان ئەو بۆچوونە لاوازترین بۆچوونە لەم بابەتەدا ، شيخ الإسلام رحمه الله هەروەک لە ( الاختيارات (ص18) دا هاتووە ، دەڵێت : " إذا مس المرأة لغير شهوة فهذا مما علم بالضرورة أن الشارع لم يوجب منه وضوءاً ولا يستحب الوضوء منه " انتهى .
واتە : گەر دەست بەر لاشەی ئافرەت کەوت بەبێ مەبەست وئارەزوو ئا لەو حاڵەتەدا زۆر شتێکی بەدیهیە لەشەرعدا کە واجب نی یە دەست نوێژ بیگیردرێتەوە وەهەروەها سوننەتیش نی یە بەو هۆیەوە دەست نوێژ بیگیردرێتەوە .

بۆچوونی دووەم :
بەپێچەوانەی بۆچوونی یەکەمەوە پێی وایە :
بەرکەوتنی دەس یاخود هەر بەشکێی تری جەستە بەلاشەی ئافرەتی بێگانە لەهەموو حاڵەتێکدا دەس نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، جا بەئارەزوەوە بێت یاخود بەنەزانین وبەبێ مەست .
ئەمەش مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنيفەیە رحمه الله .

حەتمەن ئەم بۆچوونەش چەند بەڵگەیەکی هەیە :
1- ئەسڵ وایە دەس نوێژ ماوە و نەشکاوە تاوەکو بەڵگەیەکی سەڕیح هەبێت لەسەر ئەوەی ئەو شتە دەست نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، جا لێرەدا هیچ بەڵگەیەکی لەو شێوەیەمان نی یە ، وبەنیسبەت ئایەتەکەوە دواتر ئاماژەی پێ دەکەین کەمەبەست لێی جیماعە نەک تەنها بەرکەوتنی دەست و لاشە .

2- عائشة رضي الله عنها دەڵێت : ( كُنْتُ أَنَامُ بَيْنَ يَدَيْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرِجْلَايَ فِي قِبْلَتِهِ فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِي فَقَبَضْتُ رِجْلَيَّ فَإِذَا قَامَ بَسَطْتُهُمَا )
واتە: لە بەر دەستى پێغەمبەرى خوادا دەخەوتم و پێكانم لە ڕێگەكەیدا بوون لە پێش قیبلەكەى، جا ئەگەر بیویستایە سوژدە بەرێت، قورنجگێكى لێ دەگرتم منیش پێكانم هەڵدەكێشا، كە سوژدەكەى تەواو دەكرد جارێكى تر ڕام دەكێشانەوە.
رواه البخاري (382) وفي رواية للنسائي (166) بإسناد صحيح : (حَتَّى إِذَا أَرَادَ أَنْ يُوتِرَ مَسَّنِي بِرِجْلِهِ ) صححه الألباني في سنن النسائي .

3- وەهەروەها عائشة رضي الله عنها دەڵێت : ( فَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيْلَةً مِنْ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يَدِي عَلَى بَطْنِ قَدَمَيْهِ وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ وَهُوَ يَقُولُ : اللَّهُمَّ أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ ) رواه مسلم (486) ،
واتە : شەوێکیان پێغەمبەری خودام صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێ ون بوو لەسەر جێگەکە وبەدوایدا گەڕام ودەستم بەر بنی پێیەکانی کەوت لەکاتێکدا کەلەسەژدەدا بوو وپێیەکانی چەقاندبووە زەوی ، ودەیگوت : خودایە پەنات پێ دەگرم بەڕازی بوونت لەتوڕەیت ، وبەسەلامەتیت لەسزات .

وەلەگێڕانەوەی ئیمامی بەیهەقیدا بەسەندێکی سەحیح هاتووە : ( فَجَعَلْتُ أَطْلُبُهُ بِيَدِي فَوَقَعَتْ يَدِي عَلَى قَدَمَيْهِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ وَهُوَ سَاجِدٌ ..) وهي عند النسائي أيضاً (169) .
واتە : دەستم کرد بەگەڕان بەشوێنیدا ودەستم بەر پێیەکانی کەوت لەکاتێکدا کەلەسەژدەدا بوو وپێیەکانی چەقاندبووە زەوی .

بێگومان زاهیڕ وڕواڵەتی ئەو فەرموودانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و عائشة رضي الله عنها دەستیان بەر یەک کەوتووە لەکاتێکدا کەپێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەنوێژدا بووە ، جا ئەگەر دەست لێدان دەست نوێژی بەتاڵ بکردایەتەوە ئەوا حەتمەن نوێژ ودەس نوێژی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەتاڵ دەبووەوە .

جا شافعیەکان وەڵامێکی لاوازی ئەفەرموودانەیان داوەتەوە ودەڵێن : ڕەنگە ئەو دەست لێدانە لەپشتی پەردەوە بووبێت ودەستیان بەر گۆشتی یەکتر نەکەوتبێت !

ئیمامی الشوكاني دەڵێن : وهذا التأويل فيه تكلُّف ومخالفة للظاهر .
واتە : ئەم لێکدانەوەیە تەکەلوف وزۆر لەخۆ کردنی تێدایە وپێچەوانەی زاهڕی فەرموودەکەیە .

4- دایكە عائیشە سەبارەت بە كردەوەى پێغەمبەرى خوا () بۆمان دەگێڕێتەوە كە: كان يتوضأ، ثم يقبل و يصلي و لا يتوضأ (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم: 4906).
واتە: پێغەمبەرى خوا () دەستنوێژە دەگرت و پاشان ماچى خێزانەكانى دەكرد،و نوێژى دەكرد بێ ئەوەى دەستنوێژ بگرێتەوە.
وە لە فەرموودەى ترى (صحيح)ى پێغەمبەرى خوادا هاتووە () كە: كان يقبل بعض أزواجه، ثم يصلي و لا يتوضأ (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم: 4997).
واتە: پێغەمبەرى خوا () ماچى هەندێك لە خێزانەكانى دەكرد و پاشان نوێژى دەكرد و دەستنوێژى نەدەگرتەوە.

لە هەموو ئەو فەرموودانەى پێشەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە دەست پێوە دانى خێزان،تەنانەت ماچكردنیان بۆ یەكتر دەستنوێژ ناشكێنێت.

بۆچوونی سێیەم :
گەر دەست لێدانەکە بەئارەزووەوە بێت ئەوا دەست نوێژدەشکێت ، گەرنا ناشکێت .
ئەمەش مەزهەبی ئیمامی مالیک وئەحمەدە .

جا ئەم زانایانە ویستویانە جەمع لەنێوان ئایەتی : ( أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء ) کە بەڵگەیه(لەلای ئەوان) لەسەر شکانی دەست نوێژ بەبەرکەوتنی دەس بەئافرەتان ، لەگەڵ ئەو فەرمودانەی کەخاوەنی بۆچوونی دووەم کردویانەتە بەڵگە لەسەر نەشکانی دەس نوێژ .

حەتمەن ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ بەڵگەدا مامەڵەیەکی دروستە گەر بێتو ئایەتەکە بوایەتە بەڵگە لەسەر شکانی دەس نوێژ بەتەنها بەرکەوتن (هەروەک ئەوان پێیان وایە) ، بەڵام بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کە مەبەست ومانای ئایەتەکە : جیماع کردنە هەروەک عبد الله کوڕی عباس رضي الله عنهما ، بەم شێوەیە لێکدانەوە وتەفسیری کردووە وەهەروەها ابن جريریش ئەم بۆچوونەی لا پەسەند بووە ، وحەتمەن تەفسيرەکەی عبد الله کوڕی عباس رضي الله عنه لەپێش ترە لەهەر تەفسیرێکی تر ؛ لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، دوعای بۆکردووە ، هەروەک هاتووە : ( اللهم فقّهه في الدين وعلمّه التأويل )
واتە : خودایە شارەزای بکە لەدیندا وفێری تەفسیر ولێکدانەوەی بکه .
رواه أحمد وأصله في البخاري ، وصححه الألباني في تحقيق الطحاوية .
وانظر : "محاسن التأويل" للقاسمي (5/172) .

ئەمە لەکاتێکدایە کەلەقورئانی پیرۆزیشدا لەزیاتر لەئایەتێکدا (المس) بۆ جیماع کردن هاتووە :
خوای تەعالی فەرموویەتی : ( لاَّ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ النِّسَاء مَا لَمْ تَمَسُّوهُنُّ أَوْ تَفْرِضُواْ لَهُنَّ فَرِيضَةً ) البقرة/236 .

واتە : هیچ تاوانێکتان لەسەر نی یە کاتێ کە ئافرەتانتان تەڵاق داو جیماع تان لەگەڵیان نەکردبوو ، ویاخود مارەییتان بۆ دەس نیشان نەکردبێتن .

وەهەروەها فەرموویەتی: ( وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ ) البقرة/237 .
واتە : کاتێ ئافرەتانتان تەڵاق دا پێش ئەوەی لەگەڵیان جود ببن ومارەییتان بۆ دەس نیشان نەکردبوون ، ئەوا نیوەی مارەییەکەیان بدەنێ .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا ) الأحزاب/49 .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێ کەئافرەتانی باوەڕدارتان مارە کرد پێش ئەوەی لەگەڵیان جوت ببن تەڵاقتان دان ،ئەوا عیدەتان لەسەر ئەو ئافرەتانە نی یە وئەوان ئەو عیدەیە بەسەر ببەن ، مارەییەکیان بدەنێ کەپێی دڵخۆش ببن وبەجوانترین شێوە وازیان لێ بێنن .

جا گەر ورد بیتەوە بۆت دەر دەکەوێت کەئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەو بۆچوونەی کەپپێی وایە ( مەبەست لە"الملامسة" جیماع کردنە ) ؛ چونکە :
"خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ) المائدة/6 ،

واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێ ویستان نوێژ بکەن ئەوا دەم وچاوتان بشۆن ودەستان بشۆن تاوەکو ئەنیشکتان ، وەمەسحی سەرتان بکەن ، و پێیەکانتان بشۆن .

ئائەم دەست نوێژ گرتنە دەست نوێژ گرتنە بەئاو کەئەسڵە تێدا وهۆکارێکی بچوکە بۆ تەهاڕه و دەس نوێژ گرتن .
پاشان دەفەرموێت : ( وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مِّنكُم مِّن الْغَآئِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا)
واتە : گەر ئێوە نەخۆش بوون ویاخود لەسەفەردا بوون ویاخود دەست نوێژتان شکا وچوونە سەر ئاو ویاخود لەگەڵ ئافرەتاندا جوت بوون ، وئاوتان دەست نەکوت ، ئەوا بەگڵێکی پاک تەیەمووم بکەن .
جا کەلیمەی : ( فَتَيَمَّمُواْ ) لەبری ئاوە، وئایەتی : (أَوْ جَاء أَحَدٌ مِّنكُم مِّن الْغَآئِطِ ) ڕوون کردنەوەی هۆکارێکی بچوکە ، وکەلیمەی : ( أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء ) ڕوون کردنەوەی هۆکارێکی گەورەیە .

جا بڕوانە وورد ببەوە گەر مانای (لاَمَسْتُمُ) مان بەبەر کەوتنی دەست لێکدایەوە ، ئەوا ئەوکات وای لێدێت کەخودا دوو جار هۆکاری تەهاڕە وخۆ پاک کردنەوەی بچوک وسوکی باس کردووە ، وە وا دەخوازێت خودا بێدەنگ بووبێت لەهۆکاری تەهاڕە وخۆ پاک کردنەوەی گەورە ، ئەمە لەکاتێکدایە خودا فرموویەتی : ( وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواْ ) واتە : گەر لەشتان گران بوو ئەوا خۆتان پاک بکەنەوە .
حەتمەن ئەمەش پێچەوانەی بەلاغە وڕەوان بێژی قورئانە .

هەر بۆیه ، ئایەتەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە مەبەست لە کەلیمەی : ( أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء ) ، جیماع کردن وجوت بوونە ، چونکە بۆ ئەوەی وای لێ بێت خودا باسی دوو هۆکاری کردبێت بۆ خۆ پاک کردنەوە " انتهى من الشرح الممتع " (1/240) .
وانظر : "بدائع الصنائع" (1/132) "الفقه المالكي" (1/89) "المجموع" (2/21) .

جا ڕاجح ترین وڕاست ترین بۆچوون ، بۆچوونی دووەمە ، کەپێی وایە :
دەست دان لەئافرەت بەهیچ شێوەیەک دەست نوێژ ناشکێنێت ، جا بەئارەزووەوە دەستی لێ بدرێت ویاخود بەبێ مەبەست .

وە ئەمە هەڵبژاردەی شيخ الإسلام ابن تيمية (12/222) وەهەروەها الشيخ ابن باز (10/134) والشيخ ابن عثيمين (1/286) وعلماء اللجنة الدائمة (5/266) .
ئەم بۆچوونەیان لا پەسەند تر بووە .

سەردان: ٧,١٣٢ بەش: دەستنوێژ