خوشکەکەم 8 مانگە شوی کردووە ومێردەکەی خۆش ناوێت وداوای تەڵاق دەکات چۆن ئامۆژگارى بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوشکەکەم 8 مانگە شوی کردووە ومێردەکەی خۆش ناوێت وداوای تەڵاق دەکات چۆن ئامۆژگارى بکەم؟
پرسیار:

خوشکەکەم 8 مانگە شوی کردووە ومێردەکەی خۆش ناوێت وداوای تەڵاق دەکات لەکاتێک مێردەکەی باشترین گەنجە لەڕوی ڕەوشت وزانستەوە ، جا پرسیارەکەم ئەوەیە :
بەچ شتێک ئامۆژگاریم دەکەی کەهەوڵی چاک بوونی نێوانیان بدەم هەرچەندە هیچ چارەسەرێک گونجاو نی یه بۆیان جگە لەتەڵاق ؟

مادام مێردەکەی باشترین گەنجە لەڕوی ڕەوشت وزانستەوە ، ئەوا ئامۆژگاری بکە با ئارام بگرێت و پەلە نەکات لەتەڵاق ، ڕەنگە زروفەکە بەشێوازێک بگۆڕێ کەدڵی ئەو بێی وپێی خۆشە .

وەپێویستە لەسەری هۆکارەکان بگرێتە بەر وهەوڵی چارە سەر بدات ، ڕەنگە ئەوە بەهۆی هەندێ لەهەڵس وکەوتی مێردەکەیەوە بێت ، یاخود بەهۆی گرنگی نەدانی ئەو مێردەوە بێت بە ئافرەتەکە ..

وردە وردە هەوڵبدە لەگەڵی ، ڕەنگە هەست بەهەڵەی خۆی نەکات ، پێویستی بەوە بێت کەسێک ئاگاداری بکاتەوە .

جا گەر مێردەکەی هەندێ ڕەوشت وهەڵس وکەوتی هەیە کەبەدڵی ئەم نی یە با ئارام بگرێت لەسەری لەبەر ئەو ڕەوشتە جوانانەی تری ، بێگومان هیچ مرۆڤێک نی یە کامڵ بێت لەهەموو ڕوویەکەوە .

هەربۆیە پێغەمبەر فەرموویەتی : (لَا يَفْرَكْ [أي : لا يبغض] مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً ، إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَرَ) . رواه مسلم (1469) .
واتە : با پیاوی باوەڕدار ڕقی لەئافرەتی باوەڕدار نەبێتەوە خۆگەر ڕقی لەڕەوشتێکی بێت ئەوا لەڕەوشتێکی تری ڕازییە .

وە ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
پێویستە ڕقی لێی نەبێتەوە ، چونکە گەر ڕەوشتێکی ناپەسەندی تێدا بەدی بکات ئەوا ڕەوشتێکی تری هەیە لێی ڕازیە ، وەک ئەوەی ڕەوشتی ناشرین بێت بەڵام خاوەن دین بێت ویاخود جوان ویاخود ڕەوشت پاک بێت ویاخود بەڕەحم بێت بەرانبەری وهاوشێوەی ئەمانە .

وەهەروەها ابن الجوزي رحمه الله دەڵێت :
مەبەست لەفەرموودەکە ئەوەیە :
بەهۆی ئەوەی ئافرەتی باوەڕدار باوەڕەکەی وای لێ دەکات هەندێ کار و ڕەوشتی جوان بکات کە پیاوی باوەڕدار پێی خۆشە بەو هۆیەوە تەحەموولی هەندێ شتی ئەو ئافرەتە بکات کەحەزی لێی نی یە . "كشف المشكل" (ص 1044) .

بێگومان ئەم فەرموودەیە بۆ ژن ومێردە وەهەروەها بۆ هاوەڵە لەگەڵ هاوەڵەکەیدا .

وە "القاري" رحمه الله لە "مرقاة المفاتيح" (10 / 181)دا ، دەڵێت:
ئەم فەرموودەیە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کەهیچ مرۆڤێک نی یە بەبێ عەیب ، جا هەرکەسێک هاوڕێیەکی بێ عەیبی بوێت ئەوا بێ هاوڕێ دەمێنێتەوە ، بێگومان هیچ مرۆڤێک بەتایبەتی مرۆڤی باوەڕدار خاڵی نی یە لەکردەوە وڕەوشتی جوان هەربۆیە دەبێ ئەو ڕەشتە جوانە لەبەر چاو بگیردرێت وڕەچاو بکرێت .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
"ئا ئەمە بەراورد کاریە لەنێوان چاکەو خراپەدا ،هەندێ لەخەڵکی تەنها سەیری خراپەکان دەکەن پەنا بەخوا وحوکم بەو خراپانە دەدەن و چاکەکان لەبیر دەکەن ، وهەندێ خەڵکی تر تەماشای چاکە دەکات وخراپە لەبیر دەکات ، جا عەدل ودادپەروەری ئەوەیە :
موقاڕەنە وبەراورد بکرێت لەنێوان چاکە وخراپەدا ، و لایەنی لێبوردەیی ولێخۆش بوون هەڵ ببژێردرێت ؛ چونکە خودا کەسانی لێبوردەی خۆش دەوێت ، جا گەر لەدڵتدا ڕقت لەکەسێک بوو ، ئەوا هەوڵی ئەوە بدە ئەو ڕقە لابەریت وبیر لەچاکەکانی بکەیتەوە ، ڕەنگە لەنێوان تۆ وئەودا شتێکی ناخۆش ڕووی دابێت بەڵام ئەو کەسە پیاوێکی چاک بێت وحەزی لەخێری خەڵک بێت ، جا بیر لەو چاکانە بکەرەوە تاوەکو ئەو مامەڵە خراپەیی کەلەگەڵ تۆدا دەیکات بشاردرێتەوە لەنێو ئەو چاکانەی تری دا .
"شرح رياض الصالحين" (ص 1827) .

وەهەروەها دەڵێت :
پێویستە ئینسان بەداد پەروەرانە هەڵس وکەوت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە پەیوەندیەک هەیە لەنێوانیاندا ، وەک پەیوەندی ژن ومێردایەتی یاخود هاوڕێیەتی یاخود کڕین وفرۆشتن ، جا گەر ڕەوشتێکی بەدڵ نەبوو یاخود خراپەیەکی لەگەڵ کردبوو لەهەڵس وکەوتێکدا با سەیری لایەن چاکەکانی تری بکات تاوەکو بەراوردێک لەنێوانیاندا بکات ، ئائەوا ئەو عەدل ودادپەروەریەیە کە خودا وپێغەمبەر فەرمانیان پێ کردووە " "شرح رياض الصالحين" (ص 324) .

وەخوای پەروەردگار فەرموویەتی :
(وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) البقرة / 216 .
واتە : ڕەنگه شتێکتان پێ ناخۆس بێت بەڵام خێری تێدا بێت ودوور نی یە شتێکتان پێ خۆ بێت بەڵام شەڕی تێدا بێت بۆتان ، خودا دەزانێت وئێوە نایزانن .

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا) النساء/ 19 .
واتە : بەجوانی هەڵس وکەوت بکەن لەگەڵ ئافرەتاندا خۆگەر ڕەوشتێکیانتان بەدڵ نەبوو ئەوا ڕەنگه شێکتان پێ ناخۆس بێت بەڵام خودا خێرێکی زۆری تێدا بۆتان حەشار دابێت .

حەتمەن مرۆڤ نازانێت خێر لەچیدایە؟ ورۆر جار خێر لەلایەکەوە دێت کەمرۆڤ هەستی پێناکات وبگرە وائەزانێت شەڕڕە .

وە ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
عەبد لەهەموو ڕویەکەوە مەسڵەحەتی خۆی نازانێت هەرچەند هۆکارەکانیشی بزانێت ، مرۆڤ جاهل وستەم کارە ، خوداکەی مەسڵەحەتی ئەوی دەوێت و بۆ لای پەلکێشی دەکات ، وگەورەترین هۆکاری مەسحڵەتی مرۆڤ : " لەو شتانەدایە کەپێی ناخۆشە ؛ بێگومان مەسڵەحەتی مرۆڤ چەند قات لەوەدایە کەپێی ناخۆشە لەچاو ئەوەی کەپێی خۆشە " . "مدارج السالكين" (2/ 205) .

بۆیە پێویستە لەسەر ئەو ئافرەتە ئارام بگرێت وداوا لەخودا بکات نێوانیان چاک بکات ولەخێردا کۆیان بکاتەوە ، وبا پەنا بگرێت لەشەیتانی نەفرین لێ کراو ، ڕەنگە ئەوەی لەدڵیدا هەستی پێ دەکات وەسوەسەی شەیتان بێت ، وهۆکارێکی دیاری کراوی نەبێت ، بێگومان شەیتان سورە لەسەر ناکۆکی خستنە نێوان ژن ومێردەوە .
وە ئەبێت ئەوەش بزانێت کە پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : « أيما امرأة سألت زوجها الطلاق من غير ما بأس فحرام عليها رائحة الجنة » رواه أحمد وأبو داود والترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : هەر ئافرەتێک داوای تەڵاق بکات لەمێردەکەی بەبێ هۆکارێکی شەرعی ، ئەوا بۆنی بەهەشتی لێ حەرام دەبێت
داوا لەخودا دەکەین دڵی چاک بکات ولەسەر خێر وچاکە کۆیان بکاتەوە .

سەردان: ٢,٣٦٥ بەش: تەڵاق و جیابونەوە