ئایا دروستە لە کاتى دەست نوێژ گرتندا قسە بکەى یان باش نی یە و (مکروه) ـە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە کاتى دەست نوێژ گرتندا قسە بکەى یان باش نی یە و (مکروه) ـە؟

قسەکردن لەکاتی دەست نوێژ گرتندا ، ئاساییە و (مکروه) نی یە ، بەڵام لەڕاستیدا سەرقاڵ و مەشغوڵـی دەکات ؛ چونکە کەسێک کەدەس نوێژ دەگرێت پێویستە لە کاتی دەم چاو شۆردنیدا ئەوە لەدڵی خۆیدا دابنێت کە ئەو لەبەر خوا ئەو دەست نوێژە دەگرێت ، و هەروەها لەکاتی شوشتنی دەست و پێیشی دا هەمان نیەتـی هەبێت و لەبیری بێت ، وەکاتێک کەسێک قسەی لەگەڵ کرد یاخود ئەم قسەی لەگەڵ کەسێک کرد ، ئەو نیەتە دەبچڕێت ، وە ڕەنگە هەندێ جار بەو هۆیەوە تووشی وەسوەسە و دڵە ڕاوکێ ببێ و نەزانێت دەس نوێژەکەی بەتەواوی گرتووە یاخود نا .
بۆیە باشتر وایە قسە نەکات لەکاتی دەس نوێژ گرتندا ، بەڵام گەر قسەش بکات ئاساییە و هیچ شتێکی لەسەر نی یە و تاوان بار نابێت .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - " فتاوى نور على الدرب "

سەردان: ٣,٢٩٧ بەش: دەستنوێژ