گەر لە کاتى دەستنوێژدا شوێنێکم بیرچوو بیشۆم دەبێ هه‌موو ده‌ست نوێژه‌كه‌ دوبارە بکەمەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر لە کاتى دەستنوێژدا شوێنێکم بیرچوو بیشۆم دەبێ هه‌موو ده‌ست نوێژه‌كه‌ دوبارە بکەمەوە؟

ئه‌گه‌ر ماوه‌يه‌كى كه‌مى به‌سه‌ردا چووبوو ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامه‌ ده‌شواته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانى ترى به‌دوايدا ده‌شوات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێكى زۆرى به‌سه‌را چووبوو ئه‌وا هه‌موو ده‌ستنوێژه‌كه‌ دووباره‌ ده‌گرێته‌وه‌ .
بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر له‌بيرى چوو بوو ده‌ستى چه‌پى بشوات و دواى ئه‌وه‌ى سه‌رى مه‌سح كرد كه‌وته‌ بيرى ، يان كاتى شۆردنى پێيه‌كانى ، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ستى چه‌پى ده‌شوات و دواتر مه‌سحى سه‌رى ده‌كات و پاشان پێيه‌كانى ده‌شوات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ زۆر بوو ئه‌وا ده‌ستنوێژه‌كه‌ هه‌مووى دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ .

زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت

سەردان: ٤,٣٩٦ بەش: دەستنوێژ