سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە تاتۆ و خاڵ کوتان لە ئیسلامدا حەڕامە ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ لەعنەتی کردووە لەوانەی کە خاڵ دەکوتن وئەوانەش بۆیان دەکوتن ( لعن الواشمة والمستوشمة ... )رواه البخاري (5942).
جا خاڵ لەم سەردەمەدا دوو جۆرە :
جۆری یەکەم : چەند وێنەیەکە کە لەسەر لاشە دەکێشرێت ، بەبەکار هێنانی چەند ڕەنگێکی تایبەت بەبێ ئەوەی بەدەرزی ئەو خاڵ بکوترێت وداخلی ژێر پێست بکرێت .
ئا ئەم جۆرەیان هەرچەند خاڵی حەقیقی نی یە ، بەڵام هەر حەڕامە ، چونکە خۆ شوبهاندنی تێدایە بەبێباوەڕان وفاسقان .
عبداللەی کوڕی عومەر دەڵێت : پێغەمبەری خودا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ ) .
رواه أبو داود (4031)، وصححه الألباني في "ارواء الغليل" (5 / 109).
واتە : هەر کەسێک خۆی بەهەر گەل ونەتەوەیەک بشوبهێنێت ئەوا لەوانە .
بەڵام ئەم جۆرەیان تەنها ڕەنگە وهیچ قورساییەکی نییە و هاوشێوەی خەنەیە و کاریگەری نییە لەسەر دەست نوێژ .
ئیمامی النووي رحمه الله تعالى دەڵێت :
" ولو بقي على اليد وغيرها أثر الحناء ولونه ، دون عينه، أو أثر دهن مائع؛ بحيث يمس الماء بشرة العضو ويجري عليها ، لكن لا يثبت: صحت طهارته " انتهى من "المجموع شرح المهذب" (1 / 467 — 468).
واتە : گەر ڕەنگی خەنە جگە لەبارستایەکەی وخودی خەنەکە مایەوە ویاخود شوێنەوارێکی شل مابووە لەسەر جەستە بەشێوەیەک لەگەڵ بەرکەوتنی ئاو دەڕۆشت ئەوا کاریگەری نی یە لەسەر دەست نوێژ و نوێژی دروستە .
وە عثمان بن شطا البكري رحمه الله تعالى دەڵێت :
"وأثر حبر وحناء؛ فإنه لا يضر. والمراد بالأثر: مجرد اللون، بحيث لا يتحصل بالحت - مثلا - منه شيء". انتهى من "اعانة الطالبين" (1 / 35).
واتە : شوێنەواری مەرەکەب وخەنە ، زیانی نی یە ، جا مەبەست لەشوێنەوار : تەنها ڕەنگەکەیەتی ، بەشێوەیەک بەهەڵکۆڵین ناکرێت .
جۆری دووەم :
ئەو خاڵە مەشهورەیە کەلەزووەوە بووە وبەوەی بەدەرزی کوتراوە وچەند مادەیەکی تێکەڵ دەکرا ولەگەڵ خوێنەکەدا تێکەڵ دەبوو .
لە "الموسوعة العربية العالمية" (27 / 110)دا هاتووە :
"خاڵ : چەند وێنەیەکی شوێنەوار دارە ولەسەر پێست دەمێنێتەوە، وئەمەش بەئامێرێکی تیژ دەکرێت دوای ئەوەی کە ئەو دەرزیە دەکرێت بەچەند ڕەنگی جیاواز وئاسایی .
جا ئەم کوتانە دەبێتە هۆکاری گیردانی خوێن وپیس بوونی لەجێگەی خاڵ کوتانەکەدا ، جا خوێنیش پیسە ، بۆیە دەبێتە هۆکاری پیس بوون جێگەی خاڵەکە .
الحافظ ابن حجر رحمه الله تعالى دەڵێت :
" ويصير الموضع الموشوم نجسا، لأن الدم انحبس فيه ، فتجب إزالته إن أمكنت، ولو بالجرح، إلا إن خاف منه تلفا، أو شينا، أو فوات منفعة عضو: فيجوز إبقاؤه، وتكفي التوبة في سقوط الإثم، ويستوي في ذلك الرجل والمرأة " انتهى من"فتح الباري" (10 / 372).
واتە : جێگای خاڵەکە پیس دەبێت ؛ چونکە خوێنەکە تیایدا گیری خواردووە ، بۆیە گەر کرا پێویسته لاببرێت ، هەر چەند بەبریندار کردنیش بوو ، مەگەر ترسی لەنێو چوونی ئەو ئەندامەی هەبێت ، یاخود ناشرین بوونی ، یاخود لەدەس چوونی بەرژەوەندیەکی ئەندامێک : لەم حاڵەتانەدا دروسته بهڵدرێتەوە ، بۆ لاچوونی تاوانەوەکەش تەوبە کردن کافیە ، لەم بابەتەشدا ئافرەتان وپیاوان یەکسانن .
کەواتە ؛ دوو کێشە بەهۆی خاڵەوە سەرهەڵ دەدەن و دێنە بوون :
1- خاڵەکە دەبێته ڕێگر لەبەردەم گەشتنی ئاو بەپێست ، جگە لە کاتێک نەبێ کە پێستى شوێنى خاڵەکەى داپۆشیبێ .
2- کاتێک کەسێک نوێژ بەخاڵەوە دەکات نوێژی بەشتێکەوە کردووە کەپیسە .
هەر بۆیە واجبە لا ببرێت ، مەگەر لەحاڵەتێکدا نەبێت کەترسی زیانی هەبێت .
بەڵام بەنیسبەت دەست نوێژەوە :
گەر لای نەبات ، وگۆشتیش داینەپۆشیبێت ، ئەوا بەشەکانی تری دەشۆرێت ، و بۆ ئەو بەشەی خاڵەکەی لەسەر کوتراوە تەیەمووم دەکات ؛ چونکە ئاو پێی نەگەیشتووە .
خۆ ئەگەر گۆشت دای پۆشیبوو ، ئەوا دەست نوێژەکەی دروسته ، چونکە ئاو دەگاتە پێستەکە .
وە بەنیسبەت نوێژەوە :
گەر توانای لابردنی خاڵەکەی هەبوو ، بەبێ زیان ، ولای نەبرد ، ئەوا نوێژەکەی دروست نی یە لەبەر هەبوونی پیسی بەلاشەیەوە ، حەتمەن ئەمە لەکاتێکدایە گۆشت دای نەپۆشیبێت .
وە " حاشية البجيرمي على شرح المنهج" في الفقه الشافعي (1 / 238)دا هاتووە:
گەر لەتەمەنی دوای بالغ بوون خاڵ بکوتێت ، گەر بۆ پێویستی بێت ئەوا واجب نی یە لایبەرێت .
بەڵام گەر بۆ پێویستی نەبوو وەترسی زیانی هەبوو ئەوا واجب نی یە لای بەرێت بەڵکو تەیەموومی بۆ دەکات .
خۆ ئەگەر ترسی زیانی نەبوو ئەوا واجبە لەسەری لای ببات .
وە هەر کاتێک واجب بێت لەسەری لای ببات ئەوا لێی نابوردرێت ، ونوێژەکەی بەو خاڵەوە دروست نی یە .
وە هەندێ لەزانایان پێیان وایە خاڵ نابێته هۆکاری دەرکەوتنی پیسی لەسەر جەسته ، وئەوەی دەردەکەوێت تەنها ڕەنگە وهیچی تر .
جا لەسەر ئەم بۆ چوونە واجب نی یە تەیەموومی بۆ بکرێت ، ونوێژەکەی دروسته .
وە الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەڵێت :
خاڵ کوتان لە لاشە حەڕامە ؛ چونکە پێغەمبەر ﷺ لەعنەتی کردووە لەوانەی کە خاڵ دەوکوتن وئەوانەش بۆیان دەکوتن ( لعن الواشمة والمستوشمة ... )رواه البخاري (5942).
خۆ ئەگەر لەکاتی نەزانینی حوکمی حەڕامیەتیەکەی کوتابووی ، و یاخود بەمنداڵی بۆی کوترابێت ، ئەوا پێویسته لەسەری دوای ئەوەی حوکمی حەڕامیەتی دەزانێت لای بەرێت .
بەڵام گەر لابردنەکەی زەحمەت بوو ، یاخود زیانی هەبوو :
ئەوا تەنها ئەوەندە بەسە تەوبە بکات وداوای لێ خۆش بوون لەخودا بکات وشوێنەوارەکەی زیانی پێ ناگەیەنێت .
"مجموع فتاوى العلامة عبد العزيز بن باز" (10 / 44).
بۆیە واجبە لەسەر عەبد دوور کەوێتەوە لەخاڵ کوتان ، وخۆی لێ بپارێزێت ، چونکە لەهەموو حاڵەتێکدا حەڕامە ، وئەگەر توانای لابردنی هەبوو بەشتێک کەزیانی نەبوو ، ئەوا لای دەبات ؛ چونکە مانی ئەو خاڵە لای زۆربەی زانایان دەبێتە هۆکاری دروست نەبوونی نوێژ .
زیانەکانى خاڵ کوتین و تاتۆ
لە لێکۆڵینەوەکان دا دەرکەوتووە کە تاتۆ {خاڵ کوتان} زیانی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت بە تایبەت پێست
- هەوکردنی پێست.
- هەوکردنی سەرچاوەى دروستبوونی مووەکان لە ژێر پێستدا.
- لاوازبوونی ڕەنگى مووەکانى برۆ هەڵوەرینی مووەکان.
- ڕەشبوونەوەى پێستی دەوروبەری برۆ کە هەندێک جار کاریگەرییەکی درەنگ دەردەکەوێت.
- ئەو بۆیەی لە تاتۆکەدا بەکاردەهێندرێت زیان بە تەندروستی و بە تایبەت تەندروستی پێست دەگەیەنێت.
- ئەگەر لە ئایندەدا بتەوێت تاتۆکە{خاڵکوتینەکە} لاببەیت، ئەوا دەبێت بە لەیزەر ئەو کارە بکەیت و ئەوەش ئازار بەخشە و زیان بەخشە،.
- لابردنى تاتۆ {خاڵکوتین} پێویستی بە چەند جارێک بەکارهێنانى لەیزەرە و تێچووەکەى زۆر زیانی زۆرە بەڵام لابردنی باشترە.
لەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە تاتۆ(خاڵ) کوتین لەپێست زیانێکی زۆری هەیە، هەر بۆیە لە ئیسلامیشدا حەرام کراوە .
والله أعلم.