حوکمی کەسێک لەکاتی دەستنوێژ گرتندا ئەندامێکی لەبیر چوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لەکاتی دەستنوێژ گرتندا ئەندامێکی لەبیر چوو
پرسیار:

ئەگەر كەسێك دەستنوێژى گرت و ئەندامێكى لەبیرچوو، ئایا حوكمى چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك دەستنوێژى تەواوكرد و ئەندامێكى لەبیرچوو، ئەگەر بەزوویی دواى ئەوە كەوتەوە بیرى ئەوا ئەو ئەندامە و ئەندامەكانى دواى ئەوەش دەشۆرێت، بۆ نمونە: كەسێك دەستنوێژ دەگرێت و بیرى دەچێت دەستى چەپی بشۆرێت و دەستى ڕاستى دەشۆرێت، پاشان مەسحى سەرى و گوێیەكانى دەكات و پاشان قاچەكانى دەشۆرێت، جا هەركە شۆردنى قاچەكانى تەواوكرد دەكەوێتەوە بیرى كە دەستى چەپی نەشۆردووە، لێرەدا پێى دەڵێین: دەستى چەپ بشۆرە و مەسحى سەر و گوێیەكانیش بكە و هەردوو قاچیشت بشۆرە.

 جا مەسحى سەر و گوێ و شۆردنى قاچمان لەسەرى واجب كرد لە پێناو ڕوودانى فەرزى الترتیب، چونكە دەستنوێژ دەبێت بەڕێكى بێت وەكو چۆن لە ئایەتەكەدا بەڕێكى و یەك لەدواى یەك باسی كردووە وەكو دەفەرموێت: ( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْن) (المائدة: من الآية6) . واتە: ڕوومەت و دەست و باسكەكانتان لەگەڵ ئانیشكەكاندا ( كە بریتیە لەو جومگەیەى كە باسك بە باڵەوە دەبەستێت ) بشۆن ، و دەست بهێنن بەسەرتاندا ، و پێكانتانیش لەگەڵ قولەپێكانتان ( كە بریتیە لەو دوو ئێسكە بەرزبووەى كە لە شوێنى یەكتر گرتنى پێیە بە لاقەكانەوە ) بشۆن.

بەڵام ئەگەر دواى ماوەو كاتێكى زۆر بیرى كەوتەوە ئەوا سەرلەنوێ دەستنوێژ دەگرێتەوە، بۆنمونە: كەسێك دەستنوێژ دەگرێت و بیرى دەچێت دەستى چەپی بشۆرێت و كۆتایی پێ دەهێنێت و دەڕوات هەتا كاتێكى زۆرى پێ دەچێت، پاشان دەكەوێتەوە بیرى كە دەستى چەپی نەشۆردووە، ئەوا واجبە لەسەرى سەرلەنوێ دەستنوێژ بگرێتەوە لەبەر ئەوەى فەرزى موالات ڕووى نەداوە، چونكە موالات لەنێوان ئەندامەكانى دەستنوێژدا مەرجە بۆ دروستێتى و تەواوێتى دەستنوێژ، بەڵام بابزانێت ئەگەر گومانى هەبوو، واتە دواى ئەوەى دەستنوێژەكەى تەواوكرد و گومانى هەبوو كە ئایا دەستى چەپی یان ڕاستى شۆردووە، یان ئایا ئاوى ڕاداوەتە ناو دەمى یان لووتى؟ ئەوا لەم حاڵەتەدا حساب بۆ گومانەكە ناكات و بەردەوام دەبێت و نوێژ دەكات و هیچی لەسەر نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەى گومان لە عیبادەتەكاندا و دواى تەواوبوونیان حسابی بۆ ناكرێت، چونكە ئەگەر حساب بۆ ئەو گومانە بكرێت ئەوا دەرگاى وەسوەسە بۆ خەڵكانێكى زۆر دەكرێتەوە و هەموو كەسێك دەكەوێتە گومانەوە لە عیبادەتەكەى، بۆیە لەڕەحمەتى خواوە – عزوجل- كە حساب بۆ ئەو گومانە ناكرێت لە دواى تەواوبوونى عیبادەتەكە و گوێى پێ نادات هەتا دڵنیا نەبێت كە ناتەواویەك هەیە ئەوجا فریاى دەكەوێت. والله أعلم .

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٤٨٥ بەش: دەستنوێژ