مەرجەكاتی دروستێتی دەستنوێژ چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەكاتی دروستێتی دەستنوێژ چین؟

مەرجەكاتی دروستێتی دەستنوێژ :
1 ـ النیة: نییەت : لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر () : ((إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ)) متفق عليه
واتە : بەڕاستی هەموو كردەوەكان بە نییەتەوە ئەنجامدەدرێن .
وە شەرعی نییە بە زمان بیڵێیت چونكە نەسەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە () .
2 ـ التَّسْمِيَةُ : وتني (بسم الله) : لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر () : ((لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَا وُضُوءَ لَهُ ، وَلَا وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ يَذْكُرْ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ)) (1)
واتە : نوێژی ئەو كەسە دروست نییە كە دەستنوێژی نەبێت ، وە دەستنوێژی ئەو كەسەش دروست نییە كە ناوی خوای لەسەر نەهێنێت .
قَالَ الْعَلاَّمَةُ الدَّهْلَوِيُّ فِي ((حُجَّةِ اللهِ الْبَالِغَة)) : (1 / 175) :
((وَهُوَ نَصٌّ عَلَى أَنَّ التَّسْمِيَةَ رُكْنٌ أَوْ شَرْطٌ ، وَيُحْتَمَلُ أَنْ يَكُونَ الْمَعْنَى : لا يَكْمُلُ الْوُضُوءُ ، لَكِنْ لا أَرْتَضِي مِثْلَ هَذَا التَّأْوِيْلِ ، فَإِنَّهُ مِنَ التَّأْوِيْلِ الْبَعِيدِ الَّذِي يَعُودُ بِالْمُخَالَفَةِ عَلَى اللَّفْظِ)) .
واتە : ئەمە دەقێكی ئاشكرایە لەسەر ئەوەی كەوا [وتنی : بسم الله] پایەیە یان مەرجە ، وە لەوانەشە واتاكەی ئەمە بێت : دەستنوێژەكە كامڵ و تەواو نییە ، بەڵام من بە نموونەی ئەم لێكدانەوەیە ڕازی نابم ، چونكە ئەمە لێكدانەوەیەكی دوورە كەوا بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەر لەفزی فەرموودەكە .
3 ـ الْـمُوَالاَةُ : بەدوای یەكتردا بوون (كە بریتیییە لە شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژ یەك بە دوای یەك بە بێ‌ ئەوەی ناوبڕێكی درێژ بكەوێتە نێوەندیانەوە) : لەبەر فەرموودەكەی (خَالِد بْن مَعْدَان) كە فەرموویەتی :
((أَنَّ النَّبِيَّ () رَأَى رَجُلًا يُصَلِّي وَفِي ظَهْرِ قَدَمِهِ لُمْعَةٌ قَدْرُ الدِّرْهَمِ لَمْ يُصِبْهَا الْمَاءُ ، فَأَمَرَهُ النَّبِيُّ () أَنْ يُعِيدَ الْوُضُوءَ وَالصَّلَاةَ)) صحيح سنن أبی داود .
واتە : پێغەمبەر () پیاوێكی بینی نوێژی دەكرد و بانە پێ‌ی درەوشانەوەیەكی پێوە بوو بە ئەندازەی دیرهەمێك ئاوی بەر نەكەوتبوو ، بۆیە پێغەمبەر () فەرمانی پێ‌كرد كەوا دەستنوێژ و نوێژەكەشی دووبارە بكاتەوە .

((جا ئەگەر " الْـمُوَالاَةُ / بەدوای یەكتردا بوون " واجب نەبێت ئەوا شۆردنی درەوشانەوەكە جێ‌یدەگرتەوە و لەسەری دەكەوت ، وە لەبەر ئەوەی دەستنوێژ پەرستشێكە بە دەستنوێژشكان هەڵدەوەشێتەوە بۆیە "بەدوای یەكتردا بوون" بە مەرج دانراوە تێیدا وەكو چۆن لە نوێژدا وایە ، وە لەبەر ئەوەی پێغەمبەر () دەستنوێژی نەشۆردووە ئیللا بەدوای یەكتردا نەبێت ، وە فەرمانیشی كردووە بەو كەسەی كە وازی هێنابوو لە " الْـمُوَالاَةُ / بەدوای یەكتردا بوون " بە دووبارەكردنەوەی دەستنوێژەكەی)) الـمُغنـي : (1 / 138 ـ 139) .
=============
(1) ( حسن ) الارواء 81 صحيح أبي داود 91 المشكاة 404 ، و انظر حديث رقم : 7514 في صحيح الجامع الصغیر وزیادته .

تێبینى : شێخ ابن باز ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ :  بسم الله کردن لە کاتى دەستنوێژدا سوننەتە لاى جمهورى زانایان ، وە بەشێک لە ئەهلى عیلم دەفەرمون واجبە . وە ئەم فەرمودەیە بە چەند ڕێگایە وارد بووە ، بەشێک لە زانایان دەفەرمون ثابت نیە و لاوازە ، وە ( الحافظ ابن كثير رحمه الله) دەفەرموێ : فەرمودەیەکى (حسن)ە بە هۆى زۆرى ڕێگاکان کە وارد بوە ئەمەش لە بابی (حسن لغیره)  جا موسڵمان گەر بیرى چوو هیچی لەسەر نیە .

سەردان: ٢,٧٣٣ بەش: دەستنوێژ