هەڵوەشێنەرەوەكانی دەستنوێژ :
1 ـ ئەوەی كە لە هەردوو ڕێگای (پێش و پاشەوە) دێتە دەرەوە لە میز یان پیسی یان با :
لەبەر فەرمایشتی خوای گەورەیە : [أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ] [الـمائدة] ، واتە : یان ئەگەر یەكێك لە ئێوە لەسەرئاو هاتەوە ) واتە : ئەگەر یەكێك ڕۆیشتە سەرئاو ئەوا دەستنوێژەكەی هەڵدەوەشێتەوە بەوەی كە ئەگەر میز یان پیسی بكات یان بای (دەنگ یان بۆنی) لـێبێتە دەرەوە)
وە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ): ((لاَ يَقْبَلُ اللَّهُ صَلاَةَ أَحَدِكُمْ إِذَا أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ)) ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ حَضْرَمَوْتَ : مَا الْحَدَثُ يَا أَبَا هُرَيْرَةَ ؟ قَالَ : فُسَاءٌ أَوْ ضُرَاطٌ ) متفق عليه
واتە : خوا نوێژی هیچ یەكێك لە ئێوە وەرناگیرێت ئەگەر دەستنوێژەكەی بشكێت ("حَدَث"ی بەسەردا بێت) تاوەكو دەستنوێژ نەگرێتەوە ، پیاوێك لە خەڵكی (حَضرَمَوْت) وتی : (حَدَث) چییه ئەی (أَبُو هُرَیْرَە) ؟ فەرمووی : بریتییە لە هاتنەدەرەوەی بۆن یان دەنگ .
هەروەها هاتنەدەرەوەی (مەزی) و (وەدی)یش دەستنوێژ هەڵدەوەشێنێتەوە :
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رضی الله عنها ) قَالَ : ((الْمَنِيُّ والْوَدِيُّ والْمَذِيُّ : أَمَّا الْمَنِيُّ فَهُوَ الذي مِنْهُ الْغُسْلُ ، وأَمَّا الْوَدِيُّ والْمَذِيُّ ، فَقَالَ : أَغْسِلْ ذَكَرَكَ أَوْ مَذَاكِيْرَكَ ، وَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاةِ)) صحيح : [صحيح سنن أبي داود (190) ] .
واتە : (مەنی) و (وەدی) و (مەزی) : (مەنی) ئەوەیە كەوا بە هاتنە دەرەوەی خۆشۆردن پێویست دەبێت ، بەڵام سەبارەت بە (وەدی) و (مەزی) ئەوا فەرموویەتی : "زەكەرت" بشۆرە و دەستنوێژ بگرە وەكو چۆن دەستنوێژ دەگریت بۆ نوێژ .
2 ـ خەوی قووڵ : كەوا لەگەڵیدا بەئاگابوون نامێنێت ، جا پاشی (سمتی) جێگیر كردبێت لە زەوی یان نەیكردبێت ئەوا یەكسانە : لەبەر فەرموودەكەی (صَفْوان بْنِ عَسَّال) كە فەرموویەتی : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لاَ نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلاَّ مِنْ جَنَابَةٍ ، لَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ)) حسن : [صحيح سنن النسائي 127]
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی پێدەكردین ئەگەر لە سەفەردا ببوایەین بەوەی كەوا (خوفەكانمان) دانەكەنین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەو مەگەر لە كاتی لەشگرانیدا نەبێت ، بەڵام بۆ پیسی و میز كردن و خەوتن .
پێغەمبەر (ﷺ) نێوان خەوتن و میز و پیسی كردنی یەكسان كرد .
وَعَنْ عَلِيٍّ (رضی الله عنە) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : ((الْعَيْنُ وِكَاءُ السَّهِ ، فَمَنْ نَامَ فَلْيَتَوَضَّأْ)) حسن : [صحيح سنن ابن ماجه 386]
واتە : چاو دەمەوانەی كۆمە ، بۆیە هەر كەسێك خەوت ئەوا با دەستنوێژ بگرێتەوە .
وَالَوِكَاءُ ـ بِكَسْرِ الْوَاوِ ـ : الْخَيْطُ الَّذِي يُرْبَطُ بِهِ الْخَرِيطَةُ .
واتة : (الَوِكَاءُ : دەمـەوانە) بریتـییە لەو پەتـەی كەوا دەمی توورەكـەی پێ دەبەسیتەوە .
وَالسَّهِ ـ بِفَتْحِ السِّينِ الْمُهْمَلَةِ ، وَكَسْرِ الَهَاءِ الْمُخَفَّفَةِ ـ : الدُّبُرُ واتە : كــؤم .
مەبەست ئەوەیە : بەخەبەربوون دەمەوانەی كۆمە ، واتە : پارێزەری ئەوەیە كە تێیدایە لە دەرچوون ، چونكە لەبەر ئەوەی كە بە خەبەرە هەست دەكات بەوەی كە لێیەوە دەردەچێت . نيل الأوطار : (1/242) .
3 ـ نەمانی بیروهۆش بە هۆی سەرخۆشبوون یان نەخۆشی : چونكە بێئاگابوون لە كاتی ئەم هۆكارانەدا كاریگەرترە لە خەولـێكەوتن .
4 ـ دەستدان لە عەورەت بە بێ بەربەست ئەگەر بە ئارەزووە بێت : لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ) : ((مَنْ مَسَّ ذَكَرَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ)) [صحيح سنن ابن ماجه 388]
واتە : هەر كەسێك دەستی دا لە (زەكەری) ئەوا با دەستنوێژ بگرێتەوە .
وە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ) [كەوا پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (ﷺ) سەبارەت بە : كەسێك دەست بدات لە (زەكەری) لە دوای دەستنوێژ گرتن ؟ ئەویش فەرمووی] : ((هَـلْ هُـوَ إِلاَّ بَضْعَةٌ مِنْكَ)) (صحيح سنن ابن ماجه 392)واتە : ئەو ئەندامەت هیچ نییە تەنها بەشێك لە خۆت نەبێت .
(زەكەرت) بەشێكە لە تۆ ئەگەر دەست پێوەدانەكە ئارەزووی لەگەڵدا نەبوو ،
چونكە لەم بارەدا دەتوانرێت دەست پێوەدانی ئەم ئەندامە بشوبهێرێت بە دەست پێوەدانی ئەندامێكی تر لە لاشەدا ، بە پێچەوانەی ئەوەی كەوا ئەگەر دەست پێوەدانی (زەكەر) بە ئارەزووەوە بێت ، ئەوا لەم كاتەدا دەست پێوەدانی ناشوبهێرێت بە دەست پێوەدانی ئەندامێكی تر ، چونكە دەست پێوەدانی ئەندامەكەی تر باو وایە كە ئـارەزووی لەگەڵدا نییە ، ئەمەش ڕوونە وەكو دەیبینیت . تـمام الـمنة ص : (103)
5 ـ خواردنی گۆشتی وشتر : لەبەر فەرموودەكەی (الْبَرَاو بْن عَازِب) كە فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : ((تَوَضَّئُوا مِنْ لُحُومِ الإِبِلِ ، وَلاَ تَوَضَّئُوا مِنْ لُحُومِ الْغَنَمِ)) [صحيح سنن ابن ماجه 401]
واتە : دەستنوێژ بگرنەوە لە گۆشتی وشتر ، وە دەستنوێژ مەگرنەوە لە گۆشتی مەڕ و بزن .
عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ أَنَّ رَجُلاً سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) : أَأَتَوَضَّأُ مِنْ لُحُومِ الْغَنَمِ ؟ قَالَ : ((إِنْ شِئْتَ فَتَوَضَّأْ ، وَإِنْ شِئْتَ فَلاَ تَتَوَضَّأْ)) ، قَالَ : أَأَتَوَضَّأُ مِنْ لُحُومِ الإِبِلِ ؟ قَالَ : ((نَعَمْ ، تَوَضَّأْ مِنْ لُحُومِ الإِبِلِ)) [مُختصر صحيح مسلم 146]
واتە : پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) : ئایا دەستنوێژ بگرمەوە لە گۆشتی مەڕ و بزن ؟ فەرمووی : ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرەوە ، وە ئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرەوە ، وتی : ئایا دەستنوێژ بگرمەوە لە گۆشتی وشتر ؟ فەرمووی : بەڵێ ، دەستنوێژ بگرەوە لە گۆشتی وشتر .
وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن