حوكمی کوشتنی مار لە ماڵ و دەشت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی کوشتنی مار لە ماڵ و دەشت
پرسیار:

ئێمە لەشوێنێکی زۆر دوورە دەست ودوور لەئاوەدانی دەژین ، مارمان زۆرە ، جا پرسیارەکەم ئەوەیە :
ئایا دەتوانم ئەو مارانە بکوژم تەنها لەپێناو سەلامەتی یەکێک لەخێزانەکەم ؟
من دەزانم جن لەسەر شێوەی مار دەردەکەوێت ، جا حوکمی کوشتنیان چی یە ؟
ئایا ڕاستە کوشتنی جنی ئەوانەی دەچنە سەر وێنەی مار دەبێتە هۆی بەڵا وموسیبەت ؟ 
تێبینی: ئێمە لەپێناو پاک کردنەوەی ئەرزەکانی دەورو بەرمان پارەمان سەرف کردووە ، وبەمادەی کیما دەرمانمان کردووە بۆ دوور خستەنەوەی مارەکان ، بەڵام بێ سوود بووە .

‏بسم الله الرحمن الرحیم 
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێغەمبەر فەرمانی کردووە بەکوشتنی مار ، و ئەو فەرمانە گشتگیرە وهەموو جۆرە مارێک دەگرێتەوە ، لەهەر جێگەیەکدا بێت .
تەنها مارێک نەبێت کە لەنێو ماڵدا بێت ،ئەمەیان ناکوژرێت تاوەکو سێ جار ئاگادار نەکرێتەوە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی نەوەک جن بێت ، خۆ ئەگەر دوای سێ جار ئاگادار کردنەوە دەرکەوت ئەوا دەکوژرێت .

عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " أَنَّه سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَخْطُبُ عَلَى الْمِنْبَرِ يَقُولُ : (اقْتُلُوا الْحَيَّاتِ) .
قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ: فَلَبِثْتُ لَا أَتْرُكُ حَيَّةً أَرَاهَا إِلَّا قَتَلْتُهَا "
رواه البخاري (3299) ، ومسلم (3233) .
واتە: گوێی لەپێغەمبەر بووە لەسەر میمبەر بوو وتاریدەدات ودەیفەرموو: ( مارەکان بکوژن) 
عبداللە دەڵێت: دوای ئەوا هیچ مارێکم نەدەدیت ئیلا دەم کوشت.

وە پێشەوا ( أبو داود )فەرموودەیەکی بەژمارە (5249) لەعبداللەی کوڕی مەسعودەوە گێڕاویاتەوە ودەڵێت:  پێغەمبەر فەرمووی: ( اقْتُلُوا الْحَيَّاتِ كُلَّهُنَّ ، فَمَنْ خَافَ ثَأْرَهُنَّ فَلَيْسَ مِنِّي ) وصححه الألباني في " صحيح أبي داود " .
واتە: هەموو مارێک بکوژن ، هەر کەسێک ترسی لەشەڕیان هەبێت ئەوا لەمن نی یە .

وە هەر پێشەوا( مسلم )فەرموودەیەکی بەژمارە (2233) لە نافیعەوە گێڕاوەتەوە ، وتیایدا هاتووە ( قَالَ ٲبو  لبابة الٲنصاري .
إني سمعت رسول اله ﷺ‬ نهى عن قتل الجنان التي تكون في البيوت إلا الأبتر وذا الطفيتين، فإنهما اللذان يخطفان البصر، ويتبعان ما في بطون النساء ) .

 ئەبو لوبابەی ئەنساری دەڵێت: 
گوێم لەپێغەمبەری خوا ﷺ‬ بوو ڕێگری کرد لەوەی مار لەماڵدا بکوژرێت تەنها ماری زەردی کلک بڕاو ، وئەوانە نەبێت کەدوو خەتی سپی لەسەر پشتیانە ، ئەو دووە چاو کوێر دەکەن ، ومنداڵی نێو سکی ئافرەت دەکوژن( واتە: ئافرەت کاتێک دەیان بینێت منداڵەکەی لەبەر دەچێت).

لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە کە : (أبی سائب) كارگوزاری (هشام)ی كوڕی (زهرە)دەڵێ‌: چووم بۆ لای (ابی سعید الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) لەماڵەوە دیم نوێژدەكات دانیشتم چاوەڕوانم كرد هەتا نوێژەكەی تەواو بكات، گوێم لە جوڵەجوڵێك بوو لەناو لق و پۆی دارخورماكاندا }كە كرابوون بەسەقف{ لە سوچێكی ئەو ماڵەدا لام كردەوە تەماشام كرد مارێكە، ئامبازی بووم بیكوژم ئاماژەی بۆ كردم دانیشە، دانیشتم، كاتێ‌ نوێژەكەی تەواو كرد ئاماژەی كرد بۆ ژورێك لەو خانوەدا، وتی: ئەو ماڵە دەبینی؟ وتم: بەڵێ‌، وتی: ئەوە گەنجێكی تیابوو تازە زاوا بوو، وتی: ڕۆیشتین لەگەڵ پێغەمبەر () بۆ (جەنگی) خەندەق، ئەو گەنجە نیوەڕوان داوای مۆڵەتی لە پێغەمبەر () دەكرد و دەگەڕایەوە بۆ لای خێزانی، ڕۆژێك داوای مۆڵەتی كرد، پێغەمبەر () پێی فەرموو: (چەكەكەت هەڵگرە من ترسم لێت هەیە لە هۆزی(قریظە)) كابرا چەكەكەی هەڵگرت و پاشان گەڕایەوە، بینی ژنەكەی لە نێوان هەردوو دەرگاكەدا وەستاوە بەپێوە، غیرەت گرتی و رمەكەی داهێنایەوە لێی بدات، ‌وئافرەتەكە پێی وت: ڕمەكەت ڕاگرە و بچۆرە ماڵەوە بزانە چی منی دەرپەڕاندوە؟ ڕۆیشتە ژورەوە مارێكی زۆر گەورەی دی ئاڵابوو بەیەكدا بەسەر نوێنەكانەوە، ڕمەكەی پیاچەقاند و لەپاشا دەرچوو فڕێیدایە ناو حەوشی خانوەكە، مارەكە هەڵگەڕایەوە سەری و گەستی نازانین كامیان زووتر مردن مارەكە یان گەنجەكە؟. وتی: ئەمجا هاتینە خزمەت پێغەمبەر () ڕوداوكەمان بۆ گێڕایەوە و، وتمان: لەخوا بپارێڕەوە بۆمان زیندوكاتەوە فەرمووی: (داوای لێبوردن بكەن بۆ هاوەڵەكەتان) پاشان فەرمووی: (مەدینە كۆمەڵێ‌ جنۆكەی تیایە موسڵمان بوون ئەگەر شتێكتان لەوان دی ئاگاداری بكەن تا (٣) ڕۆژ مۆڵەتیان بدەن دوای ئەوە ئەگەر بەرچاوتان كەوت بیكوژن چونكە ئەوە شەیتانە). 

 ابن عبد البر دەڵێت :
" هەندێک لەزانایان پێیان وایه: ئاگادار کردنەوە ومۆڵەت دانی مار تایبەتە بەشاری مەدینەوە . 
وەکۆمەڵێکی تر دەڵێن: مەدینە وشوێنەکانی تر یەکسانن ؛ چونکە هەندێ مار جنین ، ودەکرێت لەمەدینه وشوێنی تریش هەبێت ، ودەکرێت هەندێکیان موسوڵمان بن ، مالیک دەڵێت: من پێم باشە مار لەماڵ وشوێنە ئاوەدانەکاندا سێ ڕۆژ ئاگادار بکرێتەوە ، بەڵام لەدەشت وچۆڵایدا ئاگادار نەکرێتەوە . 
وە ابن عبد البر دەڵێت:  
هەر وەک مالیک دەڵێت: باشتر وایە لەهەموو شوێنە ئاوەدانەکاندا ئاگادار بکرێتەوە .  

جا ئاگادار کردنەوە بەوە دەبێت ئەو کەسەی مارەکە دەبینێت پێی بڵێت: ئەی مارەکە نابێت جارێکی تر دەرکەویت یاخود ئەزیەتمان بدەیت.  " التمهيد " (16/ 263) .
ابن عبد البر دەڵێت :
زانایان کۆدەنگن لەسەر دروستی کوشتنی مار لەدەشت وچۆڵەوانی دا ، جا بچووک بێت یاخود گەورە ، وهەر جۆرە مارێک بێت .
 " التمهيد " (16/ 28) .
بۆیە دروستە ئەو مارانە بکوژن کەلەدەشت وچۆڵەوانیەکاندایه ، بەڵام ماری نێو ماڵەکان مەکوژن تاوەک سێ جار ئاگاداری نەکەنەوە .
وبەنیسبەت ئەو قسەیەوە گوایه کوشتنی جنی ئەوانەی کە لەسەر وێنەی مار دەردەکەون دەبێتە هۆی بەڵا وناخۆشی وبەد بەختی هیچ ئەسڵ وبنەمایەکی نی یە .

والله تعالى أعلم .

سەردان: ٣,٩٩٢ بەش: هەمەجۆر