ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە نەخۆشن و تەندروستیان باش نیە ؟
چەند ئامۆژگاریەك بۆ كەسی نەخۆش
یەکەم : واز بێنە لە وتنی وشەی ( ئەگەر) چونكە دەرگا وكاری شەیتان دەكاتەوە .
دووەم : هیچی تێدا نییە ئەگەر تیماری نەخۆشی بكەیت و هەوڵی چارەسەر بدەیت وبگەڕێیت بەدوای هۆكاری شیفادا و پزیشكی لێهاتوو بدۆزیتەوە
سێیەم : لە مردن مەترسە ، چونكە نەخۆشی لە مردن نزیكت ناكاتەوە وەكو چۆن لەشساغی لە مردن دوورت ناخاتەوە.
چوارەم : ئاوات بە مەرگ ومردن نەخوازیت و دوعا لە خۆت نەكەیت كاتێك كە ئازار زۆرت بۆ دەهێنێت و نەخۆشیەكە ناڕەحەتت دەكات.
پێنجەم : دوعا وپاڕانەوە زۆربكە لای خوا، چونكە هەر ئەو شیفادەرە ، و ڕوقیە شەرعیەكان بخوێنە چونكە هۆكارێكی كاریگەرن بۆ شیفا بە ئیزنی خوا
شەشەم : بەردەوام وتنی استغفرالله و تۆبەكردن و زیكری خوا.
حەوتەم : گومانی باش بە پەروەردگارت ببە, چونكە خوای گەورە ستەم لەكەس ناكات.
هەشتەم : چاوەڕێی لاچوونی نەخۆشیەكە بە و بزانە كە كرانەوەی دەرگای خێر وخۆشی لەگەڵ ناخۆشی و ناڕەحەتیدایە و تەنگانەش هاوكاتە لەگەڵ خۆشی و فراوانیدا.
نۆیەم : نەچیت بۆ لای ساحیر و جادووگەران و ئەو كەسانەی كە بانگەشەی زانینی عیلمی غەیب دەكەن.
دەیەم : بیر لە بێنرخى دنیا بکەرەوە و مەشترسە و بزانە كەس نامرێت هەتا دوا بەشی رزق ورۆزیەكەی پێی نەگات
یانزەیەم : سكاڵای ئەو زاتەی كە بەرەحمە بۆت لای ئەو كەسە مەكە كە بەڕەحم نییە بۆت
دوانزەیەم : كاتەكانت بپارێزە و مەهێڵە كاتت بەفیڕۆ بڕوات وبەشتی بەسوود پڕی بكەرەوە و خۆتی پێ نزیك بكەرەوە لە پەروەردگارت و لەحەرام كراوەكان دووربكەرەوە.
سیانزەیەم : پەلە بكە لەنووسینی وەصیەت ئەگەر مافی خەڵكت بەسەرەوەیە یان مافی تۆ لای ئەوانە یان حەز دەكەیت وەصیەت بەشتێك بكەیت لە ماڵەكەت.
چواردەیەم : گەردنی خۆت ئازاد بكە لەو كەسانەی كە مافی بەسەرتەوە هەیە:
پانزەیەم : لەكۆتاییدا ئەگەر خوای گەورە بەمنەتی خۆی شیفاتی داو چاك بوویتەوە ئەوا شوكر وسوپاسی بكە و بزانە كە لەشساغی لەچاكترین نیعمەتەكانە و بیقۆزەوە بۆ خواپەرستی و بەكاری بهێنە لە چاكە وگوێڕایەڵی خوادا.
چەند ئامۆژگاریەك بۆ كەسی نەخۆش
یەکەم : واز بێنە لە وتنی وشەی ( ئەگەر) چونكە دەرگا وكاری شەیتان دەكاتەوە, چونكە ئەگەر بەهۆیەك لە هۆكارەكان نەخۆش كەوتیت مەڵێ: ئەگەر وام بكردایە و ئاوا دەبوو, یان ئەگەر وام نەكردایە ئەوا نەدەبوو, ئەوە لەڕاستیدا پەڵپ گرتنە لە قەدەری خوا.
دووەم : هیچی تێدا نییە ئەگەر تیماری نەخۆشی بكەیت و هەوڵی چارەسەر بدەیت وبگەڕێیت بەدوای هۆكاری شیفادا و پزیشكی لێهاتوو بدۆزیتەوە, ئەوەش لەبەر فەرموودەی: : (تَدَاوَوْا عِبَادَ اللَّهِ، فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلَّا وَضَعَ لَهُ دَوَاءً)(1)
واتە: بەندەكانی خوا تیماری نەخۆشیەكانتان بكەن, چونكە خوای گەورە هیچ نەخۆشیەكی دانەناوە ئیلا چارەسەرێكیشی بۆ داناوە.
بەڵام وریای دوو حاڵەت بە:
(أ) ئەوە بزانە كە تیمار و دەرمان تەنها هۆكارێكن بۆ شیفا و شیفادەری ڕاستەقینە بریتیە لە خوای گەورە و هەرگیز دڵت تەواو پەیوەست نەكەیت بە هیچ پزیشكێكەوە.
(ب) نەكەیت تیمار و چارەسەر بە شتی حەرام كراو بكەیت لەبەر فەرموودەی: (تَدَاوَوْا، وَلَا تَتَدَاووا بِحَرَامٍ) (2) واتە: نەكەن تیمار وچارەسەر بە حەرام بكەن.
سێیەم : لە مردن مەترسە ، چونكە نەخۆشی لە مردن نزیكت ناكاتەوە وەكو چۆن لەشساغی لە مردن دوورت ناخاتەوە.
كَمْ مِن صحيحٍ ماتَ مِن غيرِ عِلَّةٍ * * * وكَمْ مِن عَليلٍ عَاشَ حِينَاً مِن الدَهرِ
وكَمْ مِن فَتَى يُمسي ويُصبح آمنـا * * * وقَد نُسِجَتْ أكفَانُهُ وهُو لا يَـدْرِيْ
چوارەم : ئاوات بە مەرگ ومردن نەخوازیت و دوعا لە خۆت نەكەیت كاتێك كە ئازار زۆرت بۆ دەهێنێت و نەخۆشیەكە ناڕەحەتت دەكات.
لە ئەنەسەوە ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: (لَا يَتَمَنَّيَنَّ أَحَدُكُمُ الْمَوْتَ لِضُرٍّ نَزَلَ بِهِ، فَإِنْ كَانَ لَا بُدَّ مُتَمَنِّيًا فَلْيَقُلْ: اللهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتِ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتِ الْوَفَاةُ خَيْرًا لِي) (3) واتە: هیچ یەكێكتان ئاوات بە مردن نەخوازێت لەبەر ناخۆشیەك كە تووشی بووە, وە ئەگەر هەر دەبێت شتێك بڵێت وناچارە ئەوا با بڵێت: خوایە بمژێنە ئەگەر ژیان خێرترە بۆم, وە بممرێنە ئەگەر مردن خێرترە بۆم.
شێخ عبدالرحمن سعدی – رەحمەتی خوای لێ بێت – دەڵێت: " ئەم فەرموودەیە نەهی تێدایە لە ئاوات خواستن بە مردن بەهۆی ئەوەی كەسەكە تووشی نەخۆشی یان هەژاری یان ترس یان كەوتنە ناو كارەسات و ناڕەحەتیەكەوە, چونكە ئاوات خواستن بە مردن چەندین خراپەی هەیە, لەوانە: بەندە وا لێ دەكات توڕەیی خوای بێتە سەر و خۆیشی تووشی بۆڵەبۆڵ و سكاڵاكردن بێت لەكاتێكدا فەرمانی بە صەبر وئارام گرتنی پێكراوە, وە دڵ ودەروون لاواز دەكات و دەیخاتە نێــو بێ هیوابوونەوە وە هەروەها مردن بەندە دەپچڕێنێت لە كردەوەی چاك و ئەنجامدانی عیبادەت و چاكەكاری ".
پێنجەم : دوعا وپاڕانەوە زۆربكە لای خوا، چونكە هەر ئەو شیفادەرە ، وەكو دەفەرموێت: {أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ}[ [النمل:62]. واتە: ئایا پەرستنی ئەوانەی كە دەیكەنە هاوبەش بۆ پەروەردگارتان باشتر و چاكترە یاخود پەرستنی ئەو خوایەی كە وەڵامی داوای كەسێك دەداتەوە كە تووشی بەڵاو ناخۆشی هاتووە و كارەساتەكەی لەسەر لادەبات.
هەرگیز پەلەی وەڵامدانەوەی دوعات نەبێت, لەبەر فەرموودەی: (يُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ، يَقُولُ: دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي) (4) ، واتە: وەڵامتان دەدرێتەوە هەتا پەلە نەكەن و كەسەكە دەڵێت: هەر دوعا دەكەم و وەڵام نادرێمەوە.
بەڵكو دوعا زۆر دوبارە بكەرەوە و دڵنیابە كە وەڵام دەدرێیتەوە.
وە ڕوقیە شەرعیەكان بخوێنە چونكە هۆكارێكی كاریگەرن بۆ شیفا بە ئیزنی خوا ، لەوانەش:
* خوێندنی سورەتی فاتیحە لەگەڵ فوودا, وە خوێندنی ( قل أعوذ برب الناس, قل أعوذ برب الفلق, قل هو الله أحد ) سێ جار لەگەڵ فوودا, لەبەر فەرموودەی عائیشە لەو بارەیەوە كەلە هەردوو كتێبە صەحیحەكەی فەرموودەدا هاتووە.
* مەسح كردن بە دەستی ڕاست و وتنی: (أَذْهِبِ البَاسَ رَبَّ النَّاسِ، اشْفِ وَأَنْتَ الشَّافِي، لاَ شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقَمًا) (5)
* دانانی دەست لەسەر شوێنی ئازارەكە و سێ جار بسم الله كردن و وتنی: ( وأَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ) (6)
* ئەو كەسەی ئەمانە دەخوێنێت و لیكی دەخاتە سەر پەنجەی و پاشان لەسەر خۆڵ دایدەنێت و دەیهێنێت بە شوێنی نەخۆشیەكەدا ودەڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ، تُرْبَةُ أَرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى سَقِيمُنَا، بِإِذْنِ رَبِّنَا) (7)
شەشەم : بەردەوام وتنی استغفرالله و تۆبەكردن و زیكری خوا.
حەوتەم : گومانی باش بە پەروەردگارت ببە, چونكە خوای گەورە ستەم لەكەس ناكات.
هەشتەم : چاوەڕێی لاچوونی نەخۆشیەكە بە و بزانە كە كرانەوەی دەرگای خێر وخۆشی لەگەڵ ناخۆشی و ناڕەحەتیدایە و تەنگانەش هاوكاتە لەگەڵ خۆشی و فراوانیدا.
نۆیەم : نەچیت بۆ لای ساحیر و جادووگەران و ئەو كەسانەی كە بانگەشەی زانینی عیلمی غەیب دەكەن.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:(مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ، لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً) (8). واتە: هەركەسێك بچێت بۆ لای جادووگەرێك و پرسیاری شتێكی لێ بكات ئەوا چل شەو نوێژی لێ وەرناگیرێت.
شێخ ابن بـــاز- رەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت: " دروست نییە بۆ نەخۆش بچێت بۆ لای جادووگەر و ئەوانەی كە بانگەشەی زانینی عیلمی غەیب دەكەن بۆ ئەوەی نەخۆشیەكەی بۆیان باس بكات, وەكو چۆن دروست نییە كە بەڕاستیان بزانێت وباوەڕیان پێ بكات لەوەی دەیڵێن, چونكە ئەوان لەخۆڕا قسەدەكەن " (9)
دەیەم : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (لَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَعْدِلُ عِنْدَ اللهِ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ مَا سَقَى كَافِرًا مِنْهَا شَرْبَةَ مَاءٍ)(10). واتە: ئەگەر دونیا هەموو بەلای خواوە بە ئەندازەی باڵە مێشولەیەك نرخی بوایە ئەوا نەیدەهێشت كافر قومە ئاوێكی لێ بخواتەوە.
پاشان ئەوە بزانە كە ڕزق و ڕۆزی تۆ خوای گەورە دەستەبەری كردووە و بۆتی نووسیوە ، وەكو لە فەرموودەدا هاتووە(إِنَّ الرِّزْقَ لَيَطْلُبُ الْعَبْدَ كَمَا يَطْلُبُهُ أَجَلُهُ) (11) واتە: ڕزق وڕۆزی بەدوای خاوەنەكەیدا دەگەڕێت وەكو چۆن ئەجەلەكەی بەدوایدا دەگەڕێت.
وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (لَا تَسْتَبْطِئُوا الرِّزْقَ، فَإِنَّهُ لَنْ يَمُوتَ الْعَبْدُ حَتَّى يَبْلُغَهُ آخِرُ رِزْقٍ هُوَ لَهُ، فَأَجْمِلُوا فِي الطَّلَبِ) (12) واتە: هاتنی رزق ورۆزی بەدرەنگ مەزانن وپەلەتان نەبێت لێی ، چونكە كەس نامرێت هەتا دوا بەشی رزق ورۆزیەكەی پێی نەگات ، بۆیە بەجوانی بەدوای ڕزقدا بگەڕێن.
یانزەیەم : سكاڵای ئەو زاتەی كە بەرەحمە بۆت لای ئەو كەسە مەكە كە بەڕەحم نییە بۆت، چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (قَالَ اللهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: " إِذَا ابْتَلَيْتُ عَبْدِيَ الْمُؤْمِنَ فَلَمْ يَشْكُنِي إِلَى عُوَّادِهِ أَطْلَقْتُهُ مِنْ إِسَارِي، ثُمَّ أَبْدَلْتُهُ لَحْمًا خَيْرًا مِنْ لَحْمِهِ، وَدَمًا خَيْرًا مِنْ دَمِهِ، ثُمَّ يُسْتَأْنِفُ الْعَمَلَ) (13).
واتە: خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ئەگەر بەندە باوەڕدارەكەم تووشی ناخۆشی و نەخۆشیەك كرد و سكاڵای لە من نەكرد لەلای سەردانیكەرانی ئەوا لەو ناخۆشیە دەری دەكەم وسەرفرازی دەكەم, پاشان گۆشت وخوێنی لاشەی دەگۆڕم بۆ گۆشت وخوێنێكی باشتر بۆی و پاشان سەر لەنوێ دەست دەكاتەوە بە كار وكردەوە.
بەڵام هەواڵ دانی نەخۆش سەبارەت بە نەخۆشیەكەی نەك وەكو سكاڵاكردن بەڵكو وەكو وەڵامدانەوەی پرسیار یان باس كردنی بۆ پزیشك یان بۆ كەسێك كە چارەسەرەكەی پێ بڵێت ئەوا دروستە.
پێشەوا ابن القیم دەڵێت: " ئەگەر نەخۆش حەمد و سوپاسی خوای كرد و پاشان باسی نەخۆشیەكەی كرد ئەوا بە سكاڵاكردن هەژمار ناكرێت بەڵام ئەگەر وەكو توڕەیی و بێزاری باسی نەخۆشیەكە بكات ئەوا سكاڵایە و دروست نییە " (14)
پێشەوا ابن حجر دەڵێت: " ئەگەر نەخۆش باسی نەخۆشیەكەی بكات بۆ هاوڕێكەی یان پزیشكەكەی و باسی حاڵی خۆی بكات ئەوا هیچی تێدا نییە بە یەكدەنگی زانایان " (15)
دوانزەیەم : كاتەكانت بپارێزە و مەهێڵە كاتت بەفیڕۆ بڕوات وبەشتی بەسوود پڕی بكەرەوە و خۆتی پێ نزیك بكەرەوە لە پەروەردگارت و لەحەرام كراوەكان دووربكەرەوە.
سیانزەیەم : پەلە بكە لەنووسینی وەصیەت ئەگەر مافی خەڵكت بەسەرەوەیە یان مافی تۆ لای ئەوانە یان حەز دەكەیت وەصیەت بەشتێك بكەیت لە ماڵەكەت.
چواردەیەم : گەردنی خۆت ئازاد بكە لەو كەسانەی كە مافی بەسەرتەوە هەیە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لِأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ، فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ اليَوْمَ، قَبْلَ أَنْ لاَ يَكُونَ دِينَارٌ وَلاَ دِرْهَمٌ، إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ، وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ) (16) .
واتە: هەركەس ستەمی لەبراكەی كردووە لە ماڵی یان ناموسی ئەوا با ئەمڕۆ گەردنی خۆی پێ ئازاد بكات, پێش ئەوەی رۆژێك بێت دینار ودیرهەم بونی هەبێت, بەڵام ئەگەر كردەوەی چاكی هەبێت ئەوا لێی دەبرێت بەئەندازەی ستەمكردنەكەی, وە ئەگەر چاكەی نەبێت ئەوا لە خراپەی ئەوان دەخرێتە سەر ئەم و كۆدەبێتەوە لەسەری.
پانزەیەم : لەكۆتاییدا ئەگەر خوای گەورە بەمنەتی خۆی شیفاتی داو چاك بوویتەوە ئەوا شوكر وسوپاسی بكە و بزانە كە لەشساغی لەچاكترین نیعمەتەكانە و بیقۆزەوە بۆ خواپەرستی و بەكاری بهێنە لە چاكە وگوێڕایەڵی خوادا.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
نوسینى : الشيخ: إبراهيم بن عبد الله المزروعي
وەرگێڕانى : ستافى ماڵپەڕى وەڵامەکان
(1) سنن ابي داود برقم (3855)، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (2930).
(2) المعجم الكبير للطبراني برقم (649)، وحسَّن سنده الألباني في الصحيحة برقم (1633).
(3) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5671) ومسلم برقم (2680).
(4) متفق عليه: رواه البخاري برقم (6340) واللفظ له، ومسلم برقم (2735).
(5) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5675)، واللفظ له، ومسلم برقم (2191).
(6) صحيح مسلم برقم (2202)، ومالك وأبو داود.
(7) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5745) ومسلم برقم (2194).
(8) صحيح مسلم برقم (2230).
(9) مجموع الفتاوي (3/274)
(10) سنن الترمذي برقم (2320)، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (5292).
(11) صحيح ابن حبان برقم (3238)، وحسنه الألباني في صحيح الجامع برقم (1630).
(12) صحيح ابن حبان برقم (3239)، وهو في صحيح الجامع برقم ( 7323).
(13) شعب الإيمان للبيهقي برقم (8801)، وهو في صحيح الجامع برقم (4301).
(14) عُدَّةُ الصابرين (ص107).
(15) فتح الباري (10/124).
(16) صحيح البخاري برقم (2449).