وەکو دەزانن خەڵکێکى زۆر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە و نەخۆش کەوتون جا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئەو کەسانە؟ وە ئایا ئەو کەسەى نەخۆش دەکەوێ هیچ خێر و پاداشتى دەستدەکەوێ؟
فەزڵ و سودی نەخۆشی بۆ کەسی نەخۆش
یەکەم : بەندە فێرى عیبادەتی صەبر و خۆڕاگری دەکات كە بریتیە لە عیبادەتی كاتی ناخۆشی, وەكو چۆن عیبادەتی كاتی خۆشی بریتیە لە شوكر و سوپاسگوزاری.
دووەم : سڕینەوەی گوناه و تاوان: نەخۆشی هۆكارێكە بۆ سڕینەوەی ئەو تاوانانەی كە بەدڵ و گوێ وزمان و تەواوی ئەندامەكانی جەستەت ئەنجامت داون.
سێیەم : نووسینی چاكە و بەرزبونەوەی پلەوپایە:
جا ئەگەر بەندە ئارامی گرت لەسەر نەخۆشی ئەوا پاداشت دەدرێتەوە بە چاكە نووسین بۆی یان بەرزبونەوەی پلە وپایەی و بەدەست هێنانی پاداشتی گەورە.
چوارەم : هۆكارێكە بۆ چوونە بەهەشت:
بەهەشت بەدەست نایەت ئیلا بەو شتانە نەبێت كە نەفس حەزی لێ ناكات
پێنجەم : رزگاربوون لە ئاگـر:
شەشەم : گەڕاندنەوەی بەندە بە لای پەروەردگاری و وەبیرهێنانەوەی تاوان و سەرپێچیەكانی و بەئاگاهێنانەوەی لەو دڵ مردوویی و بێ ئاگاییەی كە تێیدابوو:
حەوتەم : نەخۆشی وات لێ دەكات نیعمەتەكانی پێشوو و ئێستاتیش بیربكەوێتەوە
هەشتەم : حاڵی برا نەخۆشەكانت وەبیردەكەوێتەوە: ئەوانەی كە تۆ لەكاتی لەشساغی و تەندروستیدا لێیان بێ ئاگابوویت و وات لێ دەكات هەستیت بە پێدانی مافەكانیان و دابین كردن وپڕكردنەوەی پێویستیان
نۆیەم : پاكبوونەوەی دڵ لە نەخۆشیەكانی وەكو خۆ بەگەورە زانین و چ بەدڵ بێ یان بەجەستە و هەروەها بەخۆسەرسام بوون وحەسوودی و نەخۆشیەكانی تریش.
دەیەم : نیشانەى خۆشەویستی خوایە بۆ تۆ
نەخۆشیەکەت نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورەیە بۆ تۆ بۆ ئەوەی پاکت بکاتەوە لە تاوان و لە قیامەتدا بتخاتە بەهەشتە پڕ ناز و نیعمەتەکەی خۆیەوە (وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلَاهُمْ).
الحمد لله رب العالمین، والصلاە والسلام علی خاتم النبیین، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أنَّ محمداً عبده ورسوله، وبعدُ:
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە نەخۆشی و هەموو ناخۆشیەكانی تر ، تەنانەت لەشساغی و تەواوی خۆشیەكانیش سوننەتێكی خواییە بۆ تاقیكردنەوەی بەندەكان, جا بۆیە بەندە لەبازنەی تاقیكردنەوەدایە لەهەموو شتێكدا و لەگشت بارودۆخێكدا, لەوەی پێی خۆشە ولەوەش پێی ناخۆشە, خوای گەورە دەفەرموێت: {وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ}[الأنبياء:35].
ابن عباس دەڵێت: ( واتە تاقیتان دەكەینەوە بە ناخۆشی و خۆشحاڵی و لەشساغی و نەخۆشی و دەوڵەمەندی و هەژاری و حەڵاڵ وحەرام و گوێڕایەڵی و تاوان وسەرپێچی و هیدایەت و گومڕایی) (1)
جا بۆیە نەخۆشیەكان لە نێو تاقیكردنەوەكاندان و هۆكارێكە كە بە هۆیەوە خوای گەورە بەندەكانی پێ تاقی دەكاتەوە, و لەو كارەشدا چەندین سود و حوكمی تێدایە, پێشەوا ابن القیم زیاتر لە سەد دانەی لێ باس كردوون لە كتێبـی " شفاْ العلیل" دا .
فەزڵ و سودی نەخۆشی بۆ کەسی نەخۆش
1- تووش كردنی بەندە بە عیبادەتی صەبر و خۆڕاگری كە بریتیە لە عیبادەتی كاتی ناخۆشی, وەكو چۆن عیبادەتی كاتی خۆشی بریتیە لە شوكر و سوپاسگوزاری.
بۆیە حاڵی بەندە دەگۆڕێت لەنێوان نەخۆشی ولەشساغیدا بۆ ئەوەی صدق و ڕاستگۆیی خواپەرستی كەسەكە دەركەوێت, وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ، فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ، صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ)(2).
واتە: بەڕاستی حاڵی باوەڕدار سەیرە وجێگەی سەرسوڕمانە, چونكە هەموو حاڵێكی هەر خێـر وچاكەیە بۆی و ئەوەش تەنها بۆ كەسی باوەڕدار نەبێت بۆ كەسی تر نییە, ئەگەر خۆشیەكی تووش بێت سوپاسی خوا دەكات لەسەر و دەبێتە خێر بۆی و ئەگەریش ناخۆشیەكی تووش بێت صەبر بگرێت لەسەری دیسانەوە دەبێت بە خێر بۆی.
2- سڕینەوەی گوناه و تاوان: نەخۆشی هۆكارێكە بۆ سڕینەوەی ئەو تاوانانەی كە بەدڵ و گوێ وزمان و تەواوی ئەندامەكانی جەستەت ئەنجامت داون.
پێشەوا ابن عبدالبر دەڵێت: ( تاوان موصیبەت و ئازار و نەخۆشی دەبێتە هۆی سڕینەوەیان, و ئەمەش یەكدەنگی زانایانی لەسەرە) (3)، چونكە نەخۆشی هەندێك جار تۆڵە وسزایەكە لەسەر تاوانێك كە كەسەكە كردوویەتی.
خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُوا عَنْ كَثِيرٍ}[الشورى:30]. واتە: ئەو موصیبەت و ناخۆشیانەی كە لەئاین ودونیاتاندا تووشتان دەبێت ـ ئەی خەڵكینە ـ ئەوە بەهۆی تاوان وخراپەی كردەوەی خۆتانەوەیە , ئەگەر چی پەروەردگارتان لەزۆرێك لەتاوانەكانتان خۆش دەبێت ، و سزاتان نادات لەسەری.
وە پێشخستنی سزای كەسی باوەڕدار لە دونیادا خێرترە بۆی, وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ العُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ القِيَامَةِ) (4)
واتە: ئەگەر خوا گەورە خێری بۆ بەندەكەی بووێت ئەوا سزاكەی پێش دەخات بۆی لە دونیادا, وە ئەگەریش خوای گەورە شەڕ وخراپەی بۆ بەندەكەی بوێت ئەوا سزاكەی بۆ دوادەخات بەهۆی تاوانەكانیەوە بۆ ئەوەی لە رۆژی دواییدا پاداشتی خراپەی بداتەوە.
هەندێك لەو فەرموودانەی كە باسی ئەوە دەكەن كە نەخۆشی كەفارەتی تاوانە:
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُصِيبُهُ أَذًى مِنْ مَرَضٍ، فَمَا سِوَاهُ إِلَّا حَطَّ اللهُ بِهِ سَيِّئَاتِهِ، كَمَا تَحُطُّ الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا)(5).
واتە: هەر موسڵمانێك ئازارێكی تووش بێت بەهۆی نەخۆشیەوە یان هەرشتێكی ترەوە ئیلا خوای گەورە بەهۆیەوە تاوانی لێ دەسڕێتەوە وەكو چۆن دار گەڵاكانی لێ دەوەرێت و دەكەوێتە خوارەوە.
هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (مَا يَزَالُ البَلاَءُ بِالمُؤْمِنِ وَالمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ) (6).
واتە: بەردەوام بەڵاو كارەسات دێت بەسەر باوەڕداردا چ خۆی یان مناڵی یان ماڵی ئیتر ژن بێت یان پیاو هەتا وای لێ دێت كە دەگاتە خوای گەورە هیچ تاوانی بەسەرەوە نەماوە.
3- نووسینی چاكە و بەرزبونەوەی پلەوپایە:
جا ئەگەر بەندە ئارامی گرت لەسەر نەخۆشی ئەوا پاداشت دەدرێتەوە بە چاكە نووسین بۆی یان بەرزبونەوەی پلە وپایەی و بەدەست هێنانی پاداشتی گەورە, وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُشَاكُ شَوْكَةً، فَمَا فَوْقَهَا إِلَّا كُتِبَتْ لَهُ بِهَا دَرَجَةٌ، وَمُحِيَتْ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةٌ) (7)
واتە: هیچ موسڵمانێك نییە كە دڕكێك دەچێت بەلەشیدا یان لەوە بچووكتر ولەخوارئەوەوە ئیلا بەهۆی ئەوەوە پلەیەكی بۆ دەنووسرێت و تاوانێكی لەسەر دەسڕێتەوە.
لە فەرموودەیەكی تردا بەم شێوەیە هاتووە: (لَا يُصِيبُ مُؤْمِنًا نَكْبَةٌ مِنْ شَوْكَةٍ، فَمَا فَوْقَ ذَلِكَ، إِلَّا حُطَّتْ بِهِ عَنْهُ خَطِيئَةٌ، وَرُفِعَ بِهَا دَرَجَةً) (8) .
واتە: هیچ موصیبەتێك تووشی باوەڕدار نابێت بەهۆی دڕكێكەوە یان لەوە بچووكتریش ئیلا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە تاوانێكی لەسەر دەسڕێتەوەو وپلەیەك بەرزی دەكاتەوە.
4- هۆكارێكە بۆ چوونە بەهەشت:
بەهەشت بەدەست نایەت ئیلا بەو شتانە نەبێت كە نەفس حەزی لێ ناكات: وەكو لە فەرموودەدا هاتووە: (حُفَّتِ الْجَنَّةُ بِالْمَكَارِهِ) (9). واتە: بەهەشت چواردەور دراوە بە ناخۆشیەكان.
پێغەمبەری خوا ﷺ بەو ئافرەتەی كە تووشی پەركەم دەبوو فەرمووی: (إِنْ شِئْتِ صَبَرْتِ وَلَكِ الجَنَّةُ) (10). واتە: ئەگەر بتەوێ ئارام بگری و دان بەخۆتدا بگری ئەوا بەهەشتت بۆ هەیە.
لەفەرموودەیەكی قودسیدا هاتووە: (إِذَا ابْتَلَيْتُ عَبْدِي بِحَبِيبَتَيْهِ فَصَبَرَ، عَوَّضْتُهُ مِنْهُمَا الجَنَّةَ) (11)
واتە: ئەگەر بەندەكەمم تاقی كردەوە بە لێ سەندنەوەی دوو خۆشەویستەكەی (هەردوو چاوی) وئەویش ئارامی گرت وخۆڕاگر بوو لەسەر ئەوا بۆی قەرەبوو دەكەمەوە بە بەهەشت.
جا بۆیە بەڵا وكارەسات و نەخۆشی وخەفەت ودڵتەنگی لەهۆكارەكانی چوونە بەهەشتن.
5- رزگاربوون لە ئاگـر:
لە ئەبوهورەیرەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ: (أَنَّهُ عَادَ مَرِيضًا، وَمَعَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ مِنْ وَعْكٍ كَانَ بِهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَبْشِرْ فَإِنَّ اللَّهَ يَقُولُ: هِيَ نَارِي أُسَلِّطُهَا عَلَى عَبْدِي الْمُؤْمِنِ فِي الدُّنْيَا، لِتَكُونَ حَظَّهُ مِنَ النَّارِ، فِي الْآخِرَةِ)(12) .
واتە: جارێكیان پێغەمبەری خوا ﷺ سەردانی نەخۆشێكی كرد و ئەبوهورەیرەشی لەگەڵدا بوو كە كەسەكە تووشی تا بوبوو, ئەوەبوو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: مژدەت لێ بێت چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: تا ئاگری منە و دەینێرم بۆ سەر بەندە باوەڕدارەكەم لە دونیادا بۆ ئەوەی ئەو پشك و بەشی ئەو بێت لە ئاگر لە بری دوارۆژ.
لە عائیشەوە ڕەزاى خواى لێ بێ بە مەرفوعی دەڵێت: (الْحُمَّى حَظُّ كُلِّ مُؤْمِنٍ مِنَ النَّارِ) (13) واتە: تا بەش وپشكی هەموو باوەڕدارێكە لە ئاگر.
6- گەڕاندنەوەی بەندە بە لای پەروەردگاری و وەبیرهێنانەوەی تاوان و سەرپێچیەكانی و بەئاگاهێنانەوەی لەو دڵ مردوویی و بێ ئاگاییەی كە تێیدابوو: ئەوەش لەبەر ئەوەی نەخۆشی وموصیبەت دەبێتە هۆی ئەوەی بەندەی بێ ئاگا لە خوا بەئاگابهێنێتەوە و وای لێ بكات واز لەتاوان بهێنێت ودەستی لێ هەڵبگرێت, چونكە ئەگەر تووشی نەخۆشی وناخۆشی بوو ئەوا لەو كاتەدا هەست بە لاوازی و زەلیلی وهەژاری خۆی دەكات بۆ خوای گەورە وكەمتەرخەمی و كەموكورتی خۆی وەبیردێتەوە و بە پەشیمانیەوە دەگەڕێتەوە بۆلای, خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ}[الأنعام:42].
واتە: وە بە دڵنیایەوە ـ ئەی پەیامبەری خوا ﷺ لە پێش تۆ پەیامبەرانی ترمان ناردووە بۆ كۆمەڵانێكی زۆر لە خەڵك بۆ ئەوەی بانگیان بكەن بۆ لای خوای بەرز وبڵند پایەبەرز , كەچی ئەوان باوەڕیان پێ نەهێنان و بەدرۆیان زانین , بۆیە ئێمەش تاقیمانكردنەوە لەماڵ وسامانیاندا بەهەژاری توند و ئەستەمی گوزەران ، وە تاقیمان كردنەوە لە لەشیاندا بەنەخۆشی و ئێش وئازار , بەئومێد و ڕەجای زەلیل بوون و ملكەچبوونیان تەنها بۆ ئەو لە پەرستندا .
پیشەوا تەبەری - رەحمەتی خوای لێ بێت – دەڵێـت: " تاقیانمان كردەوە بە هەژاری و نەخۆشی سەخت و دژوار بەڵكو بگەڕێنەوە بۆ لای من و بە ئیخلاصی من بپەرستن "(14)
شیخی ئیسلام ابن تیمیە دەڵێت: " موصیبەتێك وات لێ بكات ڕوو بكەیتە خوا باشترە لە نیعمەتێك زیكری خوات لەبیر بباتەوە " (15)
7- نەخۆشی وات لێ دەكات نیعمەتەكانی پێشوو و ئێستاتیش بیربكەوێتەوە : بۆ نمونە نەخۆشی زۆر لەو نیعمەتانەت وەبیردەهێنێتەوە كە تۆ چێژت لێیان وەردەگرت لەكاتی لەشساغیدا, ئەوەش بۆ ئەوەی ئەو وەبیرهێنانەوەیە هۆكارێك بێت بۆ زیادە شوكر و سوپاسگوزاری خوای گەورە و ئەمەش گەورەترین سوود وكەڵكە بۆ بەندە.
8- حاڵی برا نەخۆشەكانت وەبیردەكەوێتەوە: ئەوانەی كە تۆ لەكاتی لەشساغی و تەندروستیدا لێیان بێ ئاگابوویت و وات لێ دەكات هەستیت بە پێدانی مافەكانیان و دابین كردن وپڕكردنەوەی پێویستیان و سەردانی كردنیان و سووك كردنی موصیبەت و ناڕەحەتیەكانیان و دڵدانەوەیان و هاوسۆزی نواندن بۆیان و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی هۆیەكانی شیفادانیان لە دوعا كردن بۆیان و جگە لەوەش.
9- پاكبوونەوەی دڵ لە نەخۆشیەكانی وەكو خۆ بەگەورە زانین و چ بەدڵ بێ یان بەجەستە و هەروەها بەخۆسەرسام بوون وحەسوودی و نەخۆشیەكانی تریش.
پێشەوا ابن القیم – رەحمەتی خوای لێ بێـت- دەڵێت: " سوود وەرگرتنی دڵ و رۆح لە ئازار ونەخۆشی حاڵەتێكە كەس هەستی پێ ناكات ئەوانە نەبێت كە دڵ وناخیان ژیانیان تێدایە, چونكە تەندروستی دڵ ورۆح وەستاوە لەسەر ئازاری جەستە و ناڕەحەتیەكانی " (16)
10- نیشانەى خۆشەویستی خوایە بۆ تۆ
نەخۆشیەکەت نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورەیە بۆ تۆ بۆ ئەوەی پاکت بکاتەوە لە تاوان و لە قیامەتدا بتخاتە بەهەشتە پڕ ناز و نیعمەتەکەی خۆیەوە (وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلَاهُمْ).
(1) تفسير الطبري ( 17/25).
(2) صحيح مسلم برقم (2999).
(3) التمهيد لابن عبد البر (23/26).
(4) سنن الترمذي برقم (2396)، وهو في صحيح الجامع برقم (308).
(5) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5648)، ومسلم برقم (2571)، واللفظ له.
(6) سنن الترمذي برقم (2399).
(7) صحيح مسلم برقم (2572).
(8) مسند احمد برقم (25264)، وهو في صحيح الجامع برقم (1660).
(9) متفق عليه: رواه البخاري برقم (6487)، ومسلم برقم (2822) واللفظ له.
(10) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5652)، ومسلم برقم (2576).
(11) صحيح البخاري برقم (5653).
(12) سنن ابن ماجه برقم (3470)، وهو في الصحيحة (557).
(13) مسند البزار برقم (1821)، وصححه الألباني في الصحيحة (1821).
(14) تفسير الطبري (7/192).
(15) تسلية أهل المصائب (ص226).
(16) شفاء العليل (ص 524).
نوسینى : الشيخ: إبراهيم بن عبد الله المزروعي
وەرگێڕانى : ستافى ماڵپەڕى وەڵامەکان