ئایا لێكدانەوەى ئیستیوائی خواى گەورە – عزوجل – بەسەر عەرشەكەیەوە بەوەى كە بەرزبۆتەوە بۆ سەر عەرشەكەى بەشێوەیەك كە شایەن وشایستەى گەورەیی ئەوبێت خودى لێكدانەوەى سەلەفە بۆى؟
لێكدانەوەى ئیستوائی خواى گەورە بە بەرزبوونەوەى بۆ سەر عەرشى بەو شێوەیەى كە شایەن و شایستەى بێت ئەوە خودى لێكدانەوەى سەلەفى صالحە بۆ ئەو بابەتە. پێشەوا (ابن جریر)ى تەبەرى لە تەفسیرەكەیدا دەڵێت: یەكێك لە واتاكانى ئیستیوا بریتیە لە بەرز ى وبەرزبوونەوە وەكو ( دەوترێت فڵانەكەس ئیستواى كرد بۆ شوێنەكەى بە ماناى بەرز بوویەوە بۆ سەرى).
وە سەبارەت بە ئایەتى: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طـه:5) دەڵێت: ((خواى پەروەردگار بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرشەكەى)). وە لەسەلەفیشەوە پێچەوانەى ئەو تەفسیرە نەهاتووە.
ئەو ەش لەبەر ئەوەى كە ووشەى ئیستیوا لە زماندا بە چەند مانایەك و چەند شێوازێك بەكاردێت:
یەكەم : ئەوەیە كە بەڕەهایی بێت و وابەستە نەبێت بەهیچ شتێكەوە لەوكاتەدا واتاكەى بریتی دەبێت لە كەمال و تەواوێتى وەكو ئایەتى :( ( وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى)(القصص: من الآية14) . واتە: وە كاتێك كە موسا گەشتە ئەوپەڕى هێز و توانای و ژیرى تەواوبوو ، دانایى و زانستێكمان پێدا كە بەهۆیانەوە حوكمە شەرعیەكان بزانێت.
دوو ەم: ئەوەیە كە لەگەڵ پیتى (واو)دا هاتبێت و لەوكاتەدا واتاى یەكسانى هەیە وەكو: استوى الماء والعتبة . واتە: ئاوەكە و دۆڵەكە یەكسان بوون.
سێ یەم: ئەوەیە كە لەگەڵ پیتى (إلى) دا هاتبێت و لەوكاتەدا واتاى ئیرادە و ویست دێت وەكو: ( ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ)(البقرة: 29)
چوارەم: ئەوەیە كە لەگەڵ ووشەى (على)دا هاتبێت ئەو كاتە واتاكەى دەبێت بە بەرزى و بەرزبونەوە وەكو: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) . واتە: پەروەردگارى ئێوە كە ( الرَّحمن ) ـە بەسەر عەرشدا بەرز و بڵند بووەتەوە ، بەرزبوون وبڵند بوونەوەیەك كە لایق وشایستەى بەرزى وبڵندى وشكۆدارى وگەورەیى ئەوە .
وە هەندێك لەسەلەف بۆ ئەوەچوون كە ئەگەر ووشەى ئیستیوا لەگەڵ (الى)دا هات بەهەمان شێوە ماناى بەرزى و بەزربوونەوە دەدات. وەكو چۆن هەندێكیان بۆ ئەوە چوون كە ئەگەر ئیستیوا لەگەڵ (على)دا هات ئەوا ماناى بەرزبوونەوە و جێگیربوونى هەیە.
هەروەها لێكدانەوەى ئەو ووشەیە بە (دانیشتن)یش هاتووە وەكو ابن القیم دەیگێڕێتەوە لە كتێبـی الصواعق 4/1303 لە خارجەى كوڕى مصعب سەبارەت بە ئایەتى: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) دەڵێت: ((وهل يكون الاستواء إلا الجلوس)) واتە: ئیستیوا نابێت مەگەر بە دانیشتن نەبێت.
وە هەروەها باسی دانیشتن هاتووە لە فەرموودەیەكدا كە پێشەوا أحمد دەیگێڕێتەوە لە ابن عباسەوە –رضي الله عنهما- بە مەرفوعى . والله أعلم .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –