حوکمی واستەكردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی واستەكردن
پرسیار:

ئایا حوكمى واستەكردن چیە؟ بۆ نموونە گەر ویستم دابمەزرێم یان بڕۆمە قوتابخانە بۆ ئەو مەبەستە واستە بكەم ئایا حوكمى چیە؟

یەكەم: ئەگەر واستەت كردو بەو هۆیەوە بووى بەهۆى بێبەش كردنى كەسێكى تر كە شایستەترو كارامەتر بوو بەدامەزراندن لەو بوارەدا لە ڕووى زانستیەوە, و بەجوانى ڕاپەڕاندنى ئیش وكارەكانى بەووردى ولێهاتویی ئەوا لەو كاتەدا حەرامە، چونكە ئەوە ستەم كردنە لە كەسێك كەئەو شایستەترە بۆ ئەو شوێنە، و ستەم كردنیشە لە كاربەدەست بەوەى بێبەشیان دەكەى وایان لێ دەكەى بەپێى توانایی وشارەزایی ئیش وكار نەكەن، و ناپاكیە لە ئوومەت بەوەى كەسێكت دوورخستۆتەوە كە بەجوانى ودەستپاكیەوە كارى دەكرد، پاشان جگە لەوەش دەبێتە هۆى دروست بوونى ڕق وكینەو دەبیتە جێگەى گومانى خراپ و هۆى تێكدەر بۆ كۆمەڵگە.

وە ئەگەر واستەكردن نەبووە هۆكارى لەدەستدانى مافى كەسێكى ترو دوورخستنەوەى ئەوا دروستە، بەڵكو لە ڕووى شەرعەوە هانى موسڵمانان دەدات وئەو كەسەیشى كە واستەدەكات وشەفاعەت دەكات پاداشت دەدرێتەوە .وثبت أن النبي قال: " اشفعوا تؤجروا ويقضي الله على لسان نبيه ما شاء " أخرجه البخاري.

دووەم: قوتابخانەكان وپەیمانگاكان وزانكۆكان هۆكارى فێركارى هەموو ئوممەتن ، ومافى ئەوەیان هەیە كە تێیدا فێرى زانست ببن كە سوودى دونیاو دواڕۆژیانى تێدابێت، بۆیە هیچ كەسێك فەزڵى بەسەر هیچ كەسێكى ترەوە نیە لەو بارەیەوە مەگەر چەند بیانوویەكى هەبێت ئەویش بێ واستەكردن، بۆیە ئەگەر كەسى واستەكار زانى كە بەهۆى واستەكەیەوە دەبێتە هۆى بێبەش كردنى كەسێكى لەو شیاوتر لە ڕووى گونجاوێتى وتەمەن و نمرەو هتد، ئەوا واستەكردن قەدەغەیەو ڕێگەپێدارو نیە لەبەر ئەوەى ستەم كردنە لەكەسێكى ترو یان ناچاركردنى یەكێكى ترە كە بچێت لە خوێندنگایەكى دوورتر بخوێنێت بەو هۆیەوە تووشى ناڕەحەتى وبێزارى ببێت بەو شێوەیە تووش دەبێت بۆ ئەوەى كەسێكى تر پشووبدات وئاسوودەبێت، جگە لەوەش ڕق و كینەو گەندەڵى بەرپا دەبێت وتەشەنەدەكات.

وصلى الله وسلم على نبینا محمد والە وصحبە وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

 

سەردان: ١,٤٠١ بەش: هەمەجۆر