حوكمی كوشتنی مێرولە چیە ئەگەر زیان بەخش بێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی كوشتنی مێرولە چیە ئەگەر زیان بەخش بێت ؟
پرسیار:

لەفەرموودەیەكدا هاتووە كە پێغەمبەر _ _ فەرموویەتی (لا يُقْتَل أربع ... وذكر منها: النمل) واتە : چوار شت ناكوژرێن ...لەنێویاندا : مێرولە هاتووە .
وە مێرولە هەندێ جار زیان بەخشە لەماڵدا ، واتە : كۆمەڵێ مێروولە لەجێگەیەكدا كۆدەبنەوە ، ئایا درووستە بۆمان بەزەهر یاخود هەر شتێك لەو شێوەیە بیان كوژین ؟

بەڵێ پێغەمبەر - -ڕێگری كردووە لەكوشتنی چوار شت  یەکێ لەوانە مێروولەیە .
خوای پەروەردگار كوشتنی مرۆڤی مسوڵمانی حەرام كردووە ، بەڵام كاتێك مرۆڤ زیان بەخش بوو و زیانی بەمسولمانان دەگەیاند وەك ئەوەی ببێ بەڕێگر و یاخود شتێك هاوشێوەی ڕێگری ،لەو شتانەی کە كوشتنی حەڵاڵ دەكات ، لەو حاڵەتەدا كوشتنی حەڵاڵ دەبێت هەر بۆیە ئەگەر ئینسانێك هێرشی بۆت هێنا و ویستی ماڵەكەت ببات ئەوا مەیدەرێ‌ ، گەر شەڕی لەگەڵت كرد تۆش شەڕی لەگەڵ بكە ، و درووستە بۆت بیكوژیت ، چونكە پێغەمبەر - -بەپیاوێكی گوت : كاتێ پرسیاری ئەوەی لێكرد گەر كەسێك هاتو ویستی ماڵەكەم بەرێت «لا تعطه مالك»،واتە : ماڵەكەتی مەدەرێ‌ ،گوتی :ئەی پێغەمبەر - -ئەی ئەگەر شەڕی لەگەڵ كردم ؟ پێغەمبەر - -فەرمووی :«فقاتله» واتە : تۆش شەڕی لەگەڵ بكە ، پیاوەكە گوتی : ئەی ئەگەر كوشتمی ؟ . پێغەمبەر - -فەرمووی :«فأنت شهید». واتە : ئەوا تۆ شەهیدی . پیاوەكە گوتی : ئەی ئەگەر من ئەوم كوشت؟ پێغەمبەر - -فەرمووی : «هو في النار»؛ واتە : ئەوا ئەو لەئاگردایە ) رواه مسلم.
هەر شتێك زیان بەخش بێت درووستە كوشتنی .
وە كاتێ‌ مێروولە بەهیچ شتێك ڕێگری لێنەكرا تەنها بەكوشتن نەبێت ، ئەوا بیكوژە و هیچ شتێكت لەسەر نی یە ، بەڵام ڕێگایەكی تر هەیە پێش ئەوەی بكوژرێت ئەویش ئەوەیە هەندێ‌ گاز بڕشێندرێت ، ئێمە تاقیمان كردۆتەوە و بینیومانە هەركاتێك گاز لەماڵدا بڕشێندرێت ئەوا ئەو ناوە بەجێ دێڵن ،ونامێنن ،و گەر ئەم كارە گونجا ئەوا باشترە ، وئەگەر نەگونجا ئەوا درووستە بكوژرێن و هیچی تێدا نی یە كوشتنیان .
محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٥,٠٦٢ بەش: هەمەجۆر