چوینەتە ناو خانوویەكی نوێ‌ ، و دەمانەوێت خواردنێك دروست بكەین بەمەبەستی ناساندنی خانووە نوێكە ئایا حوكمی ئەمە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چوینەتە ناو خانوویەكی نوێ‌ ، و دەمانەوێت خواردنێك دروست بكەین بەمەبەستی ناساندنی خانووە نوێكە ئایا حوكمی ئەمە چیە ؟
پرسیار:

چوینەتە ناو خانوویەكی نوێ‌ ، و دەمانەوێت خواردنێك دروست بكەین بەمەبەستی ناساندنی خانووە نوێكە و كۆكردنەوەی هاوسێكان و خزم و برادەران ، ئایا حوكمی ئەوە چیە ؟

ئەو خواردن دروستكردنە هیچی تێدانیە بەبۆنەی چوونە ناو خانووی نوێ‌ ، بەمەبەستی كۆكردنەوەی برادەر و خزمان ئەگەر ئەوە پەیوەست بێت بەخۆشی دەربڕینەوە ، بەڵام ئەگەر بیروباوەڕی ئەوەی لەگەڵدا بێت كە ئەو خواردن دروستكردنە زەرەر و زیانی جنۆكە دوردەخاتەوە ، ئەوا ئەو كارە دروست نیە ، و هاوەڵبڕیاردانە و بیروباوەڕێكی پوچەڵە ، بەڵام ئەگەر داب و نەریت بێت ئەوا هیچی تێدا نیە .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٣١٦ بەش: هەمەجۆر