حوکمی بەكارهێنانى ووشەى: ( سوتفە): ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەكارهێنانى ووشەى: ( سوتفە)
پرسیار:

ڕاى بەڕێزتان چییە لەسەر بەكارهێنانى ووشەى: ( سوتفە)؟

بۆچونمان لەسەر ئەم ووشەیە ئەوەیە كە هیچی تێدا نییە و ئەمەش شتێكە كە خەڵك دەیزانن و ڕاهاتوون پێى و وە گومان دەبەم كە چەند فەرموودەیەكیش لەوبارەیەوە هاتووە كە هاوەڵەكە دەڵێت: صادفنا رسول الله ( بەڵام ئێستا ناكەوێتە بیرم ئەو فەرموودەیەى كە مەبەستمە)(١).
وە سوتفە و رێككەوت سەبارەت بە كارى مرۆڤ شتێكى واقعی و ڕاستەقینەیە، چونكە مرۆڤ غەیب نازانێت و رێى دەكەوێت لەشتێك بەبێ ئەوەى هەستى پێ بكات، و پێشەكى هەبێت و تەنانەت پێشبینى بۆ بكات، بەڵام سەبارەت بە كارو فرمانى خوا ئەوا ئەمە ڕوو نادات، چونكە هەموو شتێك لاى خوا ڕوون و ئاشكرایە و بەئەندازەیە و هیچ شتێك لاى ئەو بە سوتفە ڕوونادات، بەڵام سەبارەت بە من و تۆ كە ڕووبەڕوى شتانێك دەبینەوە بەبێ پێشبینى و چاوەڕوانى و مەوعید ئەوە پێى دەوترێت سوتفە، ئەمەش هیچی تێدا نییە، بەڵام بۆ خواى گەورە بەكار نایەت و نادروستە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) البخاري كتاب النفقات، باب عمل المرأة في بيت زوجها (5361) . مسلم، كتاب فضل الصحابة (4491) (4496) .

سەردان: ٣,٦١٠ بەش: بیروباوه‌ڕ