ئایا سەر نەوى كردن و خۆ دانەواندن لە كاتی گەیشتن‌ بە كەسێكی بەساڵاچوودا جائیزە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سەر نەوى كردن و خۆ دانەواندن لە كاتی گەیشتن‌ بە كەسێكی بەساڵاچوودا جائیزە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەصلی سەلام كردن لەی كاتی گەیشتن بەیەك و بینینی یەكتردا تەوقە كردنە، ئەگەر ئەم بەیەكگەیشتنە لەدوای ماوەیەكی زۆر بێت یاخود نا...لە هەر حاڵەتێكدا بێت سەرنەوی كردن و خۆدانەواندن بۆ یەكتر درووست نیە نە لەكاتی بەیەكگەیشتنی موسوڵمان بە كافرێك، نە بۆ پاشا و كاربەدەستان، نە بۆ خزمان و دۆست و خۆشەویستان، لەبەرئەوەی ئەم خۆ دانەواندنە زەلیلی تیا ئەبینرێت ئەمەش بۆ كەس نابێت جگە لە خوای پەروەردگار و خۆ چواندنە بە قەومەكانی تر، بەڵگەش بۆ ئەمە پیاوێك لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی اله و سلم ی پرسی: (يا رسول الله أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال: فقال رسول الله : لا) سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واتە: (ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم يەكێك لە ئێمە ئەگات بە برادەرەكەى ئايا بۆى بچەمێتەوە سەرى بۆ نەوى بكە ؟ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فەرمووى: نەخێر)
زانایانیش لە چەندین فتوادا قەدەغەی سەرنەویكردن و خۆدانەواندنیان كردوە لە كاتی بەیەكگەیشتندا، و ئاگاداریان كردوینەتەوە لە مەترسی ئەو كارە چونكە وەك كڕنوش بردنی لێدێت كه بەرامبەر كەسی دووەمی بكەیت بیگومان ئەمەش قەدەغەیە جونكە كڕنوش تەنها بۆ خوای پەروەردگار ئەبرێت و درووست نیە بۆ جگە لە خوای گەورە، لەو بەڵگانەش:
1.شێخ الاسلام ابن تیمیة رحمه الله علیە ئەفەرموێت: سەبارەت بە خۆ دانەواندن لەكاتی سڵاو كردندا نەهی لێكراوە هەروەك لە ترمذی دا هاتوە لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وعلی اله وسلم كە لێیان پرسیوە كە ئایا بیاوێك كاتێك كە دەگات بە براكەی خۆی دابنەوێنێت بۆی؟ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی اله وسلم فەرمووی نەخێر، ولەبەرئەوەی ركوع و سوجدە بردن درووست نیە تەنها بۆ خوای بەروەردگار نەبێت.......{فتيا في حكم القيام والانحناء والألقاب " لابن تيمية، تحقيق: الشيخ الوليد بن عبد الرحمن الفريان، "مجلة البحوث الإسلامية"(20 / 297)}.
هەروەها شێخ الاسلام دەفەرموێت:
هەرچی دەربارەی دەرخستنی سەر(مەبەست پێی لابردنی كڵاو یان ئەو شتەیە كە لەسەر سەر دادەنرێت) و چەمانەوە لە سوننەتدا نیە و بەڵكو لە هەندێك داب و نەریتی پاشا و كافرەكانەوە وەرگیراوە، وە پێویست ناكات كە سەری بۆ پیشان بدرێـت و چەمانەوەی بۆ بكرێت بەڵكو لە نوێﮊەكاندا دەبێـت بچەمیتەوە بۆ خوای گەورە و سەری خۆی نیشان بدات و ڕووتی بكات لە كاتی ئیحرام بەستندا. { مجموع الفتاوى (11 / 554)}.
2. سلیمان البجیرمی الشافعی رحمە الله علیە ئەفەرموێت:
چەمانەوە بۆ مرڤەكان هەروەك چۆن ئەنجام دەدرێـ لەكاتی یەكتر بینینی كەسه دەسەڵاتدارەكاندا، بەتەواوی حەرامە ئەگەر مەبەستی ئەوەش نەبێت كە بەگەورەی نازانێت وەكو چۆن زاتی الله بە گەورە دەزانێت، وە كافرە ئەگەر بە گەورەیان بزانێت و بیان خاتە ئاستی الله وە. {تحفة الحبيب على شرح الخطيب (5 / 110)}.
3. پرسیاركراوە لە زانایانی لیﮊنەی هەمیشەی حوكمی سەر نەویكردن موسڵمان لەكاتی سڵاوكردن چیە؟

لە وەڵامدا فەرمویانە: دروست نییه بۆ موسڵمان سەر نەویبكات لە كاتی سەلامكردندا ئەگەر بۆ موسڵمان بێت یان بۆ كافر بێت لەبەرئەوەی ئەوە لە كردارەكانی عجەمیەكانە بۆ گەورەكانیان و وەك ڕكوع وایە وە ركوعیش نابێت تەنها بۆ خوای پەروەردگار ئەكرێت...{فتاوى اللجنة الدائمة (26 / 116)}.

4. لە وەڵامی پرسیارێكیشدا كە لە شێخ عیثمین رحمە الله كراوە دەربارەی سەنەویكردن لە كاتی بینینی كەسێك كە پلەكەی لە تۆ بەرزتر بێت، شێخ ئەفەرموێت: ئەوەی كە ئەیبینین درووست نیە لەبەرئەوەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و علی اله و سلم قەدەغەی كردوە، بۆ هیچ كەسێك درووست نیه بۆ جگه لەخوای گەورە سەر نەوی بكات.
{لقاء الباب المفتوح " (104 / السؤال رقم 4)}.
لەمانەوە بۆمان دەركەوت كە سەرنەوی كردن و خۆ دانەواندن لەكاتی سەلام كردن لەیەك درووست نیه و نەهی لێكراوه بەڵكو پێویستە تەوقە بكەن هەروەك چۆن انس ى كوڕى مالك خوا لێى ڕازى بێ ئەگێڕێتەوە: (قلنا يا رسول الله أينحني بعضنا لبعض قال لا قلنا أيعانق بعضنا بعضا قال لا ولكن تصافحوا) رواه ابن ماجة وحسنه الالباني سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واتە: (ووتمان ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئايا بۆ يەكتر سەر نەوى كەين و خۆ دانەوێنين كە بگەين بە يەك ؟ فەرمووى: نەخێر ووتمان ئايا دەست لە ملى يەك كەين و باوەش بە يەكا بكەين ئەگەر بەيەك بگەين ؟ فەرمووى: نەخێر بەڵام تەوقە بكەن).
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم....
و: دایكی عبدالله

سەردان: ٣,٣٧٣ بەش: بیروباوه‌ڕ