حوكمى ووتەی (بەرەكەتت بۆمان هێنا یان بەرەكەتمان بەسەردا رژا یان بەرەكەت سەردانى كردین): ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ووتەی (بەرەكەتت بۆمان هێنا یان بەرەكەتمان بەسەردا رژا یان بەرەكەت سەردانى كردین)
پرسیار:

حوكمى ئەو قسەیە چییە كەلەنێو خەڵكدا باوەو دەڵێن: (( بەرەكەتت بۆمان هێنا یان بەرەكەتمان بەسەردا رژا یان بەرەكەت سەردانى كردین))؟

ئەو وتەیەى كە دەڵێت " بەرەكەتت بۆمان هێنا " مەبەستیان هەمان ئەو بەرەكەتە نییە كە دەیدەنە پاڵ خواى گەورە بەڵكو مەبەستیان ئەوەیە كە بەهۆى هاتنى تۆوە تووشی بەرەكەت بووین، وە بەرەكەت دروستە كە بدرێتە پاڵ مرۆڤ، بۆ نمونە: كاتێك كە ئایەتى تەیەموم دابەزى بەهۆى وونبونى ملوانكەكەى عائیشەوە أسیدى كوڕى حضير ووتى: (( ئەمە یەكەم بەرەكەتتان نییە ئەى خانەوادەى ئەبوبەكر)) (١).

وە داواى بەرەكەت لە دوو شێواز دەرناچێت:
 شێوازى یەكەم: ئەوەیە كە داواى بەرەكەت بكەیت بەشتێكى شەرعى زانراو وەكو قورئانى پیرۆز، خواى گەورە دەفەرموێت: (وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَك) (الأنعام: من الآية92) واتە: وە ئەم قورئانە كتێبێكە بۆ تۆ ـ ئەى پەیامبەرى خوا   ـ دامانبەزاندووە كە موبارەك و سوودى زۆر گەورەیە. جا یەكێك لەبەرەكەتەكانى ئەوەیە كە هەركەس دەستى پێوەبگرێت و جیهادى پێ بكات ئەوا فەتح ورزگارى بۆ دێت، و خواى گەورە بەهۆى قورئانەوە چەندین ئوممەتى زۆرى لەشیرك ڕزگار كرد، وە یەكێكى تر لەبەرەكەتەكانى ئەوەیە كە تەنها یەك پیت لێى بەرانبەرە بە دە چاكە و ئەمەش هەوڵ و كات بۆ مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە.

شێوازى دووەم: داواكردنى بەرەكەت بە شتێكى بەرجەستەى هەست پێكراوى زانراو، وەكو علم بەوەى كە ئەمە كەسێكە تەبەروك بە علمەكەى و بانگەوازكردنى دەكرێت بۆ خێر وچاكە، وەكو وتەكەى أسیدى كوڕى حضير كە ووتى: (( ئەمە یەكەم بەرەكەتتان نییە ئەى خانەوادەى ئەبوبەكر)). چونكە جارى وا هەیە خواى گەورە خێر و بەرەكەت دەڕێژێت لەسەر دەستى كەسانێك كەلەسەر دەستى كەسانێكى تر بەو شێوەیە نییە.  

وە چەندین شتی تریش هەن كە گوایە بەرەكەتن بەڵام وەهم و باتڵ وناڕەوا وناڕاستن وەكو ئەوەى هەندێك چەواشەكار لافی ئەوە لێ دەدەن گوایە فڵانە كەسى مردوو وەلیە و بەرەكەتى خۆیتان بەسەردا دەرێژێت یان هاوشێوەی ئەوە، ئەمەش بەرەكەتێكى ناڕاستە و كاریگەرى نییە، وە جارى وا هەیە شەیتان رۆڵ و كاریگەرى هەیە لەم جۆرەدا و تەنانەت كاریگەرى بەرجەستەشی هەیە بەشێوەیەك كە شەیتان خزمەتى ئەو شێخە دەكات و بەو هۆیەوە دەبێتە فیتنە وتاقی كردنەوە بۆ خەڵك.

سەبارەت بە چۆنێتى ناسینەوەى ئەوەى كە ئەم جۆرە بەرەكەتە ڕاستە یان ناڕاست ودرۆیە؟ ئەوا بەهۆى ناسینى كەسەكەوە دەزانرێت، و ئەگەر كەسەكە یەكێك بێت لە دۆستانى خوا وشوێنكەوتوانى سوننەت و خۆدوورخەران لە بیدعە و لەخواترس بێت ئەوا دەكرێت خواى گەورە لەسەر دەستى خێر وبەرەكەت برێژێت كەلەكەسی تردا بەو شێوەیە نەبێت، بەڵام ئەگەر حاڵى كەسەكە پێچەوانەى قورئان و سوننەت بوو، یان بانگەوازى بۆ باتڵ دەكرد ئەوا بەرەكەتەكەى وەهمیە و شەیتانەكان هاوكارى دەكەن لەسەر ئەو كارە ناڕەوایەى.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب التيمم (334)، ومسلم، كتاب الحيض، باب التيمم (289) .

 

سەردان: ٢,١٩٧ بەش: بیروباوه‌ڕ