نەخێر هەرگیز سەلامیان لێ ناكەین چونكە پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: (لا تَبْدَؤا اليَهُودَ والنَّصارَى بِالسَّلام، وإذا لَقِيتُمُوهُم في طَريقٍ فاضْطَرُّوهُم إلى أضْيَقِهِ) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 2/ 704)
واتە: دەست پێشخەری مەكەن لە سەلام كردن لە جولەكەو گاورەكان، وە ئەگەر پێیان گەیشتن لە ڕێگادا ئەوا ناچاریان بكەن لە تەسك ترین لای ڕێگاكەدا بڕۆن .
لەگەڵا ئەوەی جولەكەو گاور لە هەموو كافرەكان باشترن، هەرچەندە هەموو كافرەكان بێخێرن و خێریان تێدا نی¬یە، بەڵام ئەمان چەند حوكمێكی تایبەتیان هەیە، بۆیە ئافرەت و سەربڕاوی دەستیان حەڵاڵە بۆمان، وە سەرانە(جزية)یان لێ دەسەنرێ ولەسەر دینی خۆیان دەمێننەوە، بەڵام جگە لەمان نە ئافرەتیان بۆمان حەڵاڵەو نەسەربڕاوی دەستیان، وە نە سەرانەیشیان لێ وەردەگیرێت بەرامبەر مانەوەیان لەسەر دینەكەیان لە لای زۆربەی زانایان.
ئەگەر پێغەمبەر(ﷺ) بەرهەڵستی ئەوەی لێ كردبین كە دەست پێشخەری سەلام كردن بكەین لە جولەكەو گاورەكان، ئەوا جگە لەوان لە بوژی وئاگر پەرست و بت پەرست وشیوعی یەكان شایانترن بەوەی كە سەلامیان لێ نەكەین.
بۆیە دروست نی یە سەلام لە جولەكەو گاورو كافرانی تر بكەیت تەنانەت ئەگەر چویتە ناویانەوە لە شوێنی دانیشتنەكانیان سەلامیان لێ مەكە وەكو گوێڕایەڵی یەك بۆ پێغەمبەر(ﷺ)، وە هەركەسێكیش گوێڕایەڵی پێغەمبەر (ﷺ) بكات ئەوا گوێڕایەڵی خوای گەورەی كردووە: [مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ] [النساء: 80].
بەڵام ئەگەر سەلامیان كرد ئایا وەڵامیان بدەمەوە؟
دەڵێین: بەڵێ، وەڵامی سەلام كردنیان دەدەینەوە، چونكە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە دادپەروەری و چاكە كردن، وە لە دادپەروەری نی یە ئەگەر كەسێك سەلامت لێ بكات و وەڵامی نەدەیتەوە بۆیە لە چاكە كاری یەكانی ئایینی ئیسلام ئەوەیە كە وەڵامی سەلامی كافران بدەینەوە.
چۆن وەڵامیان بدەینەوە؟
ئەگەر بە ئاشكراو بە ڕاشكاوی ووتیان: السلام علیكم ئەوا پێیان دەڵێین: علیكم السلام، بەڵام ئەگەر بە نهێنی ونادیاری ونائاشكرایی سەلامیان كرد ئەوا پێیان دەڵێین: علیكم، یاخود وعلیكم، پێیان ناڵێین: السلام چونكە جولەكە لەمەدینە لەگەڵا پێغەمبەری خوا بوون (ﷺ) بە تەنیشتیدا تێدەپەڕین وپێیان دەوت: (السام علیك یامحمد) واتە: مردنت لەسەر بێیتو بمریتو لەناوچیت ئەی محمد (ﷺ). وە سەلامەكەیان بە ئاشكراو ڕوون ناوت، نایان ووت: السلام علیكم بەڵكو لە نێوان دەربڕینی(لام)ەكەو دەرنەبڕینی دەیان ووت، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی:[إنَّ اليَهُودَ إذا سَلَّمُوا عَلَيكُمْ يَقُولُونَ السَّامُ عَلَيكُمْ، فَقُولُوا: وعَلَيكُمْ] (البخاري: 6257)، و(مسلم: 2164)
واتە: ئەگەر جولەكە سەلامتان لێ بكەن ئەوا پێتان دەڵێن: (السام علیكم) واتە: مردنتان لەسەر بێت، ئێوەش تەنها بڵێن: وعلیكم، واتە: لەسەر خۆتان.
وە جولەكەیەك بە تەنیشت پێغەمبەردا (ﷺ) تێپەڕی و دایكی ئیمانداران خاتو عائیشەی (خوای لێ ڕازی بێت) لابوو، جولەكەكە ووتی: (السام علیك یامحمد) عائیشەیش (خوای لێ ڕازی بێت) فەرمووی: (عليك السام واللعنة) واتە: مردنو نەفرەت لە سەر خۆت بێت، واتە: زیاتری پێووت لەوەی كە ووتی .
بەڵام خوای گەورە فەرموویەتی:
[وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا] [النساء: 86]. واتە: ئەگەر سەلامتان لێكرا ئەوا وەڵامی سەلامەكە بدەنەوە بە باشتر لەو، یاخود وەكو خۆی وەڵامی بدەنەوە.
جولەكەكە سەلامێكی خراپی كرد، عائیشەیش (خوای لێ ڕازی بێت) وەڵامی دایەوە بە خراپتر لەو پێغەمبەر(ﷺ) بەرهەڵستی كردو پێی فەرموو:
[إنَّ اللهَ رفيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ في الأمرِ كُلِّهِ]. واتە: خوای گەورە نەرم و نیانەو لە هەموو ئیش وكارێكدا نەرم و نیانی خۆش دەوێت، عائیشەیش (خوای لێ ڕازی بێت) فەرمووی: ئایا نەتبیست چیان ووت؟ فەرمووی: (قد قلت: وعلیكم) (البخاري: 6256)، و(مسلم: 2165).
واتە: بەڵێ منیش پێم ووتن: لەسەر خۆتان.
لە چاكەوەیە كە بەباشتر وەڵامی سەلام بدەیتەوە، وە لە دادپەروەری یەوەیە كە بەخراپتر وەڵامی سەلام نەدەیتەوە، بەم شێوەیە وەڵامی پێویست دەست دەكەوێت، ئەگەر ووتیان: (السام علیك) ئەوا بڵێن: وعلیكم بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وە ئەگەر ووتبێتیان: (السلام علیكم) ئەوا دیسان بۆ خۆیانە، وە ئەگەر بە ڕاشكاویو ئاشكرایی بڵێن: (السلام علیكم) هەروەكو ئێستا لای زۆرێك لە عەجەمەكان لە هیندی و جگە لەوانیش دەڵێن: السلام علیكم وە كافریشە، تۆ چۆن وەڵامی دەدەیتەوە؟ بۆت هەیە بڵێیت: علیك السلام و هیچ شتێكی تێدا نی یەو ئاسایی یە، چونكە ئیسلام تەرازووی حەق و دادپەروەری یە :
(اللقاء الشهري، رقم: 13، ص24-27).