پێناسەى ئیمان لاى ئەهلى سوننە وجەماعە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسەى ئیمان لاى ئەهلى سوننە وجەماعە
پرسیار:

ئایا پێناسەى ئیمان چیە لاى ئەهلى سوننە وجەماعە وە ئایا ئیمان زیاد و كەم دەكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئیمان لاى ئەهلى سوننە و جەماعە بریتیە لە: " بەدڵ دان پێدانان، ووتنى بەزمان، كردەوەپێكردنى بە ئەندامەكان". ئەوەش سێ شت لە خۆ دەگرێت:
1- بەدڵ دانپێدانان وبەڕاست خستنەوەى.
2- ووتنى بەزمان.
3- كردەوە پێكردنى بە زمان.
  جا مادام ئیمان بەو شێوەیە بێت كەوابوو زیاد و كەمیش دەكات، چونكە بەدڵ دانپێدانان دەگۆڕێت.

ئیمان لاى ئەهلى سوننە و جەماعە بریتیە لە: " بەدڵ دان پێدانان، ووتنى بەزمان، كردەوەپێكردنى بە ئەندامەكان". ئەوەش سێ شت لە خۆ دەگرێت:
1- بەدڵ دانپێدانان وبەڕاست خستنەوەى.
2- ووتنى بەزمان.
3- كردەوە پێكردنى بە زمان.
  جا مادام ئیمان بەو شێوەیە بێت كەوابوو زیاد و كەمیش دەكات، چونكە بەدڵ دانپێدانان دەگۆڕێت.
 بۆ نمونە: بەڕاست خستنەوەى هەواڵ وەكو بینینی خودى ڕووداوەكە نیە بەچاو، وە بەڕاست خستنەوەى هەواڵى كەسێك وەكو بەڕاست خستنەوەى هەواڵى دوو كەس نیە وبەو شێوەیە، بۆیە پێغەمبەر إبراهیم    دەفەرموێت: ( رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي) (البقرة:الآية260) واتە: ئەى پەروەرگارم ! پیشانم بدە كە چۆن مردووان زیندوو دەكەیتەوە، خواى پەروەردگاریش پێی فەرموو : بۆ باوەڕت نەهێناوە ؟ وتى : بەڵآ ، بەڵام داواى ئەوە دەكەم بۆ ئەوەى زیاتر دڵنیابم.
جا ئیمان زیاد دەكات وبەرزدەبێتەوە بەگوێرەى حاڵى دڵ لەئارامى و دڵنیایی و نەبوونى گومان، وە مرۆڤ هەست بەو ڕاستیە دەكات لەناخى خۆیدا، بۆیە كاتێك لە مەجلیسێكى زیكر دادەنیشێت كە ئامۆژگارى و مۆچیارى ( موعظة ) و باسی ئاگر و بەهەشتى تێدا دەكرێت ئیمان و باوەڕەكەى زیاد دەكات وەكو بڵێی بەچاوە دەیبینێت، بەڵام كاتێكیش كە بێئاگایی دەیگرێت و لەو مەجلیسە هەڵدەسێت ئەو یەقین و باوەڕەى لەدڵدا كەمتر دەبێتەوە.  
 بەهەمان شێوە ئیمان بە زیاد ووتنیش زیاد دەكات، واتە ئەو كەسەى دە جا زیكرى خوا دەكات وەكو ئەو كەسە نیە كە سەد جار زیكرى خوا دەكات، بۆیە دووەمیان زیاترە.
بەهەمان شێوە كەسێك عیبادەتێك بە شێوەى دروست و تەواو ئەنجام دەدات ئیمانەكەى زیادترە لەكەسێك كە هەمان عیبادەت ئەنجام دەدات بەڵام بەشێوەى ناتەواو و كەموكورت.  
بەهەمان شێوە كردەوەكانیش، واتە ئەگەر مرۆڤ بە ئەندامەكانى كردەوەى ئەنجام دا زیاتر لەكەسێكى تر بێگومان ئیمانەكەى زیاترە لەوەى كە كردەوەى كەمترى ئەنجام داوە، ئەو ڕاستیەش – مەبەستم زیاد كردن و كەمكردنى ئیمان - لە قورئان و سوننەتدا هاتووە.
 خواى گەورە دەفەرموێت: (وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلاَّ فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَاناً )(المدثر: الآية31) واتە: ژمارەى فریشتەكانى دەرگاوانى دۆزەخمان بەو رێژەیە دانەناوە ئیللا بۆ تاقیكردنەوەى ئەوانە نەبێت كە باوەڕیان بە خواى پەروەردگار نیە . وە بۆ ئەوەى كە خاوەن كتێبە ئاسمانیەكانى تر لە جولەكە و خاچ پەرستان دڵنیابن بەوەى كە لە قورئاندا هاتووە سەبارەت بە سزادەران و دەرگاوانەكانى دۆزەخ ڕاست و ڕەوایە و لە لایەن خواى پەروەردگارەوە هاتووە ، چونكە هەر ئەوەشە كە لە كتێبەكانى خۆیاندا هاتووە . وە بۆ ئەوەى باوەڕداران ئیمانیان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى زیاتر بكات و زیاتر كار بە شەریعەتەكەى بكەن.
 هەروەها لە ئایەتێكى تردا دەفەرموێت: (وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَذِهِ إِيمَاناً فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ)  (وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْساً إِلَى رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ) (سورة التوبة - الآيتان :124، 125) واتە: وە ئەگەر خوای پەروەردگار سورەتێكی لە سورەتەكانی قورئان بۆ سەر پەیامبەرەكەی دابەزاند ، ئەو كاتە كەسی واهەیە لەو دووڕووانە ـ وەكو نكوڵی و گاڵتەكردنێك ـ دەڵێت : كێ لە ئێوە ئەم سورەتە بەڕاست دانانی بۆ خوای پەروەردگار و ئایەتەكانی زیاتر بوو ؟! بەڵام ئەوانەی كە باوەڕیان بە خوای پەروەردگار و پەیامبەرەكەی    هێناوە ئەوانە دابەزینی ئەم سورەتە باوەڕی زیادكردن ، بەزانینی ئەم سورەتە و تێفكرانیان لێی و باوەڕبوونیان پێی و كارپێكردنیان بۆی ، و دڵخۆشیشن بەوەی كە خوای پەروەردگار پێی بەخشیون لە باوەڕهێنان ، دڵنیاییان . بەڵام ئەوانەی كە دووڕووی و گومان لە ئاینی خوای پەروەردگار لە دڵیاندا هەیە ، بێگومان ئەوانە دابەزینی سورەتەكە دووڕوویی گومان بۆ ئەو دووڕوویی و گومانەیان زیاد دەكات كە پێشتر لەسەری بوون ، وە لەناوچوون ئەوانە لەكاتێكدا كە نكوڵی لە خوای پەروەردگار و ئایەتەكانی دەكەن .
 وە پێغەمبەرى خوا    لە فەرموودەى صحیحدا فەرموویەتى: ((ما رأيت من ناقصات عقل ودين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن)) (1). واتە: هەرگیز نەمبینیوە لە ناتەواو لە ژیرى و دیندا ئەوەندە كاریگەرى هەبێت بەشێوەیەك كە مێشكى پیاوى ژیر لاى خۆى نەهێڵێت لەیەكێك لە ئێوە (ئەى ئافرەتان). كەوابوو ئیمان زیاد و كەم دەكات.  
 بەڵام هۆكارەكانى زیاد و كەم كردنى ئیمان چـیـن؟
 بۆ زیاد كردنى ئیمان چەند هۆكارێك هەن:
  هۆكارى یەكەم: ناسینى خوا – سبحانە وتعالى- بەناو و سیفاتەكانیەوە، چونكە مرۆڤ هەتا زانینى لەبارەى خواو ناو وسیفاتەكانیەوە زیاتر بێت بێ شك ئیمانیشی زیاتر دەبێت، بۆیە دەبینى ئەهلى عیلم ئەوانەى كە زانستیان دەربارەى ناو وسیفاتەكانى خوا بەشێوەیەك هەیە كە غەیرى خۆیان نیانە دەیانبینى ئیمانیان بەهێزتر و زیاترە لەوانى تر لەم ڕووەوە.
 هۆكارى دووەم: تێڕامان و وردبوونەوە لە نیشانە گەردوونی و شەرعیەكانى خواى گەورە، بێگومان مرۆڤ هەتا تێبفكرێ لە دروستكراوەكانى خواى گەورە و لێیان وردبێتەوە باوەڕى زیاتر دەبێت، وەكو خواى گەورە دەفەرموێت: (وَفِي الأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ) (وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلا تُبْصِرُونَ) (سورة الذاريات الآيتان :20، 21) واتە: وە لە زەویدا گەلێك بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشكرا هەن كە بەڵگەن لەسەر هێز و دەسەڵاتی بەدیهێنەرەكەى بۆ ئەوانەی دڵنیاو بێگومانن كە تەنها      ( الله) یە پەرەستراوی هەق و بە تەنها خۆی شایستەی پەرەستنە و تاك و بێ هاوەڵە ، و بۆ ئەوانەش كە باوەڕیان بە پەیامبەرەكەی    هێناوە و بەڕاستى دەزانن . وە لە بەدیهێنانی خۆشتاندا گەلێك بەڵگە هەیە لەسەر هێز و دەسەڵاتى خواى پەروەردگار ، وە گەلێك پەندى تێدایە ڕێنمویتان دەكات بۆ ئەوەى كە بەدیهێنەرتان تاك و تەنهایە و هاوەڵی نیە ، وە هێچ پەرەستراوێكتان نیە شایسەتەی پەرەستن بێت بە هەق جگە لە ( الله ) ـ جَلَّ جَلالُهُ ـ ، ئایا لەهەموو ئەوانە بێ ئاگابوون و نایان بینن بۆ ئەوەى پەندیان لێوەرگرن ؟
 وە ئایەتى تر لەم بارەیەوە زۆر هەیە، مەبەستم ئەو ئایەتانەى كە بەڵگەن لەسەر ئەوەى مرۆڤ بە تێڕامان و سەرنج دان لەم گەردوونەدا ئیمانى زیاد دەبێت و باوەڕى بەرزتر دەبێتەوە.  
هۆكارى سێ یەم: زۆر عیبادەت كردن، لەڕاستیدا مرۆڤ ئەگەر خواپەرستى زۆرتر بكات ئەوا بەهۆى ئەوەوە باوەڕى بەهێزتر و زیاتر دەبێت ئیتر ئەم خواپەرستیە بە زمان بێت یان بەكردار، بۆ نموونە: زیكر دەبێتە هۆى بەرزكردنەوەى ئیمان لەڕووى چەندێتى و چۆنێتیەوە، وە نوێژ و رۆژو وحەج و هەموو ئەمانە ئیمان زیاد دەكەن دیسانەوە لەڕووى چەندێتى و چۆنێتیەوە.
 بەڵام سەبارەت بە هۆكارەكانى دابەزین و كەمبونەوەى ئیمان ئەوا پێچەوانەى ئەوەیە:
هۆكارى یەكەم: نەبوونى زانست و زانیارى (جەهل) بە خوا و ناو و سیفاتە بەرز و جوانەكانى دەبێتە هۆى ناتەواوى لە ئیماندا.  
 هۆكارى دووەم: پشتكردن لە تێڕامان و سەرنجدان لە نیشانە گەردوونى و شەرعیەكانى خواى گەورە، چونكە ئەمەش هۆكارى دابەزینى ئیمانە و بەلانى كەم وا دەكات ئیمان لە ئاستێكدا بوەەستێت و زیاد نەكات.  
هۆكارى سێ یەم: ئەنجامدانى تاوان، چونكە گوناه و تاوان كردن كاریگەریەكى گەورەى هەیە لەسەر  دڵ و ئیمان و هەربۆیە پێغەمبەرى خوا    فەرموویەتى:  ((لا يزني الزاني حين يزني وهو مؤمن))(2) واتە: زیناكار ئەو كاتەى زیناكەدەكات ئیماندار نیە.
 هۆكارى چوارەم: وازهێنان لە عیبادەت، چونكە ئەوەش هۆكارێكە بۆ دابەزینى ئیمان، بەڵام ئەگەر عیبادەتەكە واجب بوو وە بەبێ عوزر وازی لێ هێنا ئەوا خاوەنەكەى سەرزەنشت دەكرێت و سزا دەدرێت لەسەرى، بەڵام ئەگەر عیبادەتەكە واجب نەبوو یان واجب بوو بەڵام بەهۆى عوزرێكەوە وازى لێ هێنابوو، ئەوە كەمبوونەوەیەكە كە لۆمە ناكرێت لەسەرى، هەربۆیە پێغەمبەرى خوا    ئافرەتى بە ناتەواو لە عەقڵ و دیندا داناوە و هۆكارەكەشى گەڕاندۆتەوە بۆ نوێژنەكردن و رۆژونەگرتنى لەكاتى حەیزدا ئەمە لەكاتێكیشدا كە لۆمە ناكرێت بەهۆى وازهێنانى لە نوێژ ورۆژ لەكاتى حەیزدا، بەڵكو فەرمانیشی پێ كراوە بەوكارە، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەو عیبادەتەى لەدەست چووە كە پیاو دەیكات بۆیە ناتەواوە لەم ڕووەوە.   
 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(1)  أخرجه البخاري، كتاب الحيض، باب ترك الحائض الصوم (304) .
(2)  أخرجه البخاري، كتاب الحدود، باب الزنا وشرب الخمر (6772)، ومسلم، كتاب الإيمان، باب بيان نقصان الإيمان بالمعاصي (57) .

سەردان: ٥,٧٤٩ بەش: بیروباوه‌ڕ