بۆ خوای گەورە كە ئێمەی دروست كردوە ئێمە پێمان نەوتووە دروستمان بكات ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ خوای گەورە كە ئێمەی دروست كردوە ئێمە پێمان نەوتووە دروستمان بكات ...
پرسیار:

پرسیارەكەم بەم نمونەیە دەست پێ دەكەم: كاك عبد الله ئەو مۆبایلەی ئەدا بە من بەڵام من پێم نەوتوە بمدەرێ داوام لێ نەكردووە بەڵكو وەكو دیاریەك دەیداپێم دوای منەتیش ئەكا بەسەرما ئەڵێ بۆ وات لێ كرد یان بۆ نموونە ئەگەر بشكێت دەڵێ بۆ شكاندنت،یان بۆ فڵانە تەلەفۆنی پێ ئەكەی ؟پرسیارەكە لێرەدا ئەمەیە: ئەڵێ بۆ خوای گەورە كە ئێمەی دروست كردوە ئێمە پێمان نەوتووە دروستمان بكات دوای منەتیش ئەكا بەسەرما،جاوەڵامی بەڕێزتان چیە بۆ ئەم پرسیارە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
شتێك هەیە پێی دەڵێن: [قیاس مع الفارق]
قیاسی شتێك دەكەی بەسەر شتێكدا بەڵام فەرق هەیە مادام كەفەرق هەبوو موماسیل نەبوو فرع و أصلەكە ئەو شتەی كە دەیچوێنی قیاسی دەكەیتە سەر ئەصلێك كە وەكو یەك نەبوون موتشابهـ نەبوو لە عیللەدا ئەوە موتەشابهیش نابن لە حوكمدا
بۆ نموونە: [وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالأُنْثَى] ژن و پیاو وەكو یەك نیە
ئەگەر قیاسی ژن بكەمە سەر پیاو یان پیاو بكەمە سەر ژنە هەڵەیە یان نا؟بێ گومان هەڵەیە
بڵێین والله مادام ئافرەت منداڵی دەبێت دەبێت پیاویش بیبێت شتی وا هەڵەیە چونكە وەكو یەك نین مادام عیلەتەكە وەكو یەك نیە حوكمیشیان وەكو یەك نابێت جا ئەو فەیلەسوفەی بە حیساب ئەو نمونەیەی هێنایەوە قیاسی خەلقی خوای كردۆتە سەر دیاری كردنی مۆبایلێك دەڵێین لە دوو شتدا فەرق هەیە كە لە دوو شتیشدا فەرق هەیە كەواتە حوكمەكەش فەرقی دەبێت یان نا؟بێ گومان حوكمەكەش فەرقى دەبێت.
[یەكەمیان] : ئەو مۆبایلە وتت دەدەمە كاك عبدالله دەڵێم هەدێ بۆ خۆت دوای كاك عبدالله بۆ دەبێت مەرجت لەسەر دابنێ ئاوها بكەو ئاوها مەكە ؟ئەو نەیكردوە بە هەدێ بۆ تۆ؟نابێت مەرجت لەسەر دابنات.
ئێمە دەڵێین خوای پەروەردگار ڕوحی هەدێی تۆ نەكردووە بە بەلاش تۆی دروست كردووە ئەو مۆبایلەی كاك عبدالله دەیدات بە تۆ كە دای بە تۆ پێش ئەوەی بیدات بە تۆ كاك عبدالله كە بۆ خۆی مۆبایلەكەی بشكێنێت كەس بۆی هەیە بڵێ بۆ وات كرد؟
كەس بۆی هەیە بڵێ بۆ زوڵم دەكەی؟ بەڵام دای بە تۆ لە موڵكی كێ دەرچوو؟لە موڵكی كاك عبدالله دەرچوو بو بە موڵكی كەسێكی تر ئایا ئێمە كە خوا دروستی كردوین لە موڵكایەتی خوا دەرچووین بۆ كەسێكی تر ؟ئێمە هەر موڵكی خواین ئێمە هەر مۆبایلەكەین پێش ئەوەی هەدێ بكرێت،مادام هەر موڵكی خواین چۆن كاك عبدالله مۆبایلەكەی خۆی بشكێنێ كەس بۆی نیە گلیەی لێ بكات ئێمەیش موڵكی خواین خوای گەورە چیمان لێ بكات كەس بۆی نیە قسە بكات.
كەواتە مۆبایل لە موڵكیەت دەرچوو بەڵام ئێمە لە موڵكیەتی خوا دەرنەچوین ئەوە فەرقی یەكەم.
[فەرقی دووەم] : كاك عبدالله كە مۆبایلەكەی دایە تۆ مەرجی لەسەرت دانەنا نەیگوت دەتدەمێ بەو مەرجەی بۆ ئەو شتە بەكاری بێنی كە مەرجت لەسەر دابنێ بڵێ بەو مەرجە تۆ تەلەفۆن بۆ شتی پێویست وشتی چاك بكەی ئەگەر بێـت و تەلەفۆن بكەی بۆ شتی خراپ و بۆ ئافرەت و بۆكۆمەڵێ شتی بەدڕەوشتی ئەوە گەردنت ئازا نەبێت و ئەو مۆبایلە حەڵاڵت نەبێت بۆی هەیە ئەو مەرجە دابنێ یان بۆی نیە؟بێ گومان بۆی هەیە دوای تۆ بۆ شتی خراپ بەكارت هێنا بۆی هەیە موحاسەبەت بكات یان بۆی نیە؟چونكە كاتێك كە دای بەتۆ مەرجی لەسەرت دانا
جا خوای گەورە نەیفەرمووە من ئێوەم دروست كردوە [عَبَثاً] ، [وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لاعِبِينَ] ، [ أَيَحْسَبُ الإِنسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدًى]
یانی خوای پەروەردگار وای نەكردوە بە بەرەڵا دروست كرابیت بڵێی تەواو منی دروست كردوە ئیتر ئیشی بە من نیە،نەخێر [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ] خوای گەورە مەرجی داناوە [إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ]
كەواتە لەسەر ئەو مەرجەی كە دایناوە موحاسەبەت دەكاتەوە بۆی هەیە یان بۆی نیە؟
یەكەمیان موڵكی ئەوین و لە موڵكایەتی دەرنەچوین وە دوەمیشیان دروستی كردوی بە مەرجێك دروستی كردویت،دروستی نەكردوی ئینسان وەكو ئاژەڵ بژێت نا بۆ ئەوە دروستی نەكردوی فەرمویەتی بۆ ئەوە دروستانم كردوە بمپەرستن
جا كە تۆ نەیپەرستی كەواتە بۆی هەیە موحاسەبەت بكات یان نا ؟هەروەكو چۆن وتمان تۆ مۆبایلێك دەدەی بە كەسێك بەو مەرجە ئەگەر ئەو مەرجە نەكات بۆت هەیە موحاسەبەی بكەی بەهەمان شێوەش خوای گەورە مەرجی داناوە.
ئەگەر خوای گەورە فەرموبای من ئێوەم دروست كردوەو خۆتان حوڕن تەواو بە حوڕی خۆتان بژین دوای خوا بمانخاتە جەهەنمەوە چونكە بە حوڕى خۆمان ژیاین دەڵین خوایەگیان تۆ شتێكت ووت وە شتێكت كرد لە یەك جیان.
بەڵام ئەوەی كە فەرموویەتی هەر ئەوەشە كە داوامان لێ دەكات و هیچی تر نا،جا فەرق هەیە مادام فەرق لەو دو شتە هەیە كەواتە قیاسی خەلقی خوا لەسەر قیاسی هەدێی مۆبایلێك بۆ كەسێكی تر قیان مع الفارق قیاسێكی باتڵە.
والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٤,٢١٤ بەش: بیروباوه‌ڕ