هەندێك كەس دەڵێن بێ مەزهەبی پردی بێ دینییە، ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێك كەس دەڵێن بێ مەزهەبی پردی بێ دینییە، ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

الحمد لله وصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن واله، أما بعد:

بێ مەزهەبی لە كاتێكدا ڕاستە كە مەبەستیان لە مەزهەب بریتی بێت لە دین واتە بێ دینی، كە موسڵمان هیچ مەزهەبێكی نەبێت، ئێمەی ئەهلی سوننەو جەماعە مەزهەبمان مەزهەبی سەلەفە، لە جیاتی ئەوەی كە من بڵێم من تەنها (بۆ نمونە) ئیمامی أبو حەنیفە چی وتووە لەسەر ئەوەم وە لەو نەبێت دین وەرناگرم، دەڵێم نەخێر ئێمە مەزهەبمان مەزهەبی (أبوبكرو عمرو عثمان و علی و هەموو صەحابەو تابعینە)و لەسەر مەزهەبی ئەوان دەڕۆین، بەڵام كەسێك كە هیچ مەزهەبێكی نەبێت (واتە هیچ دینێكی نەبێت)، هیچ ڕێڕەوێكی نەبێت لە دینداریدا ئەوە بەڵێ، بەڵام مانای ئەوە نییە كە كەسێك تەقلیدی نەبێت بۆ یەكێك لەو چوار مەزهەبە ئەوە مانای ئەوە نییە كە هیچ مەزهەبی نییە، هەڵە تێگەیشتنەكە لەوەدایە كە كەسێك مەزهەبی حەنەفی یان حەنبەلی یان شافعی نەبوو ئەوا وا دەزانن هیچ مەزهەبێكی نییە، نازانن ئەو كەسە لەسەر مەزهەبێكە كە زۆر ڕاستترو تەواوترە لە مەزهەبی تاكە زانایەك هەرچەندە زانایەكی بەڕێزیش بێت، ئێمە حەق لای شافعی بێت سەر سەرو چاومان قەبوڵی دەكەین لای ئەبو حەنیفە بێت بەهەمان شێوە واتە لە دوای حەق بگەڕێین نەك لە دوای مەزهەب بگەڕێین، مەزهەبی تاكە زانایەك.
ئەم پرسیارە لەلایەن (د.عبداللطيف أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٤٥٩ بەش: بیروباوه‌ڕ