حیكمەت لە دروست كردنى مرۆڤ و جنۆكە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیكمەت لە دروست كردنى مرۆڤ و جنۆكە
پرسیار:

ئایا حیكمەت لە دروست كردنى مرۆڤ و جنۆكە چیە؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بێگومان خواى گەورە مرۆڤ و جنۆكەى بۆ حیكمەتێكى گەورە و مەبەستێكى گرنگ بەدێ هێناوە، ئەویش : خوا پەرستیە بەتەنها و بێ هاوەڵ، وەكو دەفەرموێت:  (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالأِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ) (الذاريات:56) واتە: من مرۆڤ و جنۆكەم دروست نەكردووە ، و هەموو پەیامبەرانیشم نەناردووە ئیللا بۆ ئامانجێكی بەرز وبڵند نەبێت ، ئەویش بە تاك و تەنها پەرەستنمە دوور لە پەرستنى جگە لە خۆم . 

پێش ئەوەى قسە بكەم لەسەر ئەم پرسیارە پێم خۆشە سەرنج بدەم لەسەر ڕێسایەكى گشتى لەوەى خواى گەورە دروستى دەكات و لەوەش دەیشەرعێنێت.  
وە ئەم ڕێسایە وەرگیراوە لە ئایەتى: ( وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ)(التحريم: الآية2) واتە: خواى گەورە زانا و دانا و كاربەجێ و كار دروستە.
 ئەوەش واتە: هەر خۆی زانایە بەوەى كە باشەبۆتان هەر بۆیە بۆتان دەشەرعێنێت ، و تەواوى دانایشى هەیە لە گوفتار و كردارەكانی .  
وە ئایەتى: ( إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً)(النساء: الآية42) واتە: بێگومان هەمیشە خوای بەرز و بڵند و پایەبەرز زاناترە بە بەرژەوەندی بەندەكانی ، و دانا و كار دروستیشە لە حوكمەكانى و بەڕێوبردنیشیاندا . 
وە جگە لەو ئایەتانەش چەندین ئایەتى تر كە بەڵگەن لەسەر بوون و سەلماندنى حیكمەت و دانایی بۆ خوا لەوەى دروستى دەكات و لەوەش دەیشەرعێنێت واتە لە حوكمە گەردونى و حوكمە شەرعیەكانى، چونكە هیچ شتێك نیە كە خوا دروستى بكات ئیلا حیكمەتێكى هەیە، ئیتر لە بەدی هێنانى ئەو شتە بێت یان لە لەناوبردن و نەهێشتنى شتەكە بێت، وە هیچ شتێكیش نیە كە خواى گەورە شەرعاندبێتى ئیلا بۆ حیكمەتێكە ئیتر لە واجب بوونیدا بێت یان لە حەرام كردنیدا بێت یان لە حەڵاڵ كردنیدا بێت، بەڵام ئەو حیكمەتانەى كە لەنێو حوكمە گەردوونى و شەرعیەكانیدایە جارى وا هەیە زانراوە لاى ئێمە، وا جارى واش هەیە نەزانراوە، وە یان زانراوە بۆ هەندێك خەڵك و شاراوایە لاى هەندێكى تر، بەگوێرەى ئەو زانست و تێگەیشتنەى كە خواى گەورە پێیان دەبەخشێت، جا كە ئەم ڕاستیە جێگیربوو، ئەوا دەڵێین:

بێگومان خواى گەورە مرۆڤ و جنۆكەى بۆ حیكمەتێكى گەورە و مەبەستێكى گرنگ بەدێ هێناوە، ئەویش : خوا پەرستیە بەتەنها و بێ هاوەڵ، وەكو دەفەرموێت:
 (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالأِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ) (الذاريات:56) واتە: من مرۆڤ و جنۆكەم دروست نەكردووە ، و هەموو پەیامبەرانیشم نەناردووە ئیللا بۆ ئامانجێكی بەرز وبڵند نەبێت ، ئەویش بە تاك و تەنها پەرەستنمە دوور لە پەرستنى جگە لە خۆم . 
لە ئایەتێكى تردا دەفەرموێت: (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لا تُرْجَعُونَ)  .(المؤمنون:115) واتە: ئایا واتان دەزانى ـ ئەى دروستكراوان ـ كە ئێمە ئێوەمان بەبێ هودە و بێ بایەخ پێدان دروستمانكردوون ، بەبێ هیچ فەرمان و یاساغیەك و هیچ پاداشت و سزایەك ، وە ئێوە لەدواڕۆژدا بۆلاى ئێمە ناگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە ؟. 
لە ئایەتێكى تردا دەفەرموێت:  (أَيَحْسَبُ الإنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدىً) (القيامة:36) واتە: ئایا ئەم مرۆڤەى كە نكوڵى لە زیندوو بوونەوە دەكات و باوەڕی پێ نیە گومانى وایە ئیهمال دەكرێت فەرمانى پێ ناكرێت و یاساغى لـێ ناكرێت ، و لێپرسینەوە و سزانادرێت ؟! جگە لەمانەش چەندین ئایەتى تر كە بەڵگەن لەسەر ئەوەى كە خواى گەورە حیكمەتى گەورە و گرنگى هەیە لە دروست كردنى مرۆڤ و جنۆكە كە ئەویش پەرستنیەتى كە بریتیە لە: "خۆزەلیل كردن بۆ خوا بە خۆشەویستى و بەگەورەڕاگرتنیەوە بە ئەنجامدانى فەرمان پێكراوەكانى و دووركەوتنەوە لە نەهیەكانى بەو شێوەیەى شەریعەتى هێناویەتى".
 خواى گەورە دەفەرموێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ )(البينة: الآية5) واتە: ئەوان لە هەموو ئەو ئایین و شەریعەتانەدا تەنها فەرمانیان پێكراوە بە پەرستنى خواى پەروەردگار بەتاك و بەتەنهایى ، و ئەنجامدانى كردەوەكانیان تەنها لەبەر ڕەزامەندى ئەو ، و دوور كەوتنەوە و لادانیان لە هاوەڵبڕیاردان.
 ئەمە بوو حیكمەت لە دروستكردنى مرۆڤ و جنۆكە، هەر بۆیە ئەوەى یاخى بێت لە پەروەردگارى و خۆبەگەورەزان بێت لە پەرستشی ئەوا ئەم حیكمەتەى وەلا ناوە كە خواى گەورە بەندەكانى بۆ دروست كردوە لە پێناویدا، وە خودى كردەوە خراپەكەى شاهێدى ئەوە دەدات كە خواى گەورە خەڵكى بەبێ هوودە و بێ مەبەست دروست كردووە، ئەگەرچی بە ڕاشكاوى ئەوە نەڵێت بەڵام ئەوە ماناى یاخى بوون و لەقسەدەرچوونەكەیەتى لە پەروەرگاری.      
 


سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام ، زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٣,٣٨٧ بەش: بیروباوه‌ڕ