ئایا بنچینەكانى ئەهلى سوننە وجەماعە لە بیروباوەڕ و جگە لەوەش لەكاروبارى دیندا چـین؟
بنچینە و ڕێساى ئەهلى سوننە وجەماعە لە بابەتى بیروباوەڕ و بابەتەكانى ترى دیندا بریتیە لە دەستگرتن و پەیوەست بوونى تەواو بە قورئان وسوننەتى پێغەمبەرى خواو ﷺ ئەوەى كە جێنشینە ڕاشدەكانى لەسەربوون لە هیدایەت و سوننەت، وە لەبەر ئەو ئایەتەى كە دەفەرموێت: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ) (آل عمران: الآية31). واتە: ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ پێیان بڵێ : ئەگەر ئێوە بەڕاستى خواتان خۆش دەوێت ئەوا شوێنم بكەون و باوەڕم پێبهێنن لە ڕواڵەت و لە ناخیشدا، ئەو كاتە ـ كە ئەمەتان كرد ـ خواى پەروەردگار خۆشی دەوێن.
بنچینە و ڕێساى ئەهلى سوننە وجەماعە لە بابەتى بیروباوەڕ و بابەتەكانى ترى دیندا بریتیە لە دەستگرتن و پەیوەست بوونى تەواو بە قورئان وسوننەتى پێغەمبەرى خواو ﷺ ئەوەى كە جێنشینە ڕاشدەكانى لەسەربوون لە هیدایەت و سوننەت، وە لەبەر ئەو ئایەتەى كە دەفەرموێت: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ) (آل عمران: الآية31). واتە: ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ پێیان بڵێ : ئەگەر ئێوە بەڕاستى خواتان خۆش دەوێت ئەوا شوێنم بكەون و باوەڕم پێبهێنن لە ڕواڵەت و لە ناخیشدا، ئەو كاتە ـ كە ئەمەتان كرد ـ خواى پەروەردگار خۆشی دەوێن.
هەروەها دەفەرموێت: (مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظاً) (النساء:80) واتە: هەركەسێك وەڵامى پەیامبەرى خوا ﷺ بداتەوە و كار بەسوننەت و رێبازەكەى بكات ، ئەوا بێگومان وەڵامى خواى پەروەردگارى داوەتەوە و فەرمانەكانى جێبەجێ كردووە ، وە هەركەس پشت هەڵبكات لەگوێڕایەڵى خواى پەرورەدگار و پەیامبەرەكەى ﷺ ئەوا تۆمان ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ بە چاودێر نەناردوە بۆ ئەوەى كردەوەى ئەو پشت هەڵكارانە تۆمار بكەیت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەى لەسەریان ، چونكە لێپرسینەوەیان لەسەر ئێمەیە .
هەروەها دەفەرموێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا)(الحشر: الآية7) واتە: وە هەرچیەك پەیامبەرى خوا پێى دان لە سەروەت و ماڵ ، یان شەرعێكى بۆ كردن ، ئەوا وەریگرن . وە لە هەرچیەكیش یاساغى لێكردن لە بردنى ، یان لە ئەنجامدانى ئەوا وازى لێبهێنن. هەرچەندە ئەمە سەبارەت بە دابەش كردنى غەنیمە و دەستكەوت بوو بەڵام بۆ كاروبارى شەرعى ئەوا لەپێشترە.
وە هەروەها پێغەمبەرى خوا ﷺ قسەى بۆ خەڵكى دەكرد و وتارى هەینی دەدا و دەیفەرموو: (أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله، وخير الهدي هدي محمد، ﷺ، وشر الأمور محدثاتها، وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار) (١) . واتە: لەڕاستیدا باشترین قسە كتێبەكەى خوایە، و باشترین ڕێگا و ڕینمایی رێگاى محمدە ﷺ وە خراپترین كاروباریش لەدیندا شتە داهێنراوەكانە و هەموو داهێنراوێكیش گومڕاییە و هەموو گومڕاییەكیش لە ئــاگــردایە.
وە یان لەفەرموودەیەكى تردا ﷺ دەفەرموێت: (عليكم بسنتي، وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدي، تمسكوا بها وعضوا عليها بالنواجذ، وإياكم ومحدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة) (٢) . واتە: لەسەرتانە پەیوەست بن و دەستبگرن بە سوننەتى من و جێنشینە راشدە هیدایەتدراوەكانى دواى منەوە، توند دەستى پێوەبگرن و بە ددانەكانى بنەوەتان بیگرن (واتە بەتوندى بیگرن وشل وخاو مەبنەوە لێى) وە وریای داهێنراو و شتى تازە بن لەدیندا چونكە هەموو داهێنراوێك بیدعەیە وهەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە.
وە سەبارەت بەمە دەق زۆر هاتووە، جا بنچینە و رێگاى ئەهلى سوننە و جەماعە وبەرنامەیان بریتیە لە دەستگرتن و پەیوەست بوونى تەواو بە قورئان و سوننەتى پێغەمبەر ﷺ وجێنشینە راشدە هیدایەتدراوەكانى دواى خۆى، ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەوان دینیان پاراست و وەكو خۆى پەیڕەویان كرد و پارچە وپەرتەوازەیان نەكرد وەكو بەجێهێنانى ئەو فەرمانەى خواى گەورە كە دەفەرموێت: (شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحاً وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ).(الشورى: الآية13) .
واتە: خواى پەروەردگار شەرعى بۆ داناون و دیاریكردووە ـ ئەى خەڵكینە ـ لەو ئاینەى كە بەوەحى ناردومانە بۆت ـ ئەی پەیامبەرى خوا ﷺ ـ ، كە ئەویش ئیسلامە ، كە هەر ئەوەشە كە وەسیەتكراوە بە نوح بە كردەوەپێكردن و ڕاگەیاندنى ، وە هەر ئەوەش كە وەسیەتمان پێكردووە بە ئیبراهیم و موسا وعیساش ( ئەو پێنج پەیامبەرەى كە ناویان هات ئەوانەن كە پێیان دەوترێت ئولولعەزم ـ واتە : خاوەن عەزم و خۆڕاگرەكان لەسەر زۆرى ناڕەحەتى وئازار ـ ئەوەش لەسەر ڕاى پەسەند وبەناوبانگ ) كە ئاینەكە ڕابگرن بە یەكخواپەرستى و گوێڕایەڵى بۆ خـوا بە تەنها ، وە ڕاجیاواز وناكۆك مەبن لەو ئاینەى كە فەرمانم پێكردوون. جا ئەوان ئەگەریش ڕاجیاوازى لەنیوانیاندا ڕووبدات كە جێگەى اجتهاد بێت، ئەوا ئەو ڕاجیاوازى و ناكۆكیە سەرناكێشێت بۆ ناكۆكى و دووبەرەكى لە دڵ و ناخیاندا و دەیانبینى كە یەكتریان خۆشدەوێت و هاوكارى یەكترن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) أخرجه، مسلم كتاب الجمعة، باب تخفي الصلاة والخطبة (867) (43) .
(٢) أخرجه أبو داود، كتاب السنة، باب في لزوم السنة (4607)