ئایا دیارترین خاسیەتەكانى كۆمەڵى رزگاربوو (الفرقة الناجیة)چیە؟ وە ئایا ناتەواوى لەو خاسیەتانەدا مرۆڤى پێ دەردەچێت لە كۆمەڵى رزگاربوو؟
دیارترین خاسیەتى كۆمەڵى رزگاربوو بریتیە لە دەستگرتن بەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى لەسەربووە ﷺ ، لە بیروباوەڕ و عیبادەت و ئەخلاق و كڕین وفرۆشتندا، جا بۆیە لەم چوار باسەدا دەبینى كۆمەڵى رزگاربوو دەستێكى باڵایان تێیاندا هەیە و دیارن لەو ڕووەوە:
لە بیروباوەڕدا دەبینى زۆر پەیوەستن بەوەى كە قورئان و سوننەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ ئاماژەى بۆ دەكەن و باسى دەكەن لە یەكخواپەرستیەكى پاك لە خوایەتى و پەروەردگارێتى و ناو وصیفاتەكاندا.
وە لە بابەتى خواپەرستیشدا دەبینى ئەم كۆمەڵەیە جیاوازە لە پەیوەست بوونێكى تەواوەتى و جێ بەجێكردنیشی بۆ ئەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى خواى لەسەربووە ﷺ ، لەبوارى عیبادەتدا لە جۆر و شێواز و ئەندازە و كات و شوێن و هۆكارى عیبادەتەكەش، بۆیە تازەگەرى و بیدعە نابینى لە دینى خوادا، بەڵكو ئەوان لەوپەڕى ئەدەب و ئاكاردان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەكەیدا، وهەرگیز پێش خوا و پێغەمبەرەكەى ناكەون لە شەرعاندنى عیبادەتێك كە خواى گەورە ئیزنى نەدابێت.
وە لە بوارى ئەخلاق و ئاكاریشدا دەیانبینى بەهەمان شێوە جیاواز و ناسراون بەبەراورد لەگەڵ جگە لەخۆیاندا لەڕووى ڕەوشت جوانیەوە وەكو خێرویستنیان بۆ موسڵمانان و سنگفراوانیان و ڕووخۆشیان و قسەجوانى و دەستكراوەیی و ئازایەتى و جگەلەوانەش لە بابەتى ڕەوشت و ئاكاردا.
دیارترین خاسیەتى كۆمەڵى رزگاربوو بریتیە لە دەستگرتن بەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى لەسەربووە ﷺ ، لە بیروباوەڕ و عیبادەت و ئەخلاق و كڕین وفرۆشتندا، جا بۆیە لەم چوار باسەدا دەبینى كۆمەڵى رزگاربوو دەستێكى باڵایان تێیاندا هەیە و دیارن لەو ڕووەوە:
لە بیروباوەڕدا دەبینى زۆر پەیوەستن بەوەى كە قورئان و سوننەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ ئاماژەى بۆ دەكەن و باسى دەكەن لە یەكخواپەرستیەكى پاك لە خوایەتى و پەروەردگارێتى و ناو وصیفاتەكاندا.
وە لە بابەتى خواپەرستیشدا دەبینى ئەم كۆمەڵەیە جیاوازە لە پەیوەست بوونێكى تەواوەتى و جێ بەجێكردنیشی بۆ ئەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى خواى لەسەربووە ﷺ ، لەبوارى عیبادەتدا لە جۆر و شێواز و ئەندازە و كات و شوێن و هۆكارى عیبادەتەكەش، بۆیە تازەگەرى و بیدعە نابینى لە دینى خوادا، بەڵكو ئەوان لەوپەڕى ئەدەب و ئاكاردان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەكەیدا، وهەرگیز پێش خوا و پێغەمبەرەكەى ناكەون لە شەرعاندنى عیبادەتێك كە خواى گەورە ئیزنى نەدابێت.
وە لە بوارى ئەخلاق و ئاكاریشدا دەیانبینى بەهەمان شێوە جیاواز و ناسراون بەبەراورد لەگەڵ جگە لەخۆیاندا لەڕووى ڕەوشت جوانیەوە وەكو خێرویستنیان بۆ موسڵمانان و سنگفراوانیان و ڕووخۆشیان و قسەجوانى و دەستكراوەیی و ئازایەتى و جگەلەوانەش لە بابەتى ڕەوشت و ئاكاردا.
وە لەبوارى كڕین و فرۆشتنیشدا دەیانبینى كەبەوپەڕى ڕاستگۆییەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا دەكەن، جێبەجێكارى ئەو دوو سیفەتە جوانەن كە پێغەمبەرى خوا ﷺ ئاماژەى بۆ كردوون لەم فەرموودەیەدا: ((البيعان بالخيار ما لم يتفرقا فإن صدقا وبينا بورك لهما في بيعهما، وإن كذبا وكتما محقت بركة بيعهما)) (1). واتە: كڕیار و فرۆشیار سەرپشكن سەبارەت بە پەشیمان بوونەوە لە مامەڵەكەیان مادام هێشتا جیانەبوونەتەوە لەو دانیشتنەدا، جا ئەگەر ڕاستیان كرد و ڕوونیان كردەوە ئەوا بەرەكەت دەخرێتە ئەو كڕین و فرۆشتنەیانەوە، وە ئەگەریش درۆیان كرد و عەیبەى كالآكەیان شاردەوە لەیەكتر ئەوا فەڕ و بەرەكەت لە مامەڵەكەیاندا نامێنێت و هەڵدەگیرێت.
وە ناتەواوى و كەموكورتى لەم خاسیەتانەدا مرۆڤ دەرناكات لەوەى كە سەربە كۆمەڵى رزگاربووبێت، بەڵام بۆ هەموو كەسێك ئەو پلە وپایە هەیە كە بە گوێرەى كاروكردەوەكەیەتى، وە ناتەواوى و كەموكورتى لەلایەنى تەوحیدەوە لەوانەیە دەرى بكات لە كۆمەڵى رزگاربوو وەكو ناتەواوى لە ئیخلاص و نیەتپاكیدا، بەهەمان شێوە لەبوارى بیدعەشدا دوور نیە بیدعەیەك دابهێنێت لەدیندا كەببێتەهۆى ئەوەى دەرى بكات لە بازنەى كۆمەڵى رزگاربوو.
بەڵام سەبارەت بە باسى ئەخلاق و مامەڵەكردندا ئەوا ناتەواوى وكەموكورتى كردن تێیدا نابێتەهۆى ئەوەى مرۆڤ لەبازنەى كۆمەڵى رزگاربوو دەربكاتە دەرەوە هەرچەندە پلەوپایەى پێ كەم دەكات.
لەوانەیە پێویستمان بەوە زیاتر باسكردنێك هەبێت سەبارەت بە باسى ئەخلاق و ڕەوشت لەڕاستیدا گرنگترین خاڵێك لەبوارى ڕەوشت جوانیدا كە هەبێت بریتیە لە یەك هەڵوێستى و یەك قسەیی یان یەكڕیزى، و كۆكبوون و یەكدەنگى لەسەر ئەو حەق وڕاستیەى كە خواى گەورە وەصیەتى پێمان كردووە لەسەرى و دەفەرموێت: (شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحاً وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ)(الشورى: الآية13) واتە: خواى پەروەردگار شەرعى بۆ داناون و دیاریكردووە ـ ئەى خەڵكینە ـ لەو ئاینەى كە بەوەحى ناردومانە بۆت ـ ئەی پەیامبەرى خوا ﷺ ـ ، كە ئەویش ئیسلامە ، كە هەر ئەوەشە كە وەسیەتكراوە بە نوح بە كردەوەپێكردن و ڕاگەیاندنى ، وە هەر ئەوەش كە وەسیەتمان پێكردووە بە ئیبراهیم و موسا وعیساش ( ئەو پێنج پەیامبەرەى كە ناویان هات ئەوانەن كە پێیان دەوترێت ئولولعەزم ـ واتە : خاوەن عەزم و خۆڕاگرەكان لەسەر زۆرى ناڕەحەتى وئازار ـ ئەوەش لەسەر ڕاى پەسەند وبەناوبانگ ) كە ئاینەكە ڕابگرن بە یەكخواپەرستى و گوێڕایەڵى بۆ خـوا بە تەنها ، وە ڕاجیاواز وناكۆك مەبن لەو ئاینەى كە فەرمانم پێكردوون.
وە هەروەها لە ئایەتێكى تردا سەرزەنشتى ئەوا دەكات كە ئاینەكەیان پەرتوازە كرد و دەفەرموێت: (إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ) (الأنعام: الآية159) واتە: بێگومان ئەوانەى كە ئاینەكەیان پارچەپارچەكرد لەپاش ئەوەى كە كۆڕا و یەكدەنگ بوون لەسەر یەكخواپەرستى وكردەوەكردن بەشەرعەكەى ، و بوون بەچەند گروپ و حزبێكەوە ، تۆ ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ بەریت لێیان وكارت بەكاریانەوە نیە. جا یەك قسەیی ویەكڕیزى و ڕەچاوكردنى ناخ و دڵى یەكتر لەدیارترینى خاسیەتەكانى كۆمەڵى سەركەوتوو رزگاربووە – كە ئەهلى سوننە وجەماعەن – ئەوان ئەگەریش ڕاجیاوازیەكیان هەبێت لەسەر ئەو بابەتانەى كە جێگەى إجتهادن ئەوا نایكەنە هۆى دروستبوونى ڕق و كینە و دژایەتى و دوژمنایەتى بەڵكو باوەڕیان وایە كە براى یەكترن تەنانەت ئەگەر ڕاجیاوازیش بن، تەنانەت دەبینى كەسی وایان هەیە نوێژ لەپشتى كەسێكەوە دەكات و بۆچونیشی وایە كە پێشنوێژەكە لەسەر دەستنوێژ نیە، لەكاتێكدا پێشنوێژەكە پێى وایە كە دەستنوێژى هەیە.
بۆ نمونە: یەكێكیان لە پشتى كەسێكەوە نوێژ دەكات كە گۆشتى ووشترى خواردووە، ئەم كەسە كە پێشنوێژى دەكات لەسەر ئەو بۆچوونەیە كە خواردنى گۆشتى ووشتر دەستنوێژ ناشكێنێت، بەڵام ئەوەى كە لە پشتیەوە نوێژ دەكات پێى وایە ئەو كارە دەستنوێژ دەشكێنێت كەچى پێیشی وایە كە نوێژكردن لەپشت ئەو كەسەوە صحیحە و تەواوە، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر ئەو كەسە بەتەنها بۆ خۆى نوێژى بكردایە پێى وابوو نوێژەكەى دروست نیە چونكە بەبێ دەستنوێژ نوێژى كردووە، هەموو ئەمانە ڕوودەدات لەبەر ئەوەى ئەوان واى دەبینن كە ڕاجیاوازى و ناكۆكیەك لەباسێكدا كە شیاوى بۆچوون هەڵگرتن و لێكدانەوەى جیاوازبێت لەڕاستیدا خودى ناكۆكى نیە، چونكە هەریەكێك لەو دوو لایەنە ڕاجیاوازە شوێنى بەڵگەیەك كەوتووە كە پێویست بوو شوێنى بكەوێت و لێى لانەدا بۆ جگە لەو، جا ئەوان واى دەبینن كە ئەگەر برایەكیان ڕاجیاوازبوو لەگەڵیاندا لە كارێكدا بەهۆى شوێنكەوتنى بەڵگەوە ئەوا لە ڕاستیدا هاوڕایانە، چونكە ئەوە ئەوانن كە بانگەشەى شوێنكەوتنى بەڵگە دەكەن لەهەرشوێنێك بێت، بۆیە ئەگەر ڕاجیاوازبوو لەگەڵیاندا بەهۆى هاوڕێك بوونى و شوێنكەوتنى بەڵگەكەیەكەوە كە لایەتى، ئەوە لەڕاستیدا هاوڕایان بووە، چونكە ئەوە لەسەر رێباز و رێچكەیەك رۆیشتووە كە ئەوان بانگەشەى بۆ دەكەن و رێنمایی خەڵكى دەكەن بۆ حوكم كردن بە قورئان و سوننەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ .
وە شاراوە نیە لاى زۆرێك لە ئەهلى عیلم ئەو ڕاجیاوازى و ناكۆكیانەى كە ڕوویانداوە لەنێوان هاوەڵاندا هاوشێوەى ئەم بابەتانە، و كەسیشیان توند و دەمارگیرنەبوون، تەنانەت لەسەردەمى خودى پێغەمبەردا ﷺ نموونە هەیە وەكو كاتێك پێغەمبەرى خوا ﷺ گەڕایەوە لە غەزاى (ئەحزاب) جبریل هات بۆ لاى و ئاماژەى بۆ كرد كە بچێت بۆ بنى قورەیزە ئەوانەى كە پەیمانەكەیان شكاند، ئەوەبوو پێغەمبەرى خوایش ﷺ بانگى هاوەڵانى كرد بۆ ئەو كارە و فەرمووی: " كەستان نوێژى عەصر نەكات لە بەنى قورەیزە نەبێت"(2).
جا ئەوانیش دەرچوون لەمەدینەوە بەرەو بەنى قورەیزە و لەرێگادا كاتى نوێژى عەصر هات، جا هاوەڵان ڕاجیاوازیان بۆ دروست بوو لەسەر ئەنجامدانى نوێژەكە، بۆیە هى وایان هەبوو نوێژەكەى دواخست هەتا گەیشتنە بەنى قورەیزە دواى نەمان و تەواوبوونى كاتەكەش، بەبەڵگەى ئەو فەرموودەیەى كە دەفەرموێت: " كەستان نوێژى عەصر نەكات لە بەنى قورەیزە نەبێت".
وە تێشیاندا هەبوو كە نوێژەكەى لەكاتى خۆیدا كرد، و دەیووت لەڕاستیدا پێغەمبەرى خوا ﷺ مەبەستى ئەوەبووە كە ئێمە پەلە بكەین لەدەرچوون بۆ شوێنى مەبەست و مەبەستى ئەوە نەبووە كە نوێژەكە دوابخەین لەكاتى خۆیدا – ئەوانە پێكاویانە- بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەرى خوا ﷺ لە هیچ كام لەو دوو كۆمەڵەیە توڕە نەبوو وە توندوتیژى نەنواند بەرانبەریان، وە هیچ یەكێك لە ئەوانیش دژومنایەتى و ڕق و كینەى هەڵنەگرت بەرانبەر بەوانى تر بەهۆى تێگەیشتنى جیاوازیانەوە بۆ دەقەكە.
هەربۆیە واى دەبینم ئەوەى واجبە لەسەر ئەو موسڵمانانەى كە دەدرێنە پاڵ سوننە ئەوەیە كە یەك ئوممەت بن، و حزبایەتى وپارچەپارچەیی ڕوونەدات لەنێوانیاندا و نەهێڵن ئەوە سەرهەڵبدات، بەشێوەیەك كە ئەمە سەربە ئەم كۆمەڵەیەیە و ئەوەش سەربە كۆمەڵەی دووەمە، ئەوى تریش سەربە كۆمەڵى سێ یەمە، و بەوشێوەیە، هەتا دەگاتە ئاستێك كە لەیەكتر دووردەكەونە و دوژمنایەتى و ڕق و كینە سەرهەڵدەدات بەهۆى بۆچوون و إجتهادێكەوە كە بوارى قسەكردنى تێدایە، وە پێویستیش ناكات كۆمەڵێك تایبەت بكەم و ناوى بهێنم، چونكە كەسی ژیر تێدەگات و ڕوونە بەلایەوە.
بۆیە واى دەبینم كە واجبە لەسەر ئەهلى سوننە و جەماعە كە یەكبگرن ویەكڕیز بن هەرچەندە ڕاجیاوازیش بن لەسەر ئەو بابەتانەى كە دەقەكە دەیخوازێت بەگوێرەى تێگەیشتنیان چونكە ئەوە باسێكە سوپاس بۆ خوا فراوانى تێدایە، گرنگ ئەوەیە دڵەكان لەگەڵ یەك بن و خۆشەویستى وبرایەتى زیندووبێتەوە ویەك قسە و یەك هەڵوێست بن، گومانى تێدانیە كە دوژمنانى موسڵمانان دەیانەوێت و پێیان خۆشە كە موسڵمانان پەرتەوازە بن ئیتر ئەو دوژمنانەى كە بەڕوون وڕاشكاوى دوژمنایەتیان ڕاگەیاندووە یاخود ئەوانەى كەبە ڕووكەش دۆستایەتى بۆ موسڵمانان یان ئیسلام دەنوێنن یان دەردەبڕن و لە ناخ و ڕاستیشدا بەو جۆرە نین، بۆیە واجبە بەو سیفەتە جیاببینەوە و بناسرێینەوە كە تایبەتمەندى كۆمەڵى ڕزگاربووە ئەویش بریتیە لە كۆكبوون لەسەر یەك قسە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(1) أخرجه البخاري، كتاب البيوع، باب إذا بين البيعان ولم يكتما ونصحا (2079)، ومسلم ، كتاب البيوع، باب الصدق في البيع والبيان (1532).
(2) أخرجه البخاري، كتاب الخوف ، باب صلاة الطالب والمطلوب (946)، وأخرجه مسلم، كتاب الجهاد والسير ، باب المبادرة بالغزو (1770)