جیاوازی چییە لە نێوان بیروباوەڕ(العقیدە) و بەرنامە (المنهج) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی چییە لە نێوان بیروباوەڕ(العقیدە) و بەرنامە (المنهج) ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پرسی جیاكردنەوەی بیروباوەڕ لە بەرنامە لەم سەردەمە پەیدا بووە، خەڵك پێشتر جیاوازیان نەدەكرد لە نێوان بیروباوەڕ و بەرنامە بەڵام دوای ئەوەی فیتنەكان پەیدابوون هەندێك لە ئەهلی سوننەت ناچاربوون ئەو جیاوازییە بكەن، بەڵام شێخ ابن باز جیاوازی ناكات لە نێوانیان و دەڵێت هەمووی یەكە.
وە من ناچارم بڵێم: بیروباوەڕ لە بەرنامە (المنهج) فراوانترە چونكە بیروباوەڕ لای ئەهلی سوننەت ناو و سیفەتەكانی خودای پەروەردگار دەگرێتەوە وەك چۆن لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، دەڵێن مەنهەجی ئەهلی سوننەت لە بەڵگەخوازی (الإستدلال) وایە، یان مەنهەجی ئەهلی سوننەت لە هەواڵدا وایە ئەوە مەنهەجیانە كە چۆن هەواڵی مەنهەجەكەیان وەردەگرن.
[شێخی پایەبەرز ربيع بن هادي عمير المدخلي]

سەردان: ٤,٠٩٨ بەش: بیروباوه‌ڕ