حوکمی وتەی ئەو کەسانە چیە کە دەڵێن : (من باوەڕدارم ٳن شاء الله) ؟
وتەی ئەو کەسەی کە دەڵێت : (من باوەڕدارم ٳن شاء الله) لەلای زانایان ناودەنرێت بە [هەڵاوێر لەباوەڕدا (الاستثناء في الٳیمان)] وە ئەم بابەتە ڕوونکردنەوەی تێدایە :
یەکەم : ئەگەر ئەم هەڵاوێر کردنە سەرچاوەی گردبێت لە گومان بوونەوە له بنچینەی باوەڕ ئەمە حەرامە و بەڵکو کوفرە ، چونکە باوەڕ دڵنیایە و گومانیش دژی دەوەستێتەوە .
دووەم : ئەگەریش سەرچاوەی گرتبێت لە ترسان لە پێهەڵدان نەفس و شایەتیدان بۆ نەفسی خۆی بەوەی کە هەستاوە بە جێبەجێ کردنی ئیمان بە وتە و کردار و باوەڕ ، ئەمەیان واجبە لەبەر ترسان لە ئەم مەترسیە .
سێیەم : ئەگەریش مەبەست لە ئەم هەڵاوێر کردنە بریتی بێت لە تەبەڕوک کردن بە باسکردنی ویستی خودا ، یان ڕوونکردنەوەی هۆکارێک کە بریتیە لە ئەوەی کە دڵی ئەم کەسە لەسەری جێگر بووە بە ویستی خودایە ، ئەمەش دروستە .
وە شت پەیوەست کرد بە ئەم شێوازە -مەبەستم : ڕوونکردنەوەی هۆکارە - دژیەک نیە لەگەڵ بەجێ هاتی پەیوەست کراوەکەدا ، وە شت پەیوەست کردن بە ئەم شێوازەوە دروستە و لە ئایەتدا هاتووە وتەی خوای پەروەردگار : [لتدخلن المسجد الحرام ٳن شاء الله آمنین محلقین رؤسكم و مقصرين لا تخافون ] و هەروەها هاتووە لە پاڕانەوەی سەردانی گۆڕستاندا : " وئێمەش -ٳن شاء الله بە ئێوە دەگەین- "
وە بەمەش دەرکەوت کە ناکرێت بەڕەهایی بڕیار بدرێت بەسەر بابەتی [هەڵاوێر لەباوەڕدا (الاستثناء في الٳیمان)]ــدا بەڵکو پێویستە ئەو ڕوونکردنەوەی پێشوو بدرێت .
مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلدالاول - باب المناهي اللفظية.