ئەو سیفەت و ئاکارە جوانانە چین کە پیاوی موسڵمان پێى خۆشە لە خێزانەکەیدا هەبێ؟
ئەمانەی خوارەوە چەند سیفەتێكن كە پیاوی موسڵمان پێی خۆشە و حەزی لێ یەو دەیەوێت لە خێزانەكەیدا هەبێت:
1- گوێڕایەڵی خوای پاك و بێگەرد لە نهێنیو ئاشكرادا، وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وعلی آله وسلم)، هەروەها ئافرەتێكی چاك بێت.
2- لە ئامادەنەبوون و لەماڵ نەبوونی پیاوەكەدا ئافرەتەكە خۆی و ماڵی پیاوەكەی بپارێزیت.
3- دڵی خۆشبێت (واتە پیاوەكە) كاتێك كە لە خێزانەكەی دەڕوانێت،ئەمەش بەهۆی جوانی یە جەستەیی و روحی و عەقڵیەكانیەوە،چونكە چەندە ئافرەت دڵگیرو جوان بێت لە ڕواڵەتدا ئەوا زیاتر هاوسەرەكەی بۆلای خۆی ڕادەكێشێت و پێوەی پەیوەست دەكات.
4- ئافرەتەكە لە ماڵ دەرنەچێ تەنها بە ئیزنی مێردەكەی نەبێت.
5- پیاو پێی خۆشە خێزانەكەی هەمیشە دەم بەخەندە بێت.
6- ئافرەتەكە سوپاسی مێردەكەی بكات،وە سوپاسی خوا بكات لەسەر نيعمەتی هاوسەرگیری كەبەهۆیەوە داوێن پاك بووەو منداڵی بووە،وە بووە بە دایك،
7- كات و شێوازێكی گونجاو هەڵبژێرێ ئەگەر ویستی شتێك بە مێردەكەی بڵێت و ترسا لەوەی كە مێردەكەی ڕەفزی بكات،هەروەها دەبێت چەند وشەیەكی گونجاو هەڵبژێرێت كە كاریگەری هەبێت لەسەر دەروون.
8- خاوەن ڕەوشتی جوان بێت.
9- بە دانەپۆشراوی و سفوری لە ماڵ نەچێتە دەرەوە.
10- لەكاتی مشتومردا دەنگ بەسەر مێردەكەی بەرز نەكاتەوە.
11- ئەگەر مێردەكەی هەژار بوو ئارام بگرێ لەسەر هەژاریەكەی،وە ئەگەر دەوڵەمەندیش بوو سوپاسی خوا بكات لەسەر ئەو دەوڵەمەندیە.
12- هانی مێردەكەی بات سەردانی دایك وباوك و هاوڕێ وخزمەكانی بكات.
13- خێرو چاكەی خۆش بوێت،هەوڵدات بۆ بڵاوكردنەوەی.
14- ڕاستگۆ بێت خۆی بەدوور بگرێت لەدرۆ.
15- منداڵەكانی لەسەر خۆشەویستی خواو پێغەمبەر (صلی الله علیه وعلی آله وسلم) پەروەردە بكات ، وپەروەردەیان بكات لەسەر گوێڕایەڵی وڕیزگرتنی باوكیان.
16- خۆی بەدوور بگرێت لەتورەبوون وهەڵچون.
17- گاڵتە بە كەسانی تر نەكات.
18- پێویستە خۆ بەكەم زان بێت وخۆی بپارێزێت لە خۆ بەگەورە زانینو خۆ هەڵكێشان.
19- لەكاتی لەماڵ دەرچوندا چاوی بپارێزێت لە تێڕوانینی حەرام.
20- دونیا نەویست بێتو روو لە دوا رۆژ بێت و هیوای گەشتن بێت بە خوای گەورە.
21- لە نهێنی و ئاشكرادا پشت بە خوا ببەستێت، وە توڕەو نائومێد نەبێت.
22- پارێزگاری لەو شتانە بكا كە خوای گەورە لە پەرستنەكاندا لەسەری پێویست كردووە.
23- دان بەوەدا بنێت مێردەكەی گەورەیەتی، خوای گەورە فەرموویەتی: [ وألفیا سیدها لدی الباب].
24- بزانێت مێردەكەی مافێكی گەورەی بەسەریەوەیەتی، گەورەتر لە حەقی خۆی لەسەر مێردەكەی.
25- دوو دڵ نەبێت لە داننان بە هەڵەدا، بەڵكو دەبێت خێرا بێت لە داننان بە هەڵەكانیدا ، و هەروەها لە ڕوون كردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی ئەو هەڵانە.
26- زمانی رابهێنێت لەسەر زیكری خوای گەورە بەبەردەوامی.
27- رێگر نەبێت لەوەی مێردەكەی بە چ شێوازو چۆنیەتیەك بیەوێت لەگەڵیدا جووت بێت (ئەگەر زیانی بۆ نەبێت)، جگە لە جووت بوون لە دواوە ( چونكە حەرامە).
28- داخوازیەكانی با لە ئاستی توانای پیاوەكەیدا بێتو لەسەری قورس نەكات، وە بەكەم رازی بێت.
29- با بەگەنجیو جوانی زانستو كردەوەی خۆی لە خۆ بایی (مغرور) نەبێت چونكە ئەوانە هەموویان لەناوچوون (زائل)ن.
30- لە ئافرەتانی پاكو خاوێن بێتلە رووی لاشەو جلو بەرگو رواڵەتەوە.
31- فەرمانی مێردەكەی جێ بەجێ بكات ئەگەر فەرمانی پێكرد بەكارێك كەسەربێجی خواو فەرمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علی وسلم)ی تێدا نەبێت.
32- ئەكەر شتێكی بەمێردەكەی بەخشی منەتی بەسەردا نهكات.
33- رۆژوی سونەت نهگرێت بە پرسی مێردەكەی نەبێت.
34- رێگەنەدات كەسی نامەحەرەم بێتە ماڵەكەیەوە بێ پرسی مێردەكەی.
35- وەسفی جگە لەخۆی نەكات لەلای مێردەكەی لەبەر حەرامیەتی ئەم كارە لە شەرعدا وە لەبەر ئەوەی مەترسیەكی زۆری هەیە لەسەر خێزان .
36- بەشەرم وحەیابێت .
37- هەركاتێك مێردەكەی بانگی كرد بۆ سەر جێگا كەی ئەوا با ڕێگری نەكات وە با بزانێت كە بەگو ێرایەڵی كردنی مێردەكەی بەهەشتی دەست دەكەوێت.
38- داوای تەلاق لە مێردەكەی نەكات (بەبی هۆ)چونكە ئەوكارە حەرامكراوه لەسەری.
39- با داخوازی و فرمانی مێردەكەی پێش بخات بەسەر كەسانی تردا تهنانهت باوك ودایكیشی .
40- لەماڵی مێردەكەیدا نەبێت جلەكانی دانەكەنێت.
41- بەدوور بێت لە خۆ شو بهاندن بە پیاوان.
42- ئەو نهێنیانەی كە پەیوەندی بەچێژ وەرگرتنی جنسیەوە هەیە لەنیوان خۆی ومێردەكەیدا بڵاو نەكاتەوە , و ئەو نهێنیانەش بۆ كچانی هاوڕەگەزی خۆی باس نەكات.
43- پیاو حەز دەكات خیزانەكەی گاڵتەوە گەپ و دەستبازی لەگەڵ بكات.
44- ئەگەر كاری جووت بوو نیان تەواو كرد پێكەوە خۆیان بشۆن , چونكە خۆشەویستی لە نێوانیان بەهێزدەكات.
45- لە ماڵی مێردەكەی نەبەخشێت بەپرسی خۆی نەبێت.
46- ئەگەر ڕەوشتێكی خەراپ لە مێردەكەی بینی با ئا رام بگرێت , چونكە ڕەوشتی تری تیا دەبینێ كە چاكو جوانە , كە لەوە دەچێ لەكەسی تردا نەبینێت ئەگەر ئەو تەڵاقی بدات.
47- ئەو خواردنانە بزانێت كە مێردەكەی دەیەوێت وئارەزووی دەكات وخواردنی گونجاوە لەلای.
48- خاوەن دین بێت , فهرمانەكانی خوای گەورە جێبەجێ بكات , یارمەتیدەری مێردەكەی بێت لە گوێڕایەڵی خوادا , ئەگەر مێردەكەی شتێكی لە بیرچوو بیری بخاتەوە , ئەگەر تەمبەڵی كرد چالاكی بكات , وە ئەگەر توڕە بوو ڕازی بكات.
49 – وا لە مێردەكەی بكات هەست بەوەبكات كە گرنگی هەیە لەلای و پێویستی پێیە تی , وە پلەو پایەی لە لای خێزانەكەی وەك خواردن و خواردنەوەیە , چو نكە هەركاتێك پیاو هە ست بە وە بكات خێزانی پێویستی پێیەتی زیاتر لێی نزیك دەبێتەوە ,وە هەركاتێك هەست بەوە بكات كە گوێی پێ نادات و لە ڕووی ماڵی و فیكریە وە پێویستی پێی نیە , ئەوا پێی بێتاقەت دەبێت .
50- لە لای مێردەكەی باسی هە ڵەكانی نەكات , بەڵكو هە میشە هەوڵ بدات یادگاریە جوانەكانی وەبیر بهێنێتەوە كەبەسەر هەردووكیان هاتووە كاریگەری جوانی هەیە لە دەروونیاندا.
51-خۆشەویستی و ڕێزی خۆی بۆ كەسوكاری مێردەكەی دەربخات , وابكات مێردەكەی و لە پاشملە دوعای بۆ بكات , وابكات مێردەكەی هەست بەوەبكات كە زۆر بە ختەوەرە بەوەی كە خزمی مێردەكەی ناسیوە , چونكە وشكی ئافرەت بەرامبەر خزمی پیاوەكەی دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە لە نێوانیاندا وهەڕهشە لەحاڵەتی ژن و مێردایەتی دەكات.
52-كاتێك مێردەكەی لە ماڵ دەردەچێت تا نزیك دەرگاكە لەگەڵیدا بڕوات و بەجوانترین وشە خوا حافیزی لێ بكات, ئەمەش گرنگی پێدان و پە یوەست بوونی ئافرەت دەردەخات بەرامبەر مێردەكەی.
57-ئەگەر پیاوەكە ی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بەڕوویەكی گەشەوە بەخێرهاتنەوەی لێ بكات وهەوڵ بدات هیلاكی و ماندووبونی لەسەر سووك بكات .
53-ئەگەر مێردەكەی ویستی قسە بكات ئەو بێدەنگ بێت , وبواری بدات قسە بكات ,وگوێی لێ ڕاگرێت.
54-خۆی دوور بگرێت لەدووبارە كردنەوەی هەڵە ,چونكە خۆشەویستیە كەی كەم دەكاتەوە لەلای مێردەكەی.
55-وەسفی هیچ پیاوێكی بێگانە(نامەحرەم) نەكات لەلای مێردەكەی ئیلا مەگەرئەو پیاوە سیفە تێكی ئایینی تێدابێت (وئەویش باسی ئەو سیفەتە بكات)چونكە ئەمەغیرەتی پیاو دەجوڵێنێت,وچەندین كێشەی خێزانی لێ دروست دەبێت.
56-نهێنی پیاوەكەی بپارێزێت و بڵاوی نەكاتەوە (چونكە ئەو نهێنیانە ئەمانەتن لە ئەستۆی ژنەكەدا).
57-لەكاتێك لەلای مێردەكەیەتی خۆی بە هیچ شتێكەوە سەرقاڵ نەكات وەكو ئەوەی بخوێنێتەوە یان گوێ لەڕادیۆ بگرێت(ئیلا ئەگەر مێردەكەی خۆی ڕێگەی پێبدات و ناڕحەتی نەكات)ئەمەش بۆ ئەوەی مێردەكەی هەست بكات كە بەڕووح ودڵ وجەستە لەگەڵیایەتی.
58-كەم قسە بێت زۆر بڵێ نە بێت,وە لە كۆنەوە وتوویانە:ئەگەرقسەكردن لە زیوبێت , بێدەنگ بوون لە ئاڵتوونە.
59-كاتەكانی بەكۆمەڵە شتێكەوە بەسەرببات كەسوودی دونیا و دواڕۆژی تێدا بێت ,وە دوور بكەوێتەوە لەبەسەر بردنی كاتەكانی لەوتی و زۆر بڵێ ی ودوو زوبانی وە غە یبەت كردن دا.
60- زۆر بەی كاتەكانی خۆی بەخوێندنەوەی قورئان و كتێبە زانستیە بەنرخەكانەوە بەسەر ببات.
61-لەكاتی لەماڵ چوونەدەرەوە خۆی ڕازاوە و بۆنخۆش نەكات.
62- بانگەواز بكات بۆ قورئانوسوننەت ولەپێشدا لە مێردەكەیەوە دەست پێ بكات پاشان خێزانەكەی پاشان دراوسێ و هاوڕێ و خزمە نزیكەكانی.
63- گرنگی بدات بەڕواڵەتی مێردەكەی كاتێك كە لەماڵ دەردەچێت , چونكە هاوڕێكانی مێردەكەی كاتێك مێردەكەیان بەپاك وخاوێنی بینی ئەوا ئەمە دەگێڕنەوە بۆژنەكەو بەسەرچاوەی ئەو پاك و خاوێنیەی دەزانن,وە بە پێچەوانەشەوە.
64-بەڕهزامەندی و خۆشحاڵیەوە مافەكانی سەرپەرشتیاری (حقوق القوامة) بەجێ بگەیەنێت كە خوا بۆمێردەكەی واجب كردووە , بەچاكی وبەبێ تەمەڵی و دواخستن .
65-خۆی دوور بگرێت لە بیدعە وسیحر ، چونكە ڕێگای گومڕایی و تیاچوونه لە دونیاو دواڕۆژدا.
66-هەموو شتێك لە ماڵەكەیدا خۆی ئامادەبكات و لەژێرچاودێری خۆیدا بێت,وەكو خواردن ,كە نابێت خزمەتكارەكەی چێشت لێ بنێت یان خواردن بدات بەمێردەكەی , چونكە پشت بەستنی ئافرەت بە خزمەتكار ژیانی ژن ومێردایەتی دەڕووخێنێت و خێزان پەرتەوازە دەكات , (ئەمە سەرەڕای ئەو مەترسیەی كەلەبوونی خزمەتكاری ئافرەت لەماڵدا).
67-خۆی بەدوور بگرێت لەمۆدە كەئافرەت لهحیشمەت و ئادابە ئیسلامیەكان دەردهكات.
68- ئەگەر مێردەكەی لێ ی تووڕە بوو هەوڵ بدات بە زووترین كات ئاشتی بكاتەوە بۆ ئەوەی كێشەكان فراوان نەبن ولەسەری ڕانەهێن وبەردەوام نەبن.
69-یەكەم جار وپێش هەموو كەسێك لەگەڵ مێردەكەیدا هەڵسوكەوت ومامەڵە جوان بێت پاشان لەگەڵ خەڵكیدا.
70-پێشەنگی چاك بێت لەلای هاوڕێ وهاوەڵانیدا,بەشێوەیەك كەبكرێت بە نموونە لە ئەدەب و رەِوشتی و قسەكردندا.
71-پەیوەست بێت بە باڵا پۆشی(حیجاب) ەوە.
72- جل وبەرگ و خۆڕازاندنەوە و ڕواڵەتی وەكو كەسێكی سادە بێت ,(و زۆر لە خۆی نەكات لەپۆشینی جلی گرانبەها).
73- ڕێگە نەدات بە هیچ كەسێك بە كێشە خێزانەكانیان بزانێت,وڕێگە نەدات هیچ كەس (بانزیكیش بێت) دەست بخاتە ناو كێشەكانیەوە بەڵكو هەوڵ بدات خۆی لەگەڵ مێردەكەیدا بەنەرم ونیانی چارەسەری بكات.
74- ئەگەر مێردەكەی سەفەری كرد ,دوعای خێرو سەلامەتی بۆ بكات,وماڵ و منداڵی وئابڕووی خۆی بپارێزێت ,وە ئەگەر مێردەكەی تەلەفۆنی بۆ كرد شتێك یان هەواڵێكی پێ ڕا نەگەیەنێ كە دڵی ناخۆش بكات وتوشی دوو دڵی و دڵەڕاوكێ (قلق) ی بكات ,بەڵكو دەبێ دڵنیای بكات و گاڵتەو گەپ ی لەگەڵدا بكات ودڵخۆشی بكات , وەهەندێك وشەی جوانی وەها هەڵبژێرێت كەخۆشەویستی گەڕانەوە وبەیەكگەیشتن ( لقاء) لەلای دروست بكات.
75-لەكارو بارە تایبەتی و گشتی یەكانی خۆیدا پرس وڕاوێژ بهمێردەكەی بكات ، بۆ نموونە لەكاروباری بازرگانیدا (ئەگەر ئافرەتەكە ماڵی تایبەت بەخۆی هەبوو) ئەمە زیاتر متمانە و ڕێزی لەلای مێردەكەی زیاتر دەكات.
76- هەست و شعوری مێردەكەی ڕەچاو بكات , دوور بكەوێتەوە لە هەر ووتەو كردەوەو ڕەوشتێك كە ئازاری مێردەكەی بدات.
77-ڕاستی خۆشەویست و سۆزی خۆی بۆ مێردەكەی دەربخات , چونكە ژیانی هاوسەرگیری ئەگەر وشە و بڕگە و دەستەواژەی جوانی تێدا نەبێت , بە ژیانێكی دوور لە بەختەوەری دادەنرێت.
78-بەشداری بكات لەگەڵ مێردەكەیدا لە بیركردنەوە بۆ چاكردنی ژیانی ژن و مێردایەتی و هەوڵدان بۆ ئاوهدان كردنەوەی ماڵ(خانوو).
79-جوانی لاشەی خۆی بۆ جگە لە مێردەكەی خۆی دەرنەخات ,تەنانەت بۆ باوك و براكانیشی.
80-ئەگەر مێردەكەی دیاریەكی پێ بەخشی سوپاسی بكات , خۆشحاڵی خۆی بەو دیاریە دەرخات , ئەگەرچی حەزی لە دیاریەكەش نەبێت ، یان دیاریەكە گران بەهاش نە بێت.چونكە ئەو خۆشحاڵیە خۆشەویستیەكەی بۆ مێردەكەی دەسەلمێنێت ، بەڵام ئەگەر دیاریەكە وەرنەگرێت دەبێتە هۆی دروست بونی ڕق و كینە لە نێوانیاندا.
81-ههست و میزاجی مێردەكەی بناسێت ، كەی خۆشحاڵ دەبێت و كەی تووڕە دەبێت ؟ كەی پێ دەكەنێت؟ و كەی ئەگری ؟چونكە ئەو ناسینە دووری دەخاتەوە لە زۆر كێشەی ژن و مێردایەتی .
82-ئامۆژگاری و ڕێنمای مێردەكەی بكات ,پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) كە پێشەنگ و ڕابەری ئێمەی بڕوادارە لە چەندین هەڵوێستدا بۆچوونی خێزانەكانی وەرگرتووە.
83-ڕێزی مێردەكەی بگرێت و شتێك كە پێویست بوو زوو ئەنجامی بدات و دوای نەخات ,وە شتێك پێویست بوو دوای بخات پێشی نەخات.
84-عەیبەكانی خۆی بزانێت و هەوڵی چاككردنی بدات , قبوول بكات مێردەكەی عەیبەكانی بۆ ڕاست بكاتەوە عومەری كوڕی خەتاب (خوای لێ ڕازی بێت ) ئەفەرموێ ( رحم الله امرء اهدى لي عيوبى ) واتە ڕەحمەتی خوا لە كەسێك عەیبەكانم بە دیاری بۆ بنێرێت ) ئەمەش دەبێتە هۆی چاك بونی خێزان .
85-لەگەڵ مێردەكەی سەفەر و گەشت بكات لە سنوری شەرعدا ,هەوڵ بدات خۆشی بخاتە دڵی مێردەكەیەوە .
86-خۆی بە دوور بگرێت لە لاسای كردنەوەی كەسانی تر لە جل و بەرگ و وتەو هەڵسوكەوت .
87-وشەی جوان و شیرین كلیلی دڵە ,خۆشەویستی بۆ زیاتر ئەبێت ، هەر كاتێك ئەو وشە جوانانە لە خێزانەكەی ببیستێ ئەگەر بزانێت ئەو وشانە لە دڵیەوەیەتی .
88-ئەوانەی باسمان كرد چەند ئامۆژگاریەكی بە نرخ بوون ، بۆیە جێ بە جێی بكەن بە هەشتان بۆ هەیە ، لەنزاكانتان بێ بەشمان مەكەن.