ئایا ووشەی (ئیلحاد) مانای چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ووشەی (ئیلحاد) مانای چیە ؟
پرسیار:

ئایا ووشەی (ئیلحاد) مانای چیە و جیاوازی هەیە لە نێوان كەسێك كە (ملحد) بێت لەگەڵ كەسێكی كافر، یاخود ئەویش كافرە وەكو جولەكەو گاور؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ووشەی ئیلحاد واتای زمانەوانی هەیە و واتای عورفیشی هەیە، واتا زمانەوانیەكەی بریتیە لە لادان لە گوێڕایەڵی كردنی خوا بەسەرپێچی كردنی، ئیتر بە وازهێنان بێت لە واجبێك یان ئەنجامدانی حەرامكراوێك بێت، لەبەر ئەم فەرمایشتەی خوای پەروەردگار: [وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ] واتە: هەركەسێك لە مزگەوتی حەرام لەڕێی ڕاست لابداو كاری ناپەسەند بكات، هاوبەش بۆ خوا پەیدا بكا ئەوا سزایەكی زۆر ئێش پێگەیەنەری پێ دەچێژین. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو سەرپێچیكارێكی خوا مولحیدە، بەڵام ئیلحاد دەبێت بە دوو بەشەوە: جۆرێكی خاوەنەكەی لە دین دەردەكات، ئەوەش ئەگەر بێباوەڕی لێ بوەشێتەوە، جۆرەكەی تری خاوەنەكەی لەدین دەرناكات ئەوەش گوناهو تاوانی ترە جگە كوفر و شیرك. بەڵام مانا عورفیەكەی بریتیە لەوەی كە كەسێك نكۆڵی بوونی خوا بكات(پەنا بەخوا) یان هەڵگەڕانەوەی موسڵمانێك لە دین، ئەمە مانا عورفیەكەیەتی كە من بیزانم، هەربۆیەشە جولەكەو گاور لە ڕووی عورفیەوە بە مولحید ناژمێردرێن، بەڵام ئەم عورفەش ڕاست و دروست نیە، چونكە هەركاتێك عورف پێچەوانەی شەرع بوو ئەوا دەبێت وەلابنرێت و دووربخرێتەوە، وە بۆچوونی ڕاست ئەوەیە كە هەركەسێك لە ئیسلام و دروشمەكانی دەرچوو موسڵمان نەبوو ئەوا مولحیدە ئیتر ئەگەر بدرێتە پاڵ دین یان نا، یاخود دان بە بوونی خوادا بنێت یان نا، بۆیە هەریەكێك بێباوەڕبێت یان هەڵگەڕێتەوە لەدین ئەوا مولحیدە، هەرچەندە پلەو جۆر و بەرزو نزمیان هەیە بەڵام بەو بۆچوونەی كە دەرچوونە لەئیسلام.
[الشيخ محمد بن الصح العثيمين رحمه الله فتاوى نور على الدرب-]

سەردان: ٩,٧٣٥ بەش: بیروباوه‌ڕ