ئەو کارانە کە پەیوەستیان بەکەین بە ویستەوە (مشیئە): ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کارانە کە پەیوەستیان بەکەین بە ویستەوە (مشیئە)
پرسیار:

ئەو كارانە چین كە دەبێت پەیوەستیان بكەین بە ویستەوە (مشیئە) و ئەو كارانەش چین كە نابێت پەیوەستیان بكەین بە ویستەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەموو شتێكى ئایندە و داهاتوو باشتر وایە پەیوەست بكرێت بە ویستى خواى گەورەوە لەبەر ئایەتى: (وَلا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَلِكَ غَداً إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ)(الكهف الآيتان :23، 24)  (الكهف:23) واتە: وە لە شتێكدا كە نیەت و عەزمى ئەوەت كردووە ئەنجامى بدەى مەڵێ : من سبەینێ ئەو كارە ئەنجام دەدەم ئیللا بەوەى كە پەیوەستى بكەى بە ویستى خواى پەروەردگارەوە ، بەوەى كە بڵێیت : ئەگەر خواى پەروەردگار ویستى لەسەر بێت .

بەڵام ئەو شتانەى كە ڕابوردون ئەوا پەیوەست ناكرێن بە ویستەوە مەگەر مەبەست دەرخستنى هۆكار و عیلە بێت.  
بۆ نمونە: ئەگەر كەسێك پێت بڵێت ئەم ساڵ مانگى رەمەزان شەوى یەك شەممە  دەستى پێكرد إن شاء الله. ئەوا لەم كاتەدا پێویست ناكات بڵێیت: إن شاء الله چونكە ئەوە شتێك یان ڕووداوێك بوو كە زانرا و تێپەڕى كرد. یان ئەگەر یەكێك پێى ووتى: جلوبەرگەكەم لەبەركرد إن شاء الله، لەكاتێكدا ئێستا لەبەریەتى وپۆشیویەتى، لێرەشدا ناگونجێت پەیوەستى بكات بە ویستەوە چونكە كاتى ڕووداوەكە ڕابوردوەو كۆتایی هاتووە، مەگەر لەكاتێكدا مەبەستى ئەوە بێت ئەو كاتەى كە لەبەرى كردووە بە ویستى خوا بووە، ئەوا هیچی تێدا نیە و دەگونجێت.  
ئەگەر یەكێك كاتێك نوێژەكەى كردو ووتى: نوێژم كرد إن شاء الله، لێرەدا ئەگەر مەبەستى كارى نوێژكردنەكە بێت ئەوا نابێت پەیوەستى بكات بە ویستەوە چونكە نوێژەكەى كردووە وكۆتایی هاتووە، بەڵام ئەگەر مەبەستى ئەوە بێت كە ئەگەر خوا ویستى لەسەر بێت ئەوا نوێژەكە وەردەگرێت و قبوڵى دەكات ئەوا لەم كاتەدا دەبێت و دەكرێت ئەوە بڵێت، چونكە نازانرێت كە وەردەگیرێت یاخود نا.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٥٤٣ بەش: بیروباوه‌ڕ