هەندێ لە خەڵكى دەڵێن ڕاستكردنەوەى وشە و زاراوە گرنگ نییە لەگەڵ نیەت پاكى دڵدا، جا ڕاى بەڕێزتان چییە؟
ئەگەر مەبەستى لە ڕاستكردنەوەى وشە وزاراوە ئەوەبێت كەلەڕووى زمانى عەرەبیەوە بێت ئەوا وایە گرنگ نییە – لەگەڵ ڕاستێتى و دروستى بیروباوەڕدا- بەوەى كە وشەكان لە زمانى عەرەبیدا بەكارنەهاتووبن و قسەپێكراو نەبوون مادام ماناكەى واتادار و سەلامەتە.
بەڵام ئەگەر مەبەستى بەڕاستكردنەوەى وشە و زاراوە ئەوەبێت كە واز لەو وشانە بهێنرێن كە واتاى كوفر و شیرك دەگەیەنن ئەوا قسەكەى ڕاست نییە و بەڵكو ڕاستكردنەوەیان گرنگە، چونكە ناكرێت بەكەسێك بڵێین زمانت ئازاد بكە لە وتنى هەموو وتەیەك و هەرچى دەڵێیت بیڵێ مادام مادام نیەتت پاكە و تەواوە، بەڵكو دەڵێین وشەكان وابەستە وپەیوەستن بەوەى كە شەریعەت هێناویەتى.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –