حوکمى بەکارهێنانى وشەى صودفە چیە؟ ئایا دروستە بڵیم بە صودفە فڵانەکەسم لەبازاڕ بینى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بەکارهێنانى وشەى صودفە چیە؟ ئایا دروستە بڵیم بە صودفە فڵانەکەسم لەبازاڕ بینى؟

هیچى تێدا نیە کە مرۆڤ وشەى صودفە بەکاربهێنێ کاتێک کە باسی بینیى کەسێک دەکات چونکە مەبەستى قسەکەر لەو کاتەدا ئەوەیە کە پێشتر مەوعیدیان نەبوە کە لەو کاتە یەک ببینن بەڵکو بە صودفە یەکیان بینیوە ، نەک مەبەست پێى ئەوە بێ کە بە بێ تەقدیرى خواى گەورە یەکیان بینیوە .
وە وشەى صودفە لەهەندێ لە فەرمودەکاندا هاتووە لەوانە :
عَنْ أَنَسٍ قَالَ فَانْطَلَقْتُ بِهِ ( يعني بعبد الله بن أبي طلحة ) إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَصَادَفْتُهُ وَمَعَهُ مِيسَمٌ ) . . . الحديث. رواه مسلم (2144)
وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

وە هەروەها پرسیار کراوە لە شێخ عبید بن عبدالله الجابری حفظه الله :
ئایا حوكمی بەكارهێنانی ووشەی " سوتفە " چیە؟ بۆ نموونە: دەڵێیت: بە سوتفە فڵانە كەسم بینی.
ئاساییە و هیچ رێگریەكی تێدا نیە ، وەكو ئەوە وایە بڵێیت هاوكات بوو ، وەكو بڵێیت بە سوتفە گەیشتم پێی یان بە سوتفە گوێم لێ بوو ئەوا ئاساییە.
بەڵام ئەوا ئاسایی وڕێگە پێدراو نیە ئەگەر ئەو وشەیە بۆ بابەتی قەدەر بەكاربهێنیت وەكو بڵێت: منداڵەكە بە سوتفە لەدایك بوو ، یان فلانە كەس بە سوتفە مرد ئەمەیان جیاوازە.

سەردان: ٣,٠٧٦ بەش: هەمەجۆر