پرسیار کراوە لە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله :
هەندێک لە خەڵکى دەڵێن گەر نەعل و پێڵاو ژێرەوەى ڕووى لە ئاسمان بێ ئەوا مەلائیکەتەکان ناچنە ئەو ماڵەوە ، وە خواى گەورەش تەماشاى ئەو ماڵەیە ناکات ئایا بەڕێزتان چی دەڵێن لەم بارەیەوە؟
لە وەڵامدا فەرمووى : ئەمە هیچ ئەصڵێکى نیە ، وە وا نازانم گەر نەعل و پێڵاو ژێرەوەى ڕووى لە ئاسمان بێت هیچ شتێکى تیا بێت ، بەڵام ئەم کارە لە سەر دڵى خەڵکى ناڕەحەتە (واتە : گەر خەڵکى ببینین نەعل وپێڵاو ژێرەوەى ڕووى لە ئاسمانە بە لایەنەوە ناڕەحەتەوە و چاکى دەکەن) وە هەندێ جار شتێک بەلاى خەڵکیەوە زۆر گرنگى پێ دەدرێ بەڵام هیچ ئەصڵێکى نیە لە شەرعدا "نور على الدرب" (13/65) .
وە ئاساییە و هیچی تیا نیە ئەگەر شێوازەکەی بگۆڕدرێت ، چونکە بەشی خوارەوەی بەزۆری پیسی پێوەیە ، لە ئەدەب و ڕیزی جوان نیە کە ئەوە بکرێتە سەرەوە و خەڵکیش سەیری بکات .