من براكه‌م داواى پاره‌م لێ ده‌كات ژنى پێ بهێنێت ده‌ستى ناڕوات زۆر كێشه له‌گه‌ڵ دایكم دروست ده‌كات به‌ڵام براكه‌م ئیمانى زۆر لاوازه ئایا من تاچه‌ند گوناهبار ده‌بم یارمه‌تى ئه‌و بده‌م؟ پرسیارێكى تریشم هه‌یه : من كه‌سوكارم زۆریان فه‌قیرن قه‌ت له‌وان نامێنێته‌وه كه یارمه‌تى كه‌سانى تر بده‌م ئایا له‌م كاره‌دا خواى گه‌وره خێرم بۆ ده‌نوسێ؟خواپاداشتان بداته‌وه
ئه‌گه‌ر باوكت نه‌مابێت و ئه‌ركی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتیارێتی براكه‌ت له سه‌ر تۆ بێت ئه‌وا فه‌رزه له سه‌ر یارمه‌تی بده‌یت و ژنی بۆ بهێنیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ركی به‌خێوكردنی له سه‌ر تۆ نه‌بوو ئه‌وا یارمه‌تی دانی كارێكی چاكه و خێره و فه‌رز نىیه له سه‌ر تۆ ، له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی رِزگار كردنی دایكیشت بێت له كێشه‌ی براكه‌ت ئه‌وا فه‌رزه یارمه‌تی بده‌یت بۆ رِزگاركردنی دایكت .
وه ئامۆژگاری براكه‌ت بكه بۆ چاكسازی كردنی خۆی له بواری دینداری و خواپه‌رستیدا و هه‌وڵیش بده كچێكی ئیماندار و چاكه‌كار و پۆشته‌ی بۆ بدۆزه‌ره‌وه به‌ڵكو نیوه‌ی ئیمانه‌كه‌ی پێ مسۆگه‌ر بكات .
وه زه‌كات دان به خزمی فه‌قیر یاخود یارمه‌تی دانی فه‌قیری خزم دوو پاداشتی هه‌یه :
یه‌كه‌م هی زه‌كات دانه‌كه یان خێر و صه‌ده‌قه كردنه‌كه .
دووه‌م : هی گه‌یاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تى یه‌كه به هۆی ئه‌و یارمه‌تی دانه‌وه .
عن زينب امرأة عبد الله قالت سألت رسول الله (ﷺ) أيـجزئ عني من الصدقة النفقة على زوجي وأيتام في حجري قال رسول الله (ﷺ) : لـها أجران أجر الصدقة وأجر القرابة)) [صحيح سنن ابن ماجه رقم : (1843)] .
واته : زه‌ینه‌بی خێزانی (عبدالله)ی كورِی (مسعود) پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئایا پاره‌به‌خشین به سه‌ر مێرده‌كه‌م و منداڵانێكی یه‌تیم كه له ئامێزی مندا ده‌ژین زه‌كاته‌كه‌م له سه‌ر ده‌خات ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش (ﷺ) فه‌رمووی : دوو پاداشتی هه‌یه پاداشتی زه‌كاته‌كه و پاداشتی خزمایه‌تیه‌كه .
تۆ له‌و كاره خێرت ده‌گات و تاوانبار نابیت .
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه