ئەو کەسانە کێن لەحەوزی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕێگری خواردنی ئاویان لێدەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسانە کێن لەحەوزی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕێگری خواردنی ئاویان لێدەکرێت ؟
پرسیار:

سەبارەت  بەفەرموودەی حەوز ، کەوا کەسانێک دەیهێننەوە کە پێغەمبەر لەسەری وەستاوە ، ئەو کەسانە کێن ڕێگری خواردنی ئاویان لێدەکرێت ؟ ئایە ئەوانەن خاوەن بیدعەکانن؟ ئایا بیدعە(شتی تازەداهێنراو) چەند جۆری هەیە؟

ئەو کەسانەی لەڕۆژی دوایدا لەخواردنی ئاوی حەوزی کەوسەر بێبەش دەکرێن بریتین لەهەموو ئەو کەسانەی شتی تازەیان لەدینی خوادا داهێناوە و ئەو شتە داهێنراوانەش لەدیندا نی یە ، لەبەر ئەوەی بە پێغەمبەر دەوترێت نازانیت دوای تۆ چییان داهێناوە ، هەرکاتێک مرۆڤ بەهێزبێت لەشوێنکەوتنی پێغەمبەر ئەوا چونە ژورەوەی مسۆگەر دەبێت ، هەربۆیە وتراوە هەرکەسێک چوبێتە نێو شەریعەتی پێغەمبەر لەو ئاوە دەخوات ، هەرکەسێکیش نەچوبێتە نێو شەریعەتی پێغەمبەر لەو ئاوە ناخوات ، بەڵام وتەی پرسیارکەر ئایا بیدعە(شتی تازەداهێنراو) چەند جۆرێکی هەیە؟ بەڵێ بیدعە(شتی تازەداهێنراو) چەند جۆرێکی هەیە و زۆرە ، جۆری وای هەیە خاوەنەکەی دەگەیەنێتە پلەی کوفر ، جۆری وایشی هەیە خاوەنەکەی ناگەیەنێتە پلەی کوفر، بەڵێ .
سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [302]

عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :
( إِنِّي فَرَطُكُمْ عَلَى الْحَوْضِ مَنْ مَرَّ عَلَيَّ شَرِبَ ، وَمَنْ شَرِبَ لَمْ يَظْمَأْ أَبَدًا ، لَيَرِدَنَّ عَلَيَّ أَقْوَامٌ أَعْرِفُهُمْ وَيَعْرِفُونِي ، ثُمَّ يُحَالُ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ ، فَأَقُولُ : إِنَّهُمْ مِنِّي ، فَيُقَالُ : إِنَّكَ لَا تَدْرِي مَا أَحْدَثُوا بَعْدَكَ ، فَأَقُولُ : سُحْقًا ، سُحْقًا ، لِمَنْ غَيَّرَ بَعْدِي ) .
رواه البخاري ( 6212 ) ومسلم ( 2290 ) .

سەردان: ٣,١٠٨ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى