چارەنوسی منداڵانی باوەڕدار و بێ باوەڕان لە قیامەتتدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چارەنوسی منداڵانی باوەڕدار و بێ باوەڕان لە قیامەتتدا
پرسیار:

چارەنووسى منداڵانى باوەڕدار چییە و هەروەها چارەنووسی منداڵانى هاوەڵ پەیداكەران چییە كە بە منداڵى مردوون؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

چارەنووسی منداڵانى باوەڕدار بریتیە لە بەهەشت، چونكە شوێنكەوتەى باوكانیانن.
بەڵام منداڵانى بێباوەڕ كە لە دایك وباوكێكى ناموسڵمانەوە هاتوونەتە دونیاوە و گەورەبوون، ڕاستترین ڕا وبۆچوون ئەوەیە كە بڵێین: خوا زاناترە بەوەى كە چییان دەكرد لە كردەوە، بۆیە ئەوان لە ئەحكامى دونیادا وەكو باوكەكانیان حسابیان بۆ دەكرێت بەڵام سەبارەت بە رۆژى دوایی ئەوا خواى گەورە زاناترە بەوەى كاروكردەوەیان چییە  .

چارەنووسی منداڵانى باوەڕدار بریتیە لە بەهەشت، چونكە شوێنكەوتەى باوكانیانن، خواى گەورە دەفەرموێت:(وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ) (الطور:21).
واتە: وە ئەو كەسانەش كە باوەڕیانهێناوە و نەوەكانیشیان بە باوەڕەوە شوێنیان كەوتوون ، ئەوا نەوەكانیان پێدەگەیەنین لەو پلە و پایەیەى كە تێیدان لە بەهەشتدا ، ئەگەرچى كردەوەكانیشیان نەگاتە ئاستی كردەوەی باوكانیان ، ئەوەش بۆ ئەوەی چاوى باوانیان بە ڕۆڵەكانیان گەش بێتەوە لەو پلە و پایەیەى كە تێیدان ، و لەسەر چاكترین حاڵ پێكەوە كۆدەكرێنەوە ، بەشێوەیەك كە هیچ لەپاداشتى كردەوەی باوانیان كەم ناكەینەوە . هەموو كەسێك پەیوەستى كردەوەكانی خۆیەتی ، گوناهی هیچ كەسی تر لە خەڵكى هەڵناگرێت.
بەڵام منداڵانى بێباوەڕ كە لە دایك وباوكێكى ناموسڵمانەوە هاتوونەتە دونیاوە و گەورەبوون، ڕاستترین ڕا وبۆچوون ئەوەیە كە بڵێین: خوا زاناترە بەوەى كە چییان دەكرد لە كردەوە، بۆیە ئەوان لە ئەحكامى دونیادا وەكو باوكەكانیان حسابیان بۆ دەكرێت بەڵام سەبارەت بە رۆژى دوایی ئەوا خواى گەورە زاناترە بەوەى كاروكردەوەیان چییە وەكو پێغەمبەرى خوا  فەرموویەتى. أخرجه البخاري، كتاب الجنائز، باب ما قيل في أولاد المشركين . (1384) . ،
بۆیە تەنها دەڵێین خوا زاناترە بە چارەنووسیان.

وە لەڕاستیشدا ئەو بابەتە زۆر پەیوەندى پێمانەوە نییە، بەڵكو ئەوەى پەیوەندى پێمانەوە هەیە حوكمى ئەوانە لە دونیادا (واتە منداڵانى بێباوەڕان) حوكمیشیان لە دونیادا ئەوەیە كە ناشۆردرێن و كفن ناكرێن و نوێژیان لەسەر ناكرێت ولەگۆڕستانى موسڵمانانیش نانێژرێن. والله أعلم .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٢٠٤ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى