ئایا ڕاستە كە مەهدی چاوەڕوانكراو (المهدي المنتظر)پێش هاتنی قیامەت دەردەچێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە كە مەهدی چاوەڕوانكراو (المهدي المنتظر)پێش هاتنی قیامەت دەردەچێت؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد:

بەڵی مەهدی چاوەڕوانكراو ڕاستە و لە ئاخر زەماندا ڕوودەدات نزیك دەرچونی دەججال و دابەزینی عیسی علیه السلام، لەو كاتەی جیاوازیەك لە نێوان خەڵكدا دروست دەبێت لەسەر مردنی خەلیفەیەك،ئا لەو كاتە مەهدی دەردەچێت و بەیعەتی پێ دەدرێ و بۆ ماوەی حەوت یان نۆ ساڵ دادگەری لە نێو خەڵكدا بڵاودەكاتەوە،لەو كاتەی هاتنی ئەودا (عیسی)ی كوڕی (مەریەم)یش علیه الصلاة والسلام دادەبەزێت،ئا بەم شێوەیە لە فەرموودەیەكی زۆردا هاتووە.
بەڵام ئەو مەهدیەی كەوا شیعە ڕافیزیەكان بانگەشەی بۆ دەكەن،ئەوەی كە لەسەرداب دایە،ئەوە لە لای زانایان هیچ ئەصڵ و ئەساسێكی نیە و ڕاست نیە.
بەڵام ئەو مەهدیە چاوەڕوانكراوەی كە لە فەرموودە صەحیحەكاندا هاتووە ئەوە لە بنەماڵەی پەیامبەری خوایە و لە ڕۆڵەكانی فاتیمەیە ڕەزای خوای لێ بێ،ناویشی وەكو ناوی پەیامبەرە وایە:ناوی محمدە ناوی باوكیشی: عبدالله یە،ئەمە ڕاستەو حەقە و لە فەرموودە صەحیحەكاندا هاتووە و لە ئاخر زەمانیشدا ڕوودەدات،و بە هۆی دەرچوون و بەیعەت پێدانیەوە كۆمەڵێك بەرژەوەندی موسڵمانان تێدا دەبێت لەوانە:
بەرپاكردنی دادگەری و بڵاوكردنەوەی شەریعەت و نەهێشتنی ستەمی سەر خەڵك.
لە فەرموودەكاندا هاتووە كە مەهدی دێت زەوی پڕ دەكات لە دادگەری دوای ئەوەی پڕبووە لەستەم و دەرچونەكەی لە كاتی بونی پشێویەكدایە لە نێوان خەڵك كە بە هۆی مردنی خەلیفەی ئەو كاتەوە دروست بوە، بۆیە ئەهلی ئیمان و عەدل بەیعەتی پێ دەدەن بە هۆی ئەوەی لێی دەبینن خێر و دامەزراوی و ئەوەی كە لە ئال و بەیتە.
وصل الله علی سیدنا محمد
[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٢,٨٦٧ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى