منداڵی کافر بمرێ دەچێتە بەهەشتەوە یان دۆزەخ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
منداڵی کافر بمرێ دەچێتە بەهەشتەوە یان دۆزەخ؟
پرسیار:

سڵاوی خوات لێ بێت مامۆستایانی بەڕێز ، تاوانی منداڵ چیە كە لەدایك بێت لە شوێنێكی ئەم زەویەدا كە دینی ئیسلامی تیانەبێت و هەرنەشی بیستبێت ، ئێ كە مرد كافرە یان موسوڵمان تكایە بەبەڵگەوە.

سڵاوی خوای گەورە لە بەڕێزیشت بێت

منداڵ هیچ تاوانی نییە ئەگەر لە كۆمەڵگایەكی موسوڵمان یان نا موسوڵمان بێتە دونیاوە ، و ئەگەر مرد بە منداڵی ئێمە ناتوانین حوكمیان بەسەردا بدەین نە بۆ بەهەشت نە بۆ دۆزەخ ، چونكە خوا دەزانێ ئەگەر لە دونیادا بونایە چ كارێكیان دەكرد چاك یان خراپ ، جا باشترین وەڵام لە منداڵانی موشریكەكاندا وەك ابن تیمیە –رحمە الله- باسیكردووە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا لە بوخاری و موسلیم دا فەرموویەتی : (ما من مولود الا يولد على الفطرة ....) الحديث . قيل يارسول الله أرأيت من يموت من اطفال المشركين وهو صغير قال اللهم أعلم بما كانو عاملين ) . 
وە ڕیوایەت كراوە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (انهم يوم القيامة يمتحنون في عرصات القيامة فمن أطاع الله حينئذ دخل الجنة ومن عصى دخل النار) 
واتە : منداڵانی موشریكەكان لە قیامەتدا تاقی دەكرێنەوە لە گۆڕەپانی حەشردا لە قیامەت هەركەسیان گوێڕایەڵی خوا بكەن ئەو كاتە دەچنە بەهەشتەوە ، وە هەركەسیان سەرپێچی خوا بكەن دەچنە ئاگرەوە ئەم ڕایە ڕای پەسەند كراوە لای ئەهلی سوننەت وە چەندین ڕاو بۆ چوونی تریش هەیە .

بڕوانە مجموع الفتاوی شێخی ئیسلام ابن تیمیە ج 4 ل 300-322 

مامۆستا خلیل أحمد کەلاری

سەردان: ٢,٨٨٥ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى