به‌ڵگه‌ چیە له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌ى خەڵکى و شێوازەکەى چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
به‌ڵگه‌ چیە له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌ى خەڵکى و شێوازەکەى چۆنە؟

به‌ڵگه‌ى زیندوو بوونه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌: [... يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (6) ] واته‌: ڕۆژێك كه‌ هه‌موو خه‌ڵك له‌به‌ر ده‌ستى خواى په‌روه‌ردگاردا ده‌وه‌ستن و لێپرسینه‌وه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌م و زۆرى كرده‌وه‌كانیان، و له‌و ڕۆژه‌شدا هه‌موو ملكه‌چى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیانن .
وه‌ هاتوویشه‌ له‌ ده‌قی تردا كه‌له‌ پێش ئه‌وه‌دا سێ فووپیاكردن هه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ن: فووپیاكردن بۆ ترساندن، فووپیاكردن بۆ مراندن، فووپیاكردن بۆ زیندووبونه‌وه‌ و ده‌رچوون له‌گۆڕ، كه‌ خه‌ڵكى ده‌رده‌چن بۆ لاى په‌روه‌ردگاریان به‌پێى په‌تى و ڕووتى و خه‌ته‌نه‌نه‌كراوى و خۆر لێیانه‌وه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌، وه‌یه‌كه‌م كه‌سیش كه‌ زه‌وى له‌ت ده‌بێ و لێى دێته‌ده‌ره‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان محمده‌ - -، خه‌ڵكى هه‌موو ده‌رده‌چن وه‌كو كولله‌ى بڵاوه‌پێكراو به‌په‌له‌ به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى بانگیان ده‌كرێت، وله‌كاتى هێنانى نامه‌ى كرده‌وه‌كانیشدا ته‌واوى جوڵه‌كان ده‌وه‌ستن و بێده‌نگیه‌كى ترسێنه‌ر دایان ده‌گرێت، وئه‌وه‌ى شاراوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و په‌نهانى ناوسنگ و ناخیش ئاشكرا ده‌بێت، و خواى میهره‌بانیش له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدا به‌بێ نێوه‌ندێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، و ته‌رازوى كێشانى كرده‌وه‌كان داده‌نرێت و پردى صیرات سه‌ر دۆزه‌خیش ڕاده‌خرێت و چاكه‌كاران به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بن وخراپه‌كارانیش به‌رده‌بنه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ، ئاله‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌دوو ماڵه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ ده‌بێته‌ ماڵ و دوانشینگه‌ى له‌خواترسان، ئه‌ویش به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌یه‌، ئه‌وی تریش ماڵى بێباوه‌ڕ و هاوبه‌ش په‌یداكه‌ر و دوڕووانه‌، ئه‌ویش ئاگـره‌.
له‌ به‌روبومه‌كانى باوه‌ڕهێنان به‌ زیندووبونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ :
وات لێ ده‌كات چوست وچالاك بیـت بۆ ئه‌نجام دانى كاروكرده‌وه‌ و گرتنه‌به‌رى هۆكاره‌كانى گه‌یشتن به‌ به‌هه‌شت و خۆپارێزى كردنیش له‌وه‌ى ده‌تگه‌یه‌نێت به‌ ئاگــر.

سەردان: ٢,٥٨٠ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى