مه‌به‌ست لێى پرسیارى دوو فریشتهكهیه بۆ مردووه‌كه له ناو گۆڕه‌كه‌یدا، ئه‌وانیش سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگارى و دینه‌كه‌ى و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - ﷺ -، كه ئه‌وه‌ش باسێكى غهیبـى و په‌نهانیه، و گۆڕیش یان ئه‌وه‌تا باخچه‌یه‌كه له باخچه‌كانى به‌هه‌شت وه یاخود چاڵێكه له چاڵه‌كانى دۆزه‌خ.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌م فهرموودههیهیه:
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنه حَدثهمْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا وُضِعَ فِي قَبْرِهِ وَتَوَلَّى عَنْهُ أَصْحَابُهُ وَإِنَّهُ لَيَسْمَعُ قَرْعَ نِعَالِهِمْ أَتَاهُ مَلَكَانِ فَيُقْعِدَانِهِ فَيَقُولَانِ مَا كُنْتَ تَقُولُ فِي هَذَا الرَّجُلِ لِمُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَمَّا الْمُؤْمِنُ فَيَقُولُ أَشْهَدُ أَنَّهُ عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ فَيُقَالُ لَهُ انْظُرْ إِلَى مَقْعَدِكَ مِنَ النَّارِ قَدْ أَبْدَلَكَ اللَّهُ بِهِ مَقْعَدًا مِنَ الْجنَّة فَيَرَاهُمَا جَمِيعًا قَالَ قَتَادَة وَذكر لنا أَنه يفسح لَهُ فِي قَبره ثمَّ رَجَعَ إِلَى حَدِيث أنس قَالَ وَأَمَّا الْمُنَافِقُ وَالْكَافِرُ فَيُقَالُ لَهُ مَا كُنْتَ تَقُولُ فِي هَذَا الرَّجُلِ فَيَقُولُ لَا أَدْرِي كُنْتُ أَقُولُ مَا يَقُولُ النَّاسُ فَيُقَالُ لَا دَرَيْتَ وَلَا تَلَيْتَ وَيُضْرَبُ بِمَطَارِقَ مِنْ حَدِيدٍ ضَرْبَةً فَيَصِيحُ صَيْحَةً يَسْمَعُهَا مَنْ يَلِيهِ غَيْرَ الثقلَيْن» وَلَفظه للْبُخَارِيّ.
واته: له ئه‌نه‌سی كوڕى مالكه‌وه - رضي الله عنه - كه پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - فه‌رموویه‌تى: به‌نده كاتێك كه ده‌مرێت و ده‌خرێته نێو گۆڕه‌وه‌و هاوڕێ و دۆسته‌كانى ده‌ڕۆن و به‌جێى ده‌هێڵن و ئه‌ویش ده‌نگى رۆیشتنى پێڵاوه‌كانیان ده‌بیستێت و له‌وكاته‌دا دوو فریشتهدێن بۆ لاىو داى ده‌نیشێنن و پێى ده‌ڵێن: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ى ئه‌و پیاوه‌ى كه ناوى محمد بوو - ﷺ - ؟ جا باوه‌ڕدار ده‌ڵێت شاهێدى ده‌ده‌م كه ئه‌و به‌نده ونێردراوى خوا بوو، جا پێى ده‌وترێت سه‌یرى شوێنه‌كه‌ت بكه له ئاگردا وا خواى گه‌وره بۆى گۆڕیت به شوێنێك له به‌هه‌شتدا ئه‌ویش هه‌ردوو شوێنه‌كه ده‌بینێت. به‌ڵام كه‌سى دووڕو یان بێباوه‌ڕ پێى ده‌وترێت چی ده‌ڵێی ده‌رباه‌رى ئه‌و پیاوه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت : نازانم، ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ده‌یانووت منیش ده‌مووته‌وه، جا پێى ده‌لێن: نازانیت و نهتخوێندوه و بهچهكوچى ئاسنین لێى ده‌درێت و ئه‌ویش هاوار وناڵهیهكى لێوه ده‌رده‌چێت هه‌موو دروستكراوێك ده‌یبیستێت جگه له مرۆڤ و جنۆكه نه‌بێت.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي