سزای کەسی موڕتەد و هەڵگەڕاوە لەئیسلام کوشتنە ، باشە ئەم توندیە بۆ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزای کەسی موڕتەد و هەڵگەڕاوە لەئیسلام کوشتنە ، باشە ئەم توندیە بۆ ؟

بەڵێ سزای کەسی موڕتەد وهەڵگەڕاوە لەئیسلام کوشتنە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ) البقرة/217 ،
واتە : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان له‌ دینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌ وه‌ به‌ كافری بمرێت ئه‌وانه‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تیشدا وه‌ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و به‌ نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه‌.

وەپێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أنه فەرموویەتی : ( من بدّل دينه فاقتلوه ) رواه البخاري في صحيحه ،
واتە : هەرکەسێک لەدینەکەی هەڵگەڕایەوە ئەوا بیکوژن .

جا مانای فەرموودەکە ئەوەیە : هەرکەسێک لەدینی ئیسلام وەرگەڕێتەوە وبچێ بۆ دینێکی تر وتەوبە نەکات ئەوا دەکوژرێت ، لەپێغەمبەرەوە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سابت بووە کەفەرموویەتی ، : ( لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث : النفس بالنفس ، والثيّب الزاني ، المارق من الدين التارك للجماعة ) رواه البخاري ومسلم .
واتە : خوێنی هیچ موسوڵمانێک حەڵاڵ نی یە کەشایەتی بدات هیچ پەرستراوێک شیاوی پەرستن نی یە بەحەق جگە لە خودا ومن نێردراوی خودام تەنها بەسێ هۆکار نەبێت :
کەسێک کەسێکی کوشتبێت ، و پیاو یاخود ئافرتێک زەواجیان کردبێت وزینا بکەن ، ئەو کەسەی کەلەدین دەردەچێ وجیا دەبێتەوە لەکۆمەڵی باوەڕداران .

جا هۆکاری ئەو توندیە لەسزادانی موڕتەددا بۆ چەند شتێک دەگەڕێتەوە ، لەوانە :
یەکەم : ئەم سزایە بۆ ترساندنی کەسانێکە کەبەدرۆ وا خۆیان نیشان دەدەن باوەڕدارن ، وئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگاو بۆ هیچ شتێک نەنرێت مەگەر بەبەرچاو ڕوونیەوە نەبێت و وا لەکەسەکان دەکات جێگیر بن لەسەر ئیسلام .
جا هەرکەسێک بەئارەزوی خۆی موسوڵمان بوو پاشان کافر بووەوە ئەوا دەکوژرێت .

دووەم : هەرکەسێک ئیعلانی موسوڵمان بوونی بکات ئەوا دێتە نێو کۆمەڵی باوەڕدارانەوە ، وەهەرکەسێکیش بێتە نێو موسوڵمانانەوە ئەوا داوای لێ دەکرێت خۆشەویستی تەواوی بۆی هەبێت وسەری بخات ودوورکەوێتەوە لەهەرشتێک کەدەبێتە هۆکاری پارچە پارچە بوونی موسوڵمانان ، بێگومان هەڵگەڕانەوە لەئیسلام دەرچوونە لەکۆمەڵی موسوڵمانان وبەرنامەی خودا وخاوەنەکەی دەبێتە کارکتەرێکی خراپ وگێرە شێوێن ، هەربۆیە کوشتن گەورەترین ڕێگرە لەبەردەم ئەو جەریمەیەدا .

سێیەم : کاتێ کەسێک هەڵدەگەڕێتەوە لەئیسلام ڕەنگە کەسانی نەزان وزەعیف وا لێی حاڵی ببن کە ئەم کەسە هەموو وردەکاریەکانی ئیسلامی زانیوە بۆیە لێی هەڵگەڕاوەتەوە ، وگەر حەق بوایە موڕەتەد نەدەبووەوە !، دواتر ئەو کەسە هەر درۆ وگومانێک ناڕاست بڵاو بکاتەوە ئەو کەسانە لێی وەردەگرن ، بۆیە کوشتنی موڕتەد واجبە بۆ پاراستنی دینی ئیسلام لەکەسانی درۆزن وگێرەشێوێنان، وپاراستنی ئیمانی ئەو کەسانەی کەموسوڵمان بوون ، ولابردنی بەربەستە لەبەر دەم ئەوانەدا کەدەیانەوێت موسوڵمان ببن .

چوارەم : وەهەروەها دەڵێین : گەر سزای کوشتن لەیاسا دەسکردەکانی بەشەردا بۆ کەسانێک دانرابێت کەئەمنی وڵات دەخەنە مەترسیەوە ودەبنە هۆی تێکدانی کۆمەڵگا ومادەی هۆشبەر هاوردە دەکەن ...هتد ، ئەوا دینی ئیسلام لەپێشترە کەسانی هەڵگەڕاوە لێی بکوژرێت چونکە دینێکی ڕاستە وهیچ گومانێکی لەسەر نی یە وزۆر پێویستە بۆ پارێزگاری کردن لێی کەسانی موڕتەد بکوژرێن ونەهێڵدرێت درۆ وشتی ناڕاست بدەنە پاڵ ئیسلام وکەسانی نەزان هەڵخەڵەتێنن ولەخشتەیان بەرن .

فتاوى اللجنة الدائمة (21/231-234) .

سەردان: ٤,١٦٠ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان