ڕاوه‌ ماسی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، حوكمی ڕاوه‌ ماسی چیه‌ له‌ ئێستادا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕاوه‌ ماسی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، حوكمی ڕاوه‌ ماسی چیه‌ له‌ ئێستادا؟

كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ دیاره‌ بۆ حیكمه‌تێكه‌ بۆ مه‌صله‌حه‌تێكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌، به‌س بۆ ئه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ خه‌ڵك مه‌حروم بكرێت، دیاره‌ خێرێك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تێدایه‌، مادام به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌ بین، بۆیه‌ له‌ عه‌قیده‌ و مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌دا هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت كه‌ ده‌درێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دابێت پێویسته‌ گوێڕایه‌ڵی بین، هه‌ر بڕیاریك ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدا بێت، پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نه‌بێت وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دابێت پێویسته‌ تۆ گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بڕیاره‌ بیت كه‌ له‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، گوێ مه‌ده‌ به‌وه‌ی حكومه‌ت كێیه‌ و كێ نییه‌، زه‌یده‌ یان عه‌مڕه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌، ئایا خۆی له‌خۆیدا پیاوی چاكه‌ یان پیاوی خراپه‌، مادام حكومه‌ت یاسایه‌كی ده‌ركردووه‌ ئه‌و یاسایه‌ بۆ به‌ره‌و پێش چوون و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی بێت پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوا نه‌بێت، ئه‌وا پێویسته‌ ئینسان ڕه‌چاوی بكات و پابه‌ندی بێت و نابێت سه‌رپێچی بكات، به‌ڵام هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك ده‌رده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوا بێت ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی مه‌كه‌ن و نابێت پابه‌ندی بین چونكه‌ شه‌رعی خوا و بڕیاری خوا له‌سه‌رووی بڕیاری كه‌سانێكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ یان غه‌یری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ بڕیارێكت بۆ ده‌ربكه‌ن پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوا بێت، ده‌ڵێین: بڕیاری خوا له‌سه‌رووی هه‌موو بڕیاری تۆیه‌و حساب بۆ بڕیاری تۆ ناكه‌ین تا له‌توانامان دابێت.
وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن د.عبداللطیف أحمد، به‌رنامه‌ی وه‌ڵامی بینه‌ران، 5 شعبان 1440

سەردان: ٣,٥٢٦ بەش: هەمەجۆر