بەكارهێنانى ووشەى " مەسیحیەت لەبرى نەصرانیەت و مەسیحى لەبرى نەصرانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەكارهێنانى ووشەى " مەسیحیەت لەبرى نەصرانیەت و مەسیحى لەبرى نەصرانى
پرسیار:

بەكارهێنانى ووشەى " مەسیحیەت لەبرى نەصرانیەت و مەسیحى لەبرى نەصرانى" ئایا دروست و تەواوە؟

گومانى تێدا نییە كە دانەپاڵى نەصرانیەكان بۆلاى مەسیح لەپاش هانى پێغەمبەرى خوا  دانەپاڵێكى صەحیح و تەواو نییە، چونكە ئەگەر صەحیح بێت ئەوا باوەڕیان بە محمد دەهێنا  ، لەبەر ئەوەى باوەڕیان بە محمد  خودى باوەڕهێنانە بە عیساى كوڕى مەریەم  چونكە خواى گەورە دەفەرموێت: (وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرائيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ) (الصف:6).
 واتە: وە باسى ئەوەش بۆ گەلەكەت بكە ـ ئەى پەیامبەرى خوا   ـ كاتێك كە عیساى كوڕى مەریەم بە گەلەكەى فەرموو : من پەیامبەرى خوم بۆ ئێوە ، باوەڕمهێناوە و بەڕاستدانەرى تەوراتى پێش خۆمم ، و شایەتى دەدەم بە ڕاستگۆیى پەیامبەرێك كە لە پاش من دیت ناوى ( أحمد ) ـە ـ ئەوەیش موحەممەدە   ـ ، وە بانگەشەى باوەڕپێهێنانو بەڕاستدانانى دەكەم . كەچى كە موحەممەدیان بە موعجیزە و ئایەتە رونەكانەوە بۆ هات وتیان : ئەمەى تۆ بۆمانت هێناوە جادویەكى ئاشكرایە . وە عیساى كوڕى مەریەم مژدەى هاتنى محمدى  پێیان نەدا بۆ ئەوە نەبێت كە باوەڕى پێ بهێنن و پەیامەكەى وەربگرن و شوێنى بكەون، چونكە مژدە دان بەشتێك كەسوودى نەبێت ئەوا لەغوە و بێ مانایە لەقسەدا وكەسێك كە نزمترین ئاستى ژیریشی هەبێت شتى وا ناڵێت چ جاى یەكێك لە پێغەمبەرانى أولوا العزم كە عیساى كوڕى مەریەمە  وە ئەو مژدەیەشی كە عیساى كوڕى مەریەم دای بە نەوەى ئیسرائیل بریتی بوو لە هاتنى پێغەمبەر محمد  و ئەو بڕگەی ئایەتەكەش كە دەفەرموێت:
( فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ)  بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە ئەو پێغەمبەرەى مژدەى هاتنى دا هات و بەڵام ئەوان باوەڕیان پێى نەكرد و وتیان ئەمە سیحرێكى ئاشكرایە، جا ئەگەر كوفریان بە محمد  ئەوا ئەوە كوفریشە بە عیساى كوڕى مەریەم كە مژدەى هاتنى محمدى پێ دان ، هەربۆیە دروست و تەواو نییە كە بدرێنە پاڵ عیساى مەسیح و بووترێت مەسیحیەكان، چونكە ئەگەر لەڕاستیدا بەوشێوەیە بوونایە ئەوا باوەڕیان بەو مژدەیە دەهێنا كە مەسیح پێى دابوون، چونكە عیساى كوڕى مەریەم و پێغەمبەرانى تریش جگە لەو خواى گەورە پەیمانى لێ وەرگرتوون بەباوەڕهێنان بە محمد  وەكو خواى گەورە دەفەرموێت:
(وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ) (آل عمران:81) واتە: ئەى پەیامبەرى خوا   بە یاد بهێنەوە و بە بیر بخەرەوە ئەو كاتەى كە خواى پاك و بێگەرد پەیمانى دووپاتكراوەى لە سەرجەم پەیامبەران وەرگرت : كە هەرچیم دانآ لە كتێب و دانایى ، پاشان پەیامبەرێكتان لە لایەن منەوە بۆ هات ، بە ڕاستدانەرى پەیامەكانى ئێوەش بوو ئەوا دەبێت باوەڕى پێبهێنن و پشتیوانى بكەن .
پاشان فەرمووى : ئایا دانتان بەمەدا نا و پەیمانە دووپاتكراوەكەمتان وەرگرت ؟ ئەوانیش وتیان : دانمان پێدانا و قبوڵمان كرد ، خواش فەرمووى : دەبا هەندێكتان شایەت بن بەسەر هەندێكى ترتانەوە ، وە بەوەش شایەتى بدەن لەسەر نەتەوەكانتان ، وە منیش لەگەڵتاندا لەشایەتەكان دەبم لەسەر ئیوە و ئەوانیش . لەمەشەوە بۆمان دەردەكەوێت كە بەڕاستى خوا پەیمانى لە هەموو پەیامبەران وەرگرتووە كە باوەڕ بە موحەممەد   بهێنن ، هەروەك پەیمانى لە نەتەوەى پەیامبەرانیش وەرگرتووە لەسەر ئەوە .
جا ئەوەى بەڕاستدانەرى پەیامەكانى ئەوان بوو بریتی بوو لە محمد  لەبەر ئایەتى: (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقّ)(المائدة: من الآية48) . واتە: ئەى پەیامبەرى خوا   ئێمە قورئانمان بۆ دابەزاندووى ، و هەموو ئەوەى كە تێیدایە هەقە و شاهیدە لەسەر ڕاستێتى كتێبەكانى پێش خۆى ، و ئەوەى كە لەلایەن خواى پەروەردگارەوەیە و بەڕاست دانەرى هەموو ئەو ڕاستیانەیە كە تێیدایە ، و ڕوونكەرەوەشە بۆ ئەو گۆڕدراوانەى كە تێیدایە ، و هەڵوەشێنەرەوەشە بۆ هەندێك لە حوكمەكانى ، سا ئەوانەى كە دێنەلات لە جولەكە بۆ دادوەریكردن دادوەرى لە نێوانیان بكە بەوەى كە بۆت دابەزێنراوە لە قورئاندا ، وە نەكەى لەو هەقەى كە خواى پەروەردگار فەرمانى پێكردووى لابدەى بۆ ئەو ئارەزووەى كە ئەوان لەسەرى ڕاهاتوون.
جا پوختەى قسە ئەوەیە كە دانەپاڵى نەصرانیەكان بۆ لاى مەسیح عیساى كوڕى مەریەم قسەیەكە كە واقع بەدرۆى دەخاتەوە، چونكە ئەوان كوفریان كرد بەو مژدەیەى مەسیح كە محمد بوو  وە كوفر بەو مژدەیە كوفریشە بە عیساى كوڕى مەریەم  .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله

سەردان: ١,٥٩٥ بەش: گروپ و ئاینەکان