کۆمەڵێک هەن بەخۆیان دەڵێن (قورئانی)وبانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە شوێنی قورئان دەکەون ، بۆ چوونی بەڕێزتان چی یە لەو بارەیەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کۆمەڵێک هەن بەخۆیان دەڵێن (قورئانی)وبانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە شوێنی قورئان دەکەون ، بۆ چوونی بەڕێزتان چی یە لەو بارەیەوە ؟

کەسانێک بابەتێکیان وروژاندووە ئەوەش گوایە سوننەت سەرچاوەی تەشریع نی یە ، وئەوانە ناوی خۆیان ناوە قورئانی ، دەڵێن : ئێمە قورئانمان هەیە ئەوەی قورئان بەحەڵاڵی بزانێت ئێمەش بەحەڵاڵی دەزانین و ئەوەی قورئان بەحەڕامی بزانێت ئێمەش بەحەڕامی دەزانین ، وە دەڵێن :
گوایە سوننەت وفەرموودە چەندین فەرموودەی هەڵبەستراوی تێدایە بەدەم پێغەمبەرەوە ، ئائەو کەسانە درێژ کراوەی ئەوانەن کە پێغەمبەری خوا هەواڵی لەبارەیانەوە داوە ، ئیمامی ئەحمەد وئەبو داود والحاكم بەسەنەدێکی صەحيح لە میقدادەوە گێڕاویانەتەوە کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( يوشك أن يقعد الرجل متكئاً على أريكته يحدث بحديث من حديثي فيقول بيننا وبينكم كتاب الله ، فما وجدنا فيه من حلال استحللناه ، وما وجدنا فيه من حرام حرمناه ، ألا وإن ما حرم رسول الله مثل ما حرم الله ) الفتح الكبير 3/438 ورواه الترمذي باختلاف في اللفظ ، وقال : حسن صحيح ( سنن الترمذي بشرح ابن العربي ط الصاوي 10/132) .
واتە : نزیكه‌ خه‌ریكه‌ ڕۆژگارێك دێ پیاوێك له‌ شوێنێك دانیشێ‌و پاڵ ده‌داته‌ سه‌ر لا ته‌نیشته‌كى، فه‌رمووده‌یه‌كى من بگێڕێته‌وه‌و بڵێ: ئێمه‌ كتێبى خوامان له‌ نێواندایه‌، ئه‌وه‌ى تێیدا حه‌ڵاڵ بوو، ئه‌وه‌ به‌ حه‌ڵاڵى ده‌زانین، ئه‌وه‌ى تێیدا حه‌ڕام بوو، به‌ حه‌ڕامى ده‌زانین دوایی پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى : ئاگادارو وریابن!
دەی ئاگادار بن ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا حه‌ڕامى كردوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خوا حه‌ڕامى كردبێ .

لەڕاستیدا ئائەوانە قورئانی نین وقورئان بەریە لێیان ، چونکە قورئان واجبی کردووە گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکرێت ونزیکەی سەد ئایەت هاتووە لەم بارەیەوە ، بەشێوەیەک گوێ ڕایەڵی پێغەمبەری وەک گوێ ڕایەڵی خودا وێنا کردووە : (مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ) سورة النساء/80 ،
واتە : هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- - به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت [وَمَنْ تَوَلَّى] وه‌ هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له‌ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- - [فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (80)] ئه‌وه‌ تۆمان نه‌ناردووه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

بەڵکو قورئانی پیرۆز ئەوەی کەئەوان بانگەشەی شوێن کەوتنی دەکەن نەفی ئیمانی کردووە لەهەر کەسێک کەبێ فەرمانی پێغەمبەر بکات وبەحوکمی خودا ڕازی نەبێت هەروەک فەرمویەتی : ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) سورة النساء /65 .
واتە : ئه‌ی محمد- - سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه‌ حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات [ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ] پاشان كه‌ تۆ بڕیارت دا له‌ نێوانیاندا نابێ له‌ نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه‌ تۆ داوته‌، وه‌ ئه‌بێ له‌ناخی دڵیاندا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ [وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (65)] وه‌ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه‌

وئەو قسەیەیان گوایە : سوننەت وفەرموودە چەندین فەرموودەی هەڵبەستراوی تێدایه پوچەڵ دەکرێتەوە بەوەی کەزانایانی ئەم ئومەتە گرنگیەکی زۆریان داوە بەپاڵفتە کردنی سوننەت لەهەموو پۆخڵەوات وفەرموودەیەکی ناڕاست ودروست کراو ، هەرکات گومانیان لە ڕاوی فەرموودەیەک بوبێت یاخود ئیحتمالی هەڵەیان کردبێت ئەوا ئەو فەرموودەیەیان ڕەت کردۆتەوە وەریان نەگرتووە .

تەنانەت دوژمنانی ئیسلامیش ئەو شایەتی دەدەن کەهیچ ئومەتێک وەک ئومەتی ئیسلام گرنگی بەسەند وپاڵفتە کردی فەرموودە وهەواڵەکان نەداوە بەتایبەت ئەو فەرموودانەی کەلەپێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە .

جا ئەوەندە بەسە کەواجب بێت کار بەفەرموودە بکرێت بەوەی کە بزانرێت ئەو فەرموودەیە بەسەحیحی لەپێغەمبەرەوە هاتووە ، پێغەمبەر ئیکتفای دەکرد بەناردنی یەکێک لەهاوەڵان بۆ گەیاندنی بانگەوازەکەی کەئەمەش بێگومان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی خەبەری یەک کەسی جێی سیقە واجبە کاری پێ بکرێت .

پاشان پرسیار لەوانە دەکەین کوان ئەو ئایەتانەی کەباس لەچۆنیەتی نوێژ کردن دەکەن ، و ئەندازەی زەکات چەندە ، وتەفاسیلی حەج چۆنە ؟؟؟ ، وجگە لەم ئەحکامانەش کەحوکمەی نازانرێت تەنها لەڕێکەی سوننەتەوە نەبێت .
الموسوعة الفقهية 1/44

سەردان: ١,٩٠٨ بەش: گروپ و ئاینەکان