قورئانیەكان کێن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قورئانیەكان کێن؟

قورئانیەكان بە ناوى قورئانەوە دژایەتى قورئان دەكەن ، بەناوى قورئانەوە دژایەتى فەرموودەى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) دەكەن، بە ناوى قورئانەوە دژایەتى هاوەڵانی پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) ڕەزاى خودایان لێ بێ دەكەن!
قورئانیەكان كۆمەڵێكى گومڕان گومڕان گومڕان ، لە هیندستان سەریان هەڵدا باڵیان كێشا بۆ پاكستان ئینجا لە ئێران ، كە زۆرن موتەئەسیرن پێى ،وە هاتۆتە ناو كوردستانى ئێمەشەوە ئەوان دەڵێن معیارو تەرازوو بەس قورئانە ! ئێ خودایە !قورئان !هەموومان لە پێناو پاراستنى قورئان خوێنمان ببەخشین والله هەر كەمە بەس بزانین ڕاست دەكەن بەس قورئان ئەى فەرموودەى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم؟ نا كاكە كێ دەڵێ بەڕاستى گێردراوەتەوە ! ئینجا چۆن پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم مافى ئەوەى هەیە لە دینى خودادا قسە بكا !ئەى خوداى گەورە نەى فەرمووە [وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ] النور: ٥٤ پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم تەنها چى لەسەرە؟(بلاغ)ى لەسەرە ، ڕاگەیاندنى لەسەر بووە
قورئانەكەى خوداى هێنا گەیاندى چونكە خوداى گەورە ناوى ناوە رەسول ، واتە بەریدى گەیاندوو تەواو ،واتە بەلاى قورئانیەكانەوە پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم (ساعد برید)بووە بەس(ساعد برید) باسم كردووە ،جاران كە ئەنتەرنێت و مۆبایل و ئەو تەرتیبانە نەبوو براكانم،ئیمێل و نازانم چى ؟بەدەقەیەك لە هەمان كات لەگەڵ ئەمریكاو بریتانیاو كێت بووێ قسە بكەى،دەبوو كە كەسێكت لە دەرەوەى وڵاتە نامەیەك دەنوسێ بیباتە پۆستەو گەیاندن لەوێشەوە بە تەیارە ئەو نامەیەى تۆ لەگەڵ نامەیەكى زۆر كۆبوونەتەوە بێتە وڵاتەكەى تۆ لە پایتەخت دادەبەزێ لە مەتاڕ،ئەو جارە پۆستەو گەیاندن دەى نێرێ بۆ شارەكەى تۆ،ئینجا پایسكل سوارێك سندوقێك لە پشتى پایسكلەكەى هەموو نامەى خەڵكى تێدا بوو ،عینوانەكەى دەخوێندەوە لە دەرگاى دەدا ،كاكە نامەت بۆ هاتوە ،ئەگەر خاوەن نامە پرسیارى لە (ساعى برید)كات، خاوەنى پۆست و گەیاندن دەزانێ چى تێدایە خۆت نەت خوێندۆتەوە؟نا نا كاكە من تەنها مەسئولم بەس گەیاندنم لەسەرە ، ئەوە نامەكەتم گەیاندوە خۆ تۆ هیچ قسەیەكت نیە،جا من حەددم چیە قسەم هەبێ من تەنها گەیاندنم لەسەرە و نامەكەتم گەیاندوو خوا حافیز خوا حافیز.لاى قورئانیەكان پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم (ساعى برید)ە ،كەلامەكەى خوداى هێنا قورئانەكەى خوداى هێنا بۆ خەڵك وتەواو،ئیدى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم ئیشى نەماوە، ناكرێ بڵێین پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم واى فەرمووە !ناكرێ بڵێن پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم ئەوەى حەڵاڵ كردووەو ئەوەى حەڕام كردووە !ئەوەى فەرمووە بە ئێمە و ئەو ئامۆژگارییەى كردووین!نا كاكە باسى فەرموودە مەكە،فەرموودە كێ دەڵێ نوسراوەتەوە؟یان بۆ نەنوسراوەتەوە ؟یان كۆمەڵێك بیانوو كە وەلاَمى هەر هەمووى لەبەر دەستە الحمدلله، ئەى چى بكەین واز لە فەرموودە بهێنین ؟لاى قورئانیەكان هەموو فەرموودە دەبێت وازى لێ بهێنین! دەڵێین گوێ بگرن قورئانیەكان خوداى گەورە دەفەرمووێ[فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ] ،پەروەردگارمان سوێند دەخواو دەفەرمووێ ئەى محمد صلى الله علیە وسلم سوێند بە پەوەردگارەكەى تۆ ئەو خەڵكە ئیمانى نابێت [حَتَّى يُحَكِّمُوكَ] تاوەكو تۆ نەكەن بە حاكم لە هەر شتێك لە بەینیان دا _نیزاعێك_ڕوو دەدا نەگەڕێنەوە بۆ حوكمى تۆ ئەوە ئیمانیان نیە،
[ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ]هیچ حەڕەجێكیش نابێت لە دڵیاندا بەرامبەر حوكمى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم و فەرموودەكانى هەبێ[وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا]تەواو دەبێت تەسلیمى حوكمى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم بن،خوداى گەورە دەفەرمووێ [وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ]المائدة: ٩٢.

ئیمامى شافعی ڕەحمەتى خوداى لێ بێت لە تەفسیرى ئەو ئایەتەدا دەفەرموێ [وَأَطِيعُوا اللَّهَ]يعني أطيعوا القرآن ،[ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ] يعني أطيعوا الاحاديث،ئەوەى كە خودا فەرموویەتى لە قورئاندا وەرى بگرن وە ئەوەشى كە پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم لە فەرموودەكانى فەرموویەتى وەرى بگرن،ئەگەر هەر گوێڕایەڵى خودا بوایە پێویستى نەدەكرد بفەرمووێ[وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ]،كەواتە براكانم بەڵگە یەكجار زۆرە ،هەروەها خوداى گەورە دەفەرمووێ [وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ] نەك تەنها [قَضَى اللَّهُ] أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ]ئەوكاتە پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم وەكو یەكێك لە خەڵكى دەبوو تەواو حاڵى،
حاڵى خەڵكە ،قورئان حەكەمە بەسەر هەمووى داو پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم هیچ دەورێكى نیە ،ئەى خوداى گەورە بە پێغەمبەرەكەى صلى الله علیە وسلم نافەرمووێ [وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ]نەى فەرمووى ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاند [لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ ]بۆ ئەوەى تۆ ڕوونى بكەیتەوە بۆ خەڵك .
شوبهەیەكى قورئانیەكان و وەڵامەكەى؟
دەڵێن ئەى خوداى گەورە نەى فەرمووە [تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ]یان[مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ]كۆمەڵێك شوبهات دەهێننەوە.
دەڵێین بەڵێ[تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ ببیان الرسول الله صلى الله علیە وسلم] ،ڕوونى كردۆتەوە بە ڕوون كردنەوەى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیە وسلم كە قورئان خۆى وامان پێ دەفەرمووێ[لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ]قورئانمان نارد بۆ تۆ بۆ ئەوەى تۆ ڕوونى بكەیتەوە بۆ خەڵك ئەوەكە بۆیان دابە زیوە .

د.عبداللطيف أحمد مصطفى 

سەردان: ٢,٧٧٠ بەش: گروپ و ئاینەکان