ئایا ئەهلى سوننە و جەماعە كێـن؟
ئەهلى سوننە جەماعە ئەوانەن كە پەیوەستن بە سوننەتەوەو لەسەرى كۆبوونەتەوە و ڕوویان وەرنەگێڕاوە بۆ شتى تر، نە لە كاروبارە زانستى و بیروباوەڕیەكاندا و نەلە كاروبار فیقهى و حوكمیەكاندا، بۆیە ناو نراون بە ئەهلى سوننە، چونكە دەستیان پێوە گرتووە وە بۆیە پێیان دەوترێت جەماعە چونكە لەسەرى كۆبوونەتەوە.
بەڵام ئەگەر لە حاڵى ئەهلى بیدەع وردبیتەوە دەیانبینیت كە ناكۆك و ڕاجیاوازن لەسەر ئەو بەرنامەیەى كەلەسەرین ئیتر لە بوارى بیروباوەڕ بێت یاخود هى رۆژانە، ئەمەش دەرخەرى ئەو ڕاستیەیە كە ئەوان دوورن لە سوننەتەوە بەئەندازەى ئەو بیدعەیەی كە دایان هێناوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –