کاریگەری و سودی فێربوونی سیفاتەکانی خودا لەسەر عەقڵ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاریگەری و سودی فێربوونی سیفاتەکانی خودا لەسەر عەقڵ
پرسیار:

کاریگەرى و سودی فێربوون و زانینی ناو و سیفاتەکانی خودا لەسەر عەقڵ چی یە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

یەکەم: گەورەترین شت کە وەحی هاتووە بۆ ڕوونکردنەوەی (ناسین خودایە بەناو و سیفاتەکانی) .
دووەم: هەرکات مرۆڤ زانست وزانیاری زیاد بێت بەناو وسیفاتەکانی خودا ئەوا عەقڵ وحیکمەتی زیاد دەکات.
سێیەم: زانست وزانیاری بەسیفاتەکانی خودا وباوەڕ هێنان پێی ڕێنوێنی باوەڕدار دەکات بۆ ڕێگای دادپەروەری .
چوارەم: عیلم و زانست بوون بەسیفاتەکانی خودا ویەقین بون پێی وکار کردن پێی وا لەباوەڕدار دەکات جێگیر ودامەزراو بێت لەکاتی ناخۆشی وبەڵادا .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم: گەورەترین شت کە وەحی هاتووە بۆ ڕوونکردنەوەی (ناسین خودایە بەناو و سیفاتەکانی) . 
 (شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله تعالى) دەڵێت:

" قورئان باسی ناو وسیفاتەکان وکارەکانی خودای تێدایە زیاتر لەباسکردنی خواردن وخواردنەوەی بەهەشت وژن هێنان لەبەهەشتدا ، وئەو ئایەتانەی کەباس لەناو وسیفاتەکانی خودا دەکەن گەورەترن لەئایەتی ڕۆژی دوایی وگەوترین ئایەت لەقورئاندا ( آية الكرسي )یە کە سیفاتی خوای لەخۆ گرتووە.
هەروەک لەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە وئیمامی موسلیم لەپێغەمبەرەوە ڕیوایەتی کردووە ودەڵێت: بەئوبەی کوڕی کەعبی فەرموو: ( أتدري أي آية في كتاب الله أعظم؟ قال: ( اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ )، فضرب بيده في صدره، وقال ليهنك العلم أبا المنذر.
واتە: ئایا دەزانیت گەورەترین ئایەت لەقورئاندا چی یە ؟
گوتی ( اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ )، بەدەستی کێشای بەسنگی دا ، وفەرمووی : عیلم وزانستت پیرۆز بێت ئەی ئەبو زەڕ .

وەگەورەترین سورەت ، سورەتی ( أم القرآن ـ سورەتی فاتیحا )، هەروەک لەفەرموودەیەکی سەحیح دا لەئەبو سەعیدی کوڕی موعەلاوە هاتووە ، دەڵێت: پێغەمبەر : فەرمووی: ( إنه لم ينزل في التوراة ولا الإنجيل ولا في الزبور ولا في القرآن مثلها، وهي السبع المثاني والقرآن العظيم الذي أوتيته ).
واتە: نەلەتەورات ونەلەئینجل ونەلەزەبوور ونەلە قورئانداهاوشێوەی نییە ، ئەوە سەبعول مەسانی وقورئانی پیرۆزە ئەوەی پێم بەخشراوە .
کە تیایدا باسی ناو وسیفاتەکانی خودای تێدایه کە گەورەترین عیلم وزانسته.

وە لەفەرموودەی سەحیح دا بەچەند شێوازێک هاتووە وپێغەمبەر فەرموویەتی: ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) تعدل ثلثي القرآن.
واتە: سورەتی ئیخلاس هاوشێوەی سێ یەکی قورئانە .

وەهەروەها لەفەرموودەی سەحیحی تردا هاتووە پێغەمبەر موژدەی داوە بەو کەسەی کەدەیخوێند وفەرمووی: ( إني لأحبها لأنها صفة الرحمن: بأن الله يحبه).
واتە: من خۆشیم دەوێت چونکە سیفەتی ڕەحمانی تێدایه: وخودا خۆشی دەوێت . 
 پێغەمبەر ڕوونی کردووتەوە بەوەی خودا پێی خۆشە باسی ناو وسیفاتەکانی بکرێت ، وئەمەش بابەتێکی فراوانە .
 "درء تعارض العقل والنقل" (5 / 310 - 312).

وەقورئان باشترین ڕێباز وتەواوترین بەرنامەی هێناوە.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ﴾. الإسراء/9.
واته: به‌دڵنیایى ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و ئاكار .
ئەم ئایەتە یەکلای کردووەتەوە کەناسینی سیفاتەکانی خودا باشترین ڕێگایە بۆ هیدایەت دانی عەقڵی مرۆڤ ، ونەزانینی وپشت کردن لێی هۆکاری نەگبەتی وفەسادیە.
و شەرع و واقع ئەوەیان یەکلا کردووەتەوە کەناسینی سیفاتەکانی خودا تەنها ڕێگایه بۆ چاک کردنی عەقڵ وسەلامەتی.

دووەم: هەرکات مرۆڤ زانست وزانیاری زیاد بێت بەناو وسیفاتەکانی خودا ئەوا عەقڵ وحیکمەتی زیاد دەکات.

وەهەروەها هەرکات مرۆڤ زانست وزانیاری زیاد بێت بەناو وسیفاتەکانی خودا ئەوا زیاتر ڕێک وپێک تر وسەلامەت دەبێت لەهەڵس وکەوتدا، خوای گەورە فەرموویەتی:  ﴿ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ﴾  العنكبوت/43.
واته: وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی نموونه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌یهێنینه‌وه‌. 
به‌ڵام هیچ كه‌سێك لێی تێ ناگات ته‌نها زانا دامه‌زراوه‌كان نه‌بێت، (عه‌مرى كوڕى موڕڕه‌) ده‌فه‌رمێت: به‌سه‌ر هیچ ئایه‌تێكدا تێنه‌په‌ڕیوم كه‌ ماناكه‌یم نه‌زانیبێت ئیلا خه‌فه‌تم خواردووه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ته‌نها زاناكان لێى تێده‌گه‌ن). 
وە گومانی تێدا نی یە کەکەسانی زانا زانان بەخودا وناو وسیفاتەکانی.
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿  فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ﴾ محمد/19.
واته: ئه‌ی محمد - -  زانیاریت هه‌بێ و بزانه‌ به‌وه‌ی كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێ وه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌.
( ابن القيم رحمه الله تعالى)دەڵێت:
مرۆڤ جێگیر نابێت لەزانستدا ـ بەڵکو لەئیماندا ـ تاوەکو باوەڕ نەهێنێ بەسیفاتەکانی خودا ، وبەشێوەیەک بیناسێت نەزانین وجەهلی نەمێنێت بەرانبەر بەخودا ، باوەڕ بوون بەسیفات وناسینی: بنچینەی ئیسلامە ، وبنەمای باوەڕە ، وبەروبوومی ئیحسانە ، هەرکەسێک نکۆڵی بکات لەسیفات ، ئەوا بنچینەی ئیسلام وئیمان وبەروبوومی ئیحسانی تێک داوە ، چ ئەوەی ببێت بەئەهلی عیرفان .
 "مدارج السالكين" (5 / 3616).

وەکەسی نەزان وجاهل بەسیفاتەکانی خودا وپشت کردوو لەئیمان هێنان پێی وکار کردن بەگوێرەی ، خاڵیە لەزانست وزانیاری وسوود بەخش بۆی لەوەی بۆی دەمێنێتەوە ، بەڵکو لەئاژەڵ گومڕا ترە ؛ هەرچەند سەرقال بێت بەزانستی دونیایی وئەوەی تیایدایەتی ، ودڵ خۆش بێت پێی.
خوای گەورە فەرموویەتی:  ﴿وَعْدَ اللَّهِ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ * يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ  ﴾ الروم/6-7 .
واته: ئه‌مه‌ به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌ر ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته‌ نازانن واته‌: كافران. 
ته‌نها له‌ ڕووكه‌شی ژیانی دونیا  تێگه‌یشتوونه‌ ، به‌ڵام ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی دواڕۆژو قیامه‌ت ئه‌وان بێئاگان.

وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ، وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾  الأعراف/179 - 180.
واته: كه‌سانێكی زۆرمان له‌ جن و له‌ مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه‌ سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن ، كه‌سانێكن كه‌ دڵیان هه‌یه‌ به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له‌ حه‌ق ، وه‌ چاویان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن ، وه‌ گوێیان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن ، ئه‌مانه‌ وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه‌ سوود له‌ چاو و گوێ و دڵیان نابینن ، به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه‌ ئاژه‌ڵ به‌قسه‌ى شوانه‌كه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له‌ قسه‌یشى تێنه‌گات ، ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ بێ ئاگان له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌.
وه‌ خوای گه‌وره‌ ناوه‌ جوانه‌كانی هه‌یه‌ تۆ به‌و ناوه‌ جوانانه‌وه‌ له‌ خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه‌ ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه‌ بۆ خاتری ناوه‌ جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له‌ ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له‌ خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه‌ هه‌ندێك ناوى هه‌یه‌ له‌ هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه‌) ، وه‌ واز بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێ باوه‌ڕن به‌ ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌ك موشریكان كه‌ ناوی بته‌كانیان له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌رگرتبوو وه‌كو (لات و عوززازو مه‌نات)، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئینكاری ناو و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و به‌ درۆى ده‌زانن، ئیلحاد واته‌: لادان له‌ مه‌به‌ست ، ئه‌مانه‌ سزای ئه‌و كرده‌وه‌یان وه‌رئه‌گرن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ نیه‌.
وخوای گەورە لەبارەی موشریکەکانەوە فەرموویەتی: ﴿ أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا  ﴾ الفرقان/44.
واته: یاخود ئایا وا ئه‌زانی زۆربه‌یان حه‌ق ئه‌بیستن و لێى تێ ئه‌گه‌ن؟ نه‌خێر ، به‌ڵكو ئه‌وان هیچ شتێك نین ته‌نها وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌ تێگه‌یشتندا ، به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش وێڵ و گومڕاترن، چونكه‌ ئاژه‌ڵ ده‌زانێت بۆچى دروستكراون، به‌ڵام كافران بۆ عیباده‌تى خوا دروستكراون و جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌په‌رستن.

سێیەم: زانست وزانیاری بەسیفاتەکانی خودا وباوەڕ هێنان پێی ڕێنوێنی باوەڕدار دەکات بۆ ڕێگای دادپەروەری .  

زانست وزانیاری بەسیفاتەکانی خودا وباوەڕ هێنان پێی ، وتێگەیشتن لەداوا کاری وماناکەی ، عەقڵی مرۆڤ لەزیاد ڕەوی وشل ڕەوی دەپارێزێت ، وڕێنوێنی باوەڕدار دەکات بۆ ڕێگای دادپەروەری .  

ئەو کەسەی تەنها گرنگی بەو سیفاتانەی خودا بدات کەبەڵگەن لەسەر بەهێزی وعیزەت ، وتوندی سزای خودا وپشت بکات لەباقی سیفاتەکانی تری خودا ، ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆکاری توند ڕەوی وکەسەکە پێی وا دەبێت هەرچی تاوانباری موسوڵمانە سەرەنجامیان بۆ دۆزەخە ، یاخود دەبێتە هۆکاری بێ ئومێد بوون لەڕەحم وبەزەیی خودا.

وە ئەو کەسەی کەتەنها گرنگی بەو سیفاتانەی خودا بدات کەبەڵگەن لەسەر ڕەحمەت ،ڕەنگە توشی کەمتەرخەمی بێت لەشتە حەرامکراوەکاندا ودوور نی یە بەحەڵاڵی بزانێت.

باوەڕداری ڕاست ئەوەیە باوەڕی بەهەموو سیفاتەکانی خودا هەبێت ، وکۆکاری دەکات لەنێوان باوەڕ هێنان بەو سیفاتانەی  کە دووری دەخەنەوە لەتاوان ، لەگەڵ ئەو سیفاتانەی ئومێد لەدڵ دا دەڕوێنن ، هەروەک لەم ئایەتەدا هاتووە:
﴿  تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ، غَافِرِ الذَّنْبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِيدِ الْعِقَابِ ذِي الطَّوْلِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ  ﴾ غافر/2 - 3.
واته: ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ دابه‌زێنراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه‌. 
خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبووه‌ بۆ تاوانی پێشووی به‌نده‌كانی ، وه‌ له‌ داهاتوودا ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ قه‌بووڵ ئه‌كات كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن ، وه‌ سزایشی زۆر سه‌خته‌ بۆ كافران و بێباوه‌ڕان و سه‌رپێچیكاران ، وه‌ خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی فه‌زڵ و نیعمه‌ت و چاكه‌ی زۆره‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه‌ ، هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ ، سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یش له‌ ڕۆژی دوایی ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌. 
( شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله تعالى) دەڵێت:
" هەندێک لەسەلەف دەڵێن: هەرکەسێک تەنها بەخۆشەویستی عیبادەتی خودا بکات ئەوا زندیقە ، وهەرکەسێک بەتەنها بەترس عیبادەتی خودا بکات ئەوا حڕوڕیە(خەواریج) ، وەهەرکەسێک بەتەنها بەئومێد عیبادەتی خودا بکات ئەوا موڕجیئەیه ، وەهەرکەسێک بەئومێد وترس عیبادەتی خودا بکات ئەوا باوەڕدارە.

مەبەستەکە ئەوەیه : نەبوونی خۆشەویستی وترس مرۆڤ توشی ئەم شتانە دەکات، بۆیە گرنگە مرۆڤ ئومێد وخۆشەویستی وترسیشی هەبێت لەکاتی عیبادەتەکاندا .

وە بەهیچ شتێک سنوورەکانی خودا و حەرامکراوەکانی نەپارێزراوە ، و خەڵک نەگەشتوون بەئامانجەکانیان تەنها بەترس وئومێد وخۆشەویستی نەبێت ، هەرکات دڵ خاڵی بوو لەم سێ شتە بەتەواوی تێک دەچێت وئومێدی چاکەی لێ ناکرێت ، وەهەرکات یەکێک لەمانەی کەم ولاواز بوو ئەوا بەگوێرەی ئەوە ئیمانی لاواز دەبێت.
 "مجموع الفتاوى" (15 / 21).

چوارەم: عیلم و زانست بوون بەسیفاتەکانی خودا ویەقین بون پێی وکار کردن پێی وا لەباوەڕدار دەکات جێگیر ودامەزراو بێت لەکاتی ناخۆشی وبەڵادا .

عیلم و زانست بوون بەسیفاتەکانی خودا ویەقین بون پێی وکار کردن پێی هۆکارە بۆ سەلامەتی عەقڵ لەنەخۆشی یاخود دەرچوون لەوەسەتیەت لەکاتی ناخۆشی وتەنگ وچەڵەمەدا.
باوەڕدار لەکاتی بەڵادا پەنا دەباتە بەر سیفەتی ڕەحمەت ، هەروەک لەبەسەرهاتی ئەیوب عليه السلام دا هاتووە :  ﴿وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ، فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِنْ ضُرٍّ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ﴾.
 الأنبياء (83 – 84).
واته: وه‌ ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - - كاتێك له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ ، كه‌ من تووشی نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت بوومه‌ كه‌ ئه‌وترێ: حه‌وت ساڵ یان هه‌ژده‌ ساڵ نه‌خۆش بووه‌ ، وه‌ هه‌ر تۆ خوایه‌ له‌ هه‌موو به‌ڕه‌حم و سۆزه‌كان به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانتری. 
ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه‌و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه‌ هه‌یبوو لامان برد له‌سه‌ری و شیفامان دا ، وه‌ خێزان و كه‌سوكاریشیمان بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ ، وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یشی كه‌ هه‌یبوو بۆیمان گه‌ڕانده‌وه‌، یاخود منداڵی ترمان پێی به‌خشی، پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره‌ كولله‌ى ئاڵتونى بارانده‌ سه‌ریا و ئه‌میش به‌ ده‌ستى كۆى ده‌كرده‌وه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌یوب تێر نه‌بوویت، ئه‌میش فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار كێ له‌ ره‌حمه‌تى تۆ تێر ده‌بێت) ، ئه‌م شتانه‌مان به‌ ئه‌یوب - - به‌خشی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌ك بوو له‌ ئێمه‌وه‌ ، وه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن تا ئارامگر بن وه‌كو ئه‌یوب - - .
لەم ڕۆژەدا دەبینین لەتەواوترین عەقڵ عەقڵی کەسی باوەڕدارە ، موسوڵمان دوورە لەخۆ کوشتن وخۆ ئینتحار کردن ، ئارام گرتن لەکاتی ناخۆشێەکاندا بەچاک دەزانێت وچاوەڕێی پاداشتە لەخودا ودڵنیایە خودا ڕزگاری دەکات.

 ابن القيم رحمه الله تعالى دەڵێت:
"هەرکەسێک بەچاکی خودای خۆی بناسێت ، وزانیاری هەبێت بەناو وسیفاتەکانی خودا ، ئەوا بەتەئکید دەزانێت ئەو ناخۆشیانەی توشی دەبن ، جۆرێک لەمەسڵەحەت وقازانجی تێدایە کەکردەوەکانی پێ ناگەن وپەی پێ نابات  "الفوائد" (ص 133).
بەڵام کەسانی نەزان وجاهیل بەسیفاتەکانی خودا وەک ( الرحمن الرحيم الكريم الجواد ) ، ئەوانە بێ بەشن لەو پلەیە ، وئەو نەزانینە ، یاخود کەمی یەقینە ، لەکاتی بەڵادا دەبێتە هۆکاری نەبوونی پشت بەستن بەخودا وئومێد بوون پێی ، وعەقڵیان فاسد دەبێت ، هەندێکیان خۆی دەکوژێت ، وهەندێکیان عەقڵ لەدەست دەدەن.
( ابن القيم رحمه الله تعالى )دەڵێت:
" حەقيقەتی بابەتەکە ئەوەیه: پشت بەستن بەخودا خاڵێکی پێکهاتەیه لەچەند شتێک ، بەو شتانە نەبێت پێک نایەت. و هەریەکە ئاماژەی داوە بەیەکێک لەو شتانە ، یاخود بەدوان ویاخود زیاتر  .
یەکەم شت لەوانە: ناسینی خودا وناو وسیفات وهێز ، وتوانا ، وزانستی بەهەموو شتێک ، ودەرچوون وڕودانی  هەموو شتەکان بەویستی خودا .
وە ئەم ناسینە یەکەم پلەیە کەمرۆڤ پێی تێدا دادەنێت لەبابەتی پشت بەستن بەخودا.
ابن تيمية رحمه الله دەڵێت: هەر لەبەر ئەمەیە تەوەکول ڕوو نادات لەکەسی فەیلەسوفەوە .
وەهەروەها لەتوانای ئەوانەدا نی یە کەنەفی سیفاتەکانی خودا دەکەن . وتەوکول تەنها لەکەسانی جێگیر ودامەزراو دێتە دی.
ئەوە چ جۆرە تەوەکولێکە کەسێک باوەڕی وابێت خودا جوزئیاتی شتەکان نازانێت کەلەعالەمدا ڕوو دەدات؟

و ئەو بکەری شتەکان نی یە بەویستی خۆی ؟ وویستی وئیرادەی نی یە.
جا هەموو ئەو کەسانەی کەزاناترن بەسیفاتەکانی خودا ، ئەوا تەوەکولی تەواوتر وبەهێز تر دەبێت .
 "مدارج السالكين" (3 / 1750).
والله أعلم.

سەردان: ٢,٧١٨ بەش: باوەڕبون بە خوا