دەمەوێ هەندێ زانیاریم بدەنێ سەبارەت بە مانگی ( ذو القعدة) .
بسم الله، والحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه ، أما بعد:
ئەمە کورتە باسێکە لەبارەی ئاداب و ئەحکام و پلە و ڕێز و سوود مانگی( ذو القعدة) ، داواکارین لەخوای پەروەردگار سوود بەخش بێت ، و بەرێزتیش وەڵامە تەواوت دەست بکەوێ .
1- مانگی ( ذو القعدة) یازدەیەمین مانگی کۆچی یە ، و بۆیە بەو ناوەوە ناو نراوە چونکە لەو مانگە خەڵکی دادەنیشتن و (یقعدون) وازیان لەجیهاد وتێکۆشان وکوشتار دەهێنا ، لەبەر ئەوەی یەکێکە لەمانگە حەرامکراوەکان ، وخۆیان ئامادە دەکرد بۆ حەجی ماڵی خودا . (1)
2- مانگی ( ذو القعدة) لەمانگە حەرامکراوەکانە کەبریتین لە(ذو القعدة) ، و (المحرم) ، و(ذو الحجة) ، پاشان (رجب) ، هەروەك خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ﴾ [التوبة :۳٦ ] .
واتە: ژمارهی مانگهكانی ساڵ لهلای خوای گهوره دوانزه مانگه ، خوای گهوره له كتابی خۆیدا جێگیری كردووه ههر لهو ڕۆژهی كه ئاسمانهكان و زهوی دروست كردووه ، چوار مانگی تیادایه كه (أشهر الحرم) ی پێ ئهوترێ كه خوای گهوره كوشتاری كافرانی تیادا قهدهغه كردووه كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحهڕهم و ڕهجهب)ـە .
وە لەفەرموودەیەکدا هاتووە ( إِنَّ الزَّمَانَ قَدِ اسْتَدَارَ كَهَيْئَتِهِ يَوْمَ خَلَقَ اللَّه السَّماواتِ والأَرْضَ: السَّنةُ اثْنَا عَشَر شَهْرًا، مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُم: ثَلاثٌ مُتَوَالِيَاتٌ: ذُو الْقعْدة، وَذو الْحجَّةِ، والْمُحرَّمُ، وَرجُب مُضَر (2)الَّذِي بَيْنَ جُمادَى وَشَعْبَانَ) (3) . واتە: ڕۆژگار گەڕاوەتەوە و سوڕایەوە هەر وەکو ئەو ڕۆژەی خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێنا ، وساڵ دوازده مانگه، له ناوی دا چوار مانگی حهڕامی یهك به دوای یهكی تێدایه: مانگی زولقهعیده و زولحیجهو موحڕهم و ڕهجهب كه كهوتۆته نێوان ههردوو جومادهكهو شهعبانهوه.
3- ئەم مانگە حەرامکراوانە کەمانگی زولقەعدەش یەکێکە لێیان زۆر ڕێزدارن لای خوای پەروەردگار ، وحەرامە تیایدا مرۆڤ ستەم لەخۆی بکات بەئەنجامدانی گوناه وتاوان وبەزاندنی سنوورەکانی خودا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی :﴿فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ﴾ [التوبة :۳٦ ] .واتە: ئێوه لهو مانگانهدا ستەم له خۆتان مهكهن بهوهی كه كوشتاری تیادا بكهن .
جا ستەم کردن هەرچەند لەهەموو مانگ وکاتێکی تردا ڕێگە پێدراو نی یە بەڵام لەم مانگانەدا زیاتر حەرامە لەبەر حورمەت وڕێزی ئەم مانگانەدا لەلای خودا ،بۆیە نابێت مرۆڤ لەم مانگانەدا بەهیچ شێوەیەک نزیک بێتەوە لەستەم وکوشتار و..
قهتاده ڕهحمهتی خوای لێ بێت دەڵێت: (اِعْلَمُوا أَنَّ الظُّلْمَ فِي الْأَشْهُرِ الْحُرُمِ أَعْظَمُ خَطِيئَةً، وَوِزْرًا مِنَ الظُّلْمِ فِيمَا سِوَاهَا، وَإِنْ كَانَ الظُّلْمُ عَلَى كُلِّ حَالٍ عَظِيمًا، وَلَكِنَّ اللهَ يُعَظِّمُ مِنْ أَمْرِهِ مَا شَاءَ) (4)
واتە: ئاگادار بن وبزانن كه ستەم له مانگه حهڕامهكان گهورهتره له تاوان و سهرپێچییهك كهله مانگهكانی تردا ئهكرێت، هەرچەند ستەم لەهەموو کاتێکدا گەورەیه ، بهڵام خوای گهوره ئهو مانگەی بیەوێ زیاتر ڕێزداری دەکات .
4- عەرەب لەسەردەمی نەفامیدا زۆر ڕێزیان لەجێگای حەرامکراو کە(مەکەی پیرۆزە) دەگرد لەگەڵ مانگە حەرامکراوەکان ، بەشێوەیەک تەنانەت دەگەشتن بەبکوژی کوڕ وباوک وبرایان ولێی دەگەڕان ودەستیان بۆ نەدەبرد وئیزعاجیان نەدەکرد . (5)
5- واجبە لەسەر موسوڵمان ڕێز لەمانگە حەرامەکان بگرێت ، ئەوەش بەپابەند بوون بەسنوورەکانی خوداوە ، وجێ بەجێ کردنی فەرزەکان و واجباتەکان ، وسوور بوون لەسەر تاعەت و عیبادەت و دەبێت بەو شێوەیەیی کەخودا پێی ڕازیە ، وئاگادار بوون لەستەم لەخۆ کردن ، بەبەزاندنی سنوورەکانی خودا ، وئەنجام دانی گوناه وتاوان لەم مانگانەدا .
6- مانگی زولقەعدە یەکێکە لەمانگە حەرامەکان ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ﴾ [البقرة: ۱۹۷] .واته: كاتی حهج چهند مانگێكی دیاری كراوه كه (شهوال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه، یاخود وتراوه: (شهوال و ذو القعدة و دهی ذو الحجة) یه .
وه عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: ( ٲشهر الحج : شوال ، وذو القعدة ، وعشر من ذي الحجة) (6)
واتە: مانگەکانی حەج : شەوال ، وزولقەعدە ، ودە ڕۆژی زولحیجەیە .
7- سوننەتە عومرە کردن لەمانگی زولقەعدەدا وەک شوێنکەوتن و چاوکردن لەپێغەمبەر ﷺ ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر ﷺ لەمانگی زولقەعدەدا چوار جار عومرەی کردووە ، ولەجگە لەو مانگە هەرگیز دوای کۆچ کردنی عومرەی نەکردووە .
ــ عومرەیەک لەحودەبیەییە یاخود لەسەردەمی حودەبییەدا لە مانگی زولقەعدە وبەدیاری کراوی لەساڵی شەشی کۆچی دا .
- ساڵی دوای ئەوە (عمرة القضاء) لەساڵی حەوتەمی کۆچی دا .
- عومرەیەک لەجیعرانە لەساڵی دوای ئەوە ولەساڵی هەشتەمی کۆچی دا ، ولەساڵی فەتحی مەکەدا .
- عومرەیەک لەگەڵ حەجەکەیدا کە لە مانگی زولقەعدەدا ئیحرامی بەست لەساڵی دەی کۆچی دا ، وکارەکانی لەمانگی زولحەجەدا بوو ، چونکە پێغەمبەر ﷺ حەجەکەی (قارن) بوو . (7)
8- عومرە کردن لەمانگی زولقەعدەدا باشترە لەهەموو مانگەکانی تر جگە لەڕەمەزان (8) ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە: ( عمرة في رمضان تقضي حجة ، ٲو حجة معي ) (9)
واته: عومرەیەک لەمانگی ڕەمەزاندا خێری حەجێکی هەیە ، یاخود حەجێک لەگەڵ من .
وەلەهەندێ لەسەلەفەوە گێڕدراوەتەوە فەزڵی عومرە کردنیان لەمانگی زولقەعدەو شەوالدا داوە بەسەر عومرە کردن لەڕەمەزاندا ، لەوانە: عبداللەی کوڕی عومەر وعائیشە وعەطاء (10)
و(ابن القیم) لەو نێوەدەدا دوو دڵ بووە وگوتوویەتی: (ٳن الله لم يكن ليختار لنبيه ﷺ في عمره إلا أولى الأوقات وأحقها بها، فكانت العمرة في أشهر الحج نظير وقوع الحج في أشهره، وهذه الأشهر قد خصها الله تعالى بهذه العبادة وجعلها وقتًا لها، والعمرة حج أصغر، فأولى الأزمنة بها أشهر الحج، وذو القعدة أوسطها، وهذا مما نستخير الله فيه).
واتە: خوای پەروەردگار هەرگیز بۆ پێغەمبەرەکەی ﷺ لەتەمەنیدا جگە لەباشترین کات وسات ولەپێشترینیان نەبێ بۆ هەڵنەبژاردووە ، جا بۆیە عومرە کردن لەمانگە حەججەکاندا هاوشێوەی حەجە لەمانگەکانی دا ، ئائەم مانگانە خوا تایبەتی کردووە بەو عیبادەتەوە وکردوویەتی کات بۆی ، وعومرە حەجێکی بچووکە ، لەپێشترین کات بۆی مانگی حەججەکان ، وزولقەعیدە وناوەڕاستەکەیەتی ، و ئا ئەمە ئێمە ئیستخارەی خودای بۆ دەکەین .
9- سوننەتە ڕۆژوو گرتنی مانگی زولقەعدە بێ ئەوەی کەسەکە باوەڕی وابێت هەندێ ڕۆژی تایبەت مەندی خۆی هەیە، چونکە مانگێکە لەمانگە حەرامەکان ، ومانگە حەرامەکانیش سوننەتە ڕۆژوو گرتن تیایدا ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی لەم بارەیەوە هاتووە: (صم من الحُرُم واترك ) (11). واته: مانگە حەرامەکان بەڕۆژوو بە ، وبەڕۆژووش مەبە .
وەلەهەندێ لەسەلەفەوە گێڕدراوەتەوە ڕۆژوو گرتنیان پێ باش بووە ،لەوانە عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت ، وحەسەنی بەسری ، وسوفیانی سەوری ، وئەوە مەزهەبی جمهوری زانایانە . (12)
10- ڕوداوی گەورە لەمانگی زولقەعدەدا ڕووی داوە ، لەوانە: لەو مانگەدا خودا بهڵێن وپەیمانی به موسا دا ،هەروەک فەرموودیەتی: ﴿وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً﴾ [الٲعراف :۱٤۲] .
واتە: خوای گهوره بهڵێنی به موسا دا - ﷺ - كه سی شهو بێته سهر كێوی (طور) لهوێ قسهى لهگهڵدا دهكات، پاشان خوای گهوره ده ڕۆژی تری زیاد كرد بوو به چل ، مهوعیدی خوای گهوره بوو به چل شهوی تهواو .
وە زۆربەی زانایانی تەفسیر پێیان وایە مەبەست لە ﴿ثَلَاثِينَ﴾ مانگی زولقەعدەیە ، ومەبەست لە ﴿بِعَشْرٍ﴾ دەڕۆژی مانگی زولحیجەیە ، ئەمە بۆچوونی موجاهید ومەسروق وئیبن جورەیجە ، ولەعبداللەی کوڕی عەباسەوە ڕیوایەت کراوە ، بەو پێیەش لەڕۆژی جەژندا میقات تەواو دەبێت ولەوێدا قسەکردن لەگەڵ موسادا دروست بوو . (13)
11- غەزاو جەنگی بەدر لەساڵی چواری کۆچی ومانگی زولقەعدەدا بوو ، لەو کاتەدا ئەبو سوفیان هەڕەشەی جەنگی ئوحدی لەموسوڵمانان کرد ، دوای ساڵێک بەڵام لەسەر وەعدەکەی ئامادە نەبوو . (141)
12- پێغەمبەر ﷺ کچی پوری زەینەبی کچی جەحشی مارە کرد لەساڵی چواری کۆچی دا ولەمانگی زولقەعدەدا ، و لەو مانگەدا ئایەتی حیجاب دابەزی . (15)
13- غەزای خەندەق (الٲحزاب) لەساڵی پێنجەمی کۆچی دا ولەمانگی زولقەعدەدا بوو ،وبۆچوونێک هەیە دەڵێت: لەمانگی شەوالدا بووە . (16)
14- غەزای بەنی قوڕەیزە لەساڵی پێنجەمی کۆچی دا و لەمانگی زولقەعدەدا بوو ، و بۆچوونێک هەیە دەڵێت: لەمانگی شەوالدا بووە . (172)
15- سوڵحی حودەیبیە لەساڵی شەشەمی کۆچی دا ولەمانگی زولقەعدەدا بوو (18) ،وخوای پەروەردگار ناوی ئەم سوڵحەی نا فەتحی گەورە ،هەروەک لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە هاتووە لەبارەی ئایەتی﴿إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا﴾ دەڵێت مەبەست لێی حودەیبیەیە (19) ، وە ئەوە بۆچوونی زۆر لەزانایانی تەفسیرە . (20)
وصلَّى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
(1) لسان العرب (۳/ ۳٥۷)، وتفسیر ابن کثیر ( ٤/ ۱٤۷ ) .
(2) کەلیمەی (مضر) ناوی عەشیرەتێکە وە بۆیە مانگی ڕەجەب دراوە پاڵی چونکە زۆر ڕێزیان لەو مانگە دەگرت ، وەک ئەوەی ئەو مانگە تایبەت بێت بەوان . وەرگێڕ.
(3) رواه البخاري( ۳۱۹۷) ، ومسلم (۱٦۷۹) .
(4) تفسیر الطبري (۱٤/ ۲۳۸)، وتفسیر ابن کثیر ( ٤/ ۱٤۸) .
(5) تفسیر الطبري ( ۲ / ٥۲۱، ۱۱ / ٤٤۰) ، تفسیر القرطبي ( ٦ / ۳۲٦)
(6) علقە البخاري في صحیحه(۲/۱٤۱) بصیغة الجزم .
(7) صحیح البخاري (۱۷۷۸) ، وصحیح مسلم (۱۲٥۳) ، وشرح النووي علی مسلم ( ۸ / ۲۳٥) ، وتفسیر ابن كثير (۱ / ٥۳۱) .
(8) مجموع الفتاوی الشیخ ابن باز (۱۷ / ٤۳۱) .
(9) رواه البخاري ( ۱۸٦۳) ، ومسلم (۱۲٥٦) .
(10) لطائف المعارف لابن رجب (۲٥۹) .
(11) رواه ٲبو داود (۲٤۲۸) وضعفه الٲلباني .
(12) لطائف المعارف (۱۱۹) الموسوعة الفقهية (۲۸ / ۹٥) .
(13) تفسیر الطبری (۱۰ / ٤۱٤) ، وابن کثیر(۳ / ٤٦۸)
(14) المغازي للواقدی (۱ / ۳۸٤).
(15) الٳشارة ٳلی سيرة المصطفی لمغلطاي (۲٥۲) ،والمختصر الكبير لابن الجماعة (۹۸).
(16) عیون الٲثر لابن سید الناس (۲/ ۸۳) ، والٳشارة ٳلی سيرة المصطفی لمغلطاي (۲٥۹) .
(17) المغازي للواقدی (۲ / ٤۹٦) ، والسیرة النبوية لابن هشام(۲/ ۲۷۹) ، والبداية والنهاية لابن كثير (۸ / ۱۰).
(18) والسیرة النبوية لابن هشام(۲ / ۳۰۸) .
(19) رواه البخاري(٤۸۳٤).
(20) تفسیر البغوي ( ۷ / ۲۹٦) ، وابن کثیر (۷ / ۳۲٥) .