ئايا دروسته بۆ موسڵمان كه داوای هاریكاری له موسڵمان بكات بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، یانیش قوتابخانه؟ وه بۆچیش؟
به‌ڵێ دروست و ڕه‌وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه هاوكاریكردنه له‌سه‌ر چاكه و خوا ناسی و ته‌قوا، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت: {وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ}, المائدة: 2.
واتا ئێوه هاوكاری یه‌كدی بن له‌سه‌ر هه‌رچی باشه و ته‌قواداری و كاری خوا ناسیه، وه هه‌رگیزیش هاریكاری یه‌كدی مه‌بن بۆ هه‌رچی گوناهو دوژمنكاری هه‌یه).
وبالله التوفیق، وصلی الله علی نبینا محمد وآله وصحبه وسلم
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان
سه‌رۆك: عبد الله بن عبد العزیز بنت باز
جێگری سه‌رۆكی لیژنه: عبد الرزاق عفیفی
ئه‌ندام: عبد الله بن قعود
ئه‌ندام: عبد الله بن غدیان
وه‌رگێڕانی جیهاد قادر علی